Draw Media

بەختی ئابوری عیراق لەساڵی نوێدا

بەختی ئابوری عیراق لەساڵی نوێدا

2019-01-08 11:35:50


چالاك ئاغجەلەری     

کۆماری فیدراڵی عێراق یەکێکە لەو ووڵاتانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە درێژبوونەوە لە تەمەنی دروست بوونیەوە زۆرترین کێشمەکێشی سیاسی و عسکری بەرۆکی گرتوە، ئەمەش بەهۆی خەسڵەتی دروستکردنیەوە لە کاتێکدا داڕێژەرانی ئەم ئایکۆنە سیاسیە لە ناوچەکەدا هیندەی لە هەوڵی پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خۆیاندا ئەم نەخشە سیاسییەیان کردە پێویستیەک بۆ هەرچی گەیشتن بە مەرامە ئابوریەکانیان، زۆر کەمتر هەڵوێستەیان لەسەر داهاتویی جیوپۆڵەتیکی و جیوسیاسی ئایکۆنەکە کردەوە، هەر بۆیە نا جێگیری ڕەوشی سیاسی هەردەم مۆتەکە ئاسا ئامادەیی بەرچاوی هەبووە و دەشیبێت بۆ سبەی ڕۆژی ئەم ووڵاتە، جەنگ و گرژییە سیاسیەکان لە پێشەوەی هەرە گریمانە چاوەڕوانکراوەکان، دەکرێت کۆتایی پەرەگرافی پردێکتەکان(پێشبینی) لە سوچێکدا چەند ووشەیەک بچێتە  نێو کاتەگۆری بوژانەوەی ئابوری ئەم ووڵاتەوە.

ئەوەی من لێرەدا مەبەستمە وەستانە لەسەر ئەو چەند ووشەیە لە پەیوەند بە ئابوری عێراق بۆ ئەمساڵ (٢٠١٩)، کە تاچەند ئەم ووڵاتە چانسی ئابوری یاوەری دەبێت لەمەڕ گەشەی ئابوری 

لە چوارچێوەی ئابوری جیهاندا. پێشبینیەکان بۆ گەشەی ئابوری جیهان فرە ڕەهەندە ، دیارە بە پشت بەستن بە ڕووداوە ئابوری و سیاسیەکانی ساڵی ٢٠١٨شڕۆڤەکارانی ئابوریناس پێشبینیەکانیان بە جۆرێک ئەرێنیە بەهێندەی ئەوەی قسەیەک لەسەر هەڵئاوسانەکەی بکرێت، هەرچەندە گریمانەی داڕووخانی ئابوری هەمیشە وەکو دەرگایەکی دانەدخراو بەجێدەهێڵن بۆ میس پۆڵەسیە نەخوازراوەکان.

بە گەڕانەوە بۆ گەشەی ئابوری عێراق لە ساڵی ٢٠١٩دا ، بەجۆڕێک کە داهاتی نەوەت بڕبڕەی سەقامگیری و بە پێوە وەستانی ووڵاتەکە دیاری دەکات ، لە کاتیکدا نەوتی ئەم جوگرافیا سیاسیە لەسەدا ١٠ی هەموو جیهان پێکدەهێنێت. هەروەها پرێدکتەکان چاوەڕوانی هەڵکشانی یەک بەمیل نەوتی خاو بۆ ٧٠ دۆلار دەخەمڵێنن، ئەمەش بە هۆکاری کەمکردنەوەی ئاساتی بەرهەم هێنانی نەوت ووڵاتانی ئۆپیک لە مانگی ١٢ی ٢٠١٨ ووڵاتانی ئەندام لە ڤییەنا بڕی کەمکردنەوەی نەوتیان بۆ ١٢٠٠٠٠٠ لە ڕۆژێکدا بڕیاردا  کە بە جۆرێک نرخی نەوت بەرەو هەڵکشان دەبات، هاوکات سزاکانی سەر ئێران لەلایەن ئەمریکاوە جوڵە بەم بەرزبوونەوەیە دەکات ، بەدوای ئـەم بڕیارەدا کەمکردنەوەی ناردنی نەوەتی سعودیە بە ڕێژی ٤٠٠٠٠٠بەرمیل لە ڕۆژیکدا لە ھەمان مانگدا  و ئـەم مانگەش ٤٠٠٠٠٠ تری کەمکردوە  ، کۆی ٨٠٠٠٠٠ بەرمیل بوستێکی بەهێزە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوەت کە سعودیە چاوی بڕیوەتە ٨٠دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک تاوەکو کۆتایی ساڵی ٢٠١٩. 

 ووڵاتی عێراق جیاواز هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هاوکات لەلایەن ئەمریکاوە چۆتە ڕیزی ئەو ووڵاتانەوە کە تاوەکو مانگی پێنج ئازادە لە مامەڵەکردنی ئابوری لەگەڵ ئێراندا، بۆ خۆی ئێران یەکەم ووڵاتە کە زۆرترین ئاڵوگۆڕی ئابوری هەیە لەگەڵ عێراقدا. هۆکارێکی دی کە پشتیوانی بەختی بوژانەوەی ووڵاتەکەیە ئەویش کۆتایی هاتنی شەڕی داعش و گەڕانەوەی ئارامی بە شێوەک لە شێوەکان هەروەها ئەگەری دروست بوونی کابینەکەی عادل عبدولمەهدی بە بێ کێشە هەنگاوێکی ئەرێنی ترە لە بوژانەوەی ئابوری ووڵاتەکە، دوا خاڵیش دۆزینەی میکانیزمێک بۆ شل بوونەوەی بەستەڵەکی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی فیدراڵ هۆکارێکی تر دەبێت بە ئاراستەی سەقامگیری ووڵات . 

بە شێوەکی گشتی ئەم خاڵانەی لەسەری هەڵوێستەم کرد و هاوکات پەیوەندەیە سیاسی دیبلۆماسیەکان بۆ ووڵاتانی ناوچەکە و دونیا ئەکرێت عێراق بە گشتی چاوەڕوانی بەختێکی باشی لێبکرێت بۆ بەدەستهێنانی ئابورییەکی گەش و تۆکمە تر لە ساڵی ٢٠١٩دا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand