نەوت بەرامبەر ئاوەدانكردنەوە
2019-01-07 17:06:00
■ ئەبوفیراس حەمدانی
هەتا ئابوریی عێراق رەیعی بێت و داهاتی زۆروزەبەندی نەوت بەردەوامبێت، دەوڵەتی گەندەڵی دەمێنێتەوە و پەرەدەسەنێت.
لەبەرئەوە پێویستە شێوازێكی نوێ بخەینەڕوو، لەرێگەیەوە نەوت بگۆڕینەوە بە ئاوەدانكردنەوەن پێشتر پێشنیازی ئەوەمانكرد بۆ حكومەتی بەڕێز عەبدولمەهدی كە شەراكەتێكی ستراتیژی پێكبهێنێت لەگەڵ چین ( یەكەمین وڵاتی بەكارهێنەری نەوت لە جیهاندا بە نۆ ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا.
رێككەوتنێكی ستراتیژی درێژخایەن لەگەڵ چیندا ئیمزابكەین و رۆژانە یەك ملیۆن بەرمیل نەوتی پێبدەین كە بەهاكەی یەكسانە بە 50 ملیۆن دۆلار، بەوە رزگارمان دەبێت لەو چەندین ملیار پارەی كاشە كە دەچێتە گیرفانی گەندەڵكارانی مافیاكانی حزبی عێراقییەكان، هەروەها رزگاریشمان دەبێت لە بیرۆكراتیەتی وەزارەتەكان و ئەنجومەنی پارێزگاكان كە گەندەلبَی دارایی و ئیداری باڵی بەسەردا كێشاون و شكستی خۆیان لە بواری پلاندان و ئاوەدانكردنەوەدا سەلماندووە.
جارێكی تر، چی رێگە لە حكومەتەكەی عەبدولمەهدی دەگرێت بۆئەوەی رێككەوتنێك لەگەڵ چیندا نەكات بەناونیشانی" نەوت بەرامبەر ئاوەدانكردنەوە، كە بە گوێرەی ئەو رێككەوتنە رۆژانە بەرامبەر بە ئاوەدانكردنەوەی عێراق یەك ملیۆن بەرمیل نەوت بدەینە چین و سێ ملیۆن و نیو بەرمیلەكەی تر كە دەمێنێتەوە بۆ موچە و دزی حزبەكان..
ئەنجومەنێكی ئاوەدانكردنەوەی چینی – عێراقی هاوبەش پێكبهێنرێت كە پێداویستییەكانی دەوڵەتی عێراق دابینبكات و قەیرانی كارەبان نیشتەجێبوون، قوتابخانە و نەخۆشخانە و رێگاكان چارەسەربكات.
هیوادارم ئەم بیرۆكەیە لە نێوەندە ئابورییەكان و لە نێوان پسپۆرەكاندا دەنگدانەوەی هەبێت چونكە ئەوان زۆر بە تواناترن لە پێگەیاندنی بابەتەكە و وایی لێبكەن مایەی جێبەجێكردن بێت.
ئەوە دوا هەلمانە بۆ پاراستی بەشێك لە دارایی گشتی.
ئیمارات چوار دەیە لەمەوبەر پێشمانكەوت.. دەگێڕنەوە كە شێخ زاید لەكاتی دامەزراندنی دەوڵەتی ئیماراتدا ساڵی 1972 لەكاتی سەردانیاندا بۆ وڵاتەكەی قسەی بۆ هەموو باڵیۆز و وەفدە رۆژئاواییەكان دەكرد و ئەم رستەیەی ئاراستەدەكردن" ئێمە نەوتمان هەیە و ئێوەش تەكنۆلۆژیا و شارەزا، وەرن با نەوت بە ئاوەدانكردنەوە بگۆڕینەوە".
ئەم تیۆرە سادەیە داناییەكی گەورەی شێخ زاید دەردەبڕێت كە بەشداری كرد لە بونیادنانی ئیماراتدا.
هەلەكە هێشتا ماوە، پێویستە لەسەرمان بگەڕێین بە دوای رێگای تردا بۆ بونیادنان و پاراستی داهاتی نەوتمان، دوای ئەوەی دەستەی نەزاهە و وەبەرهێنان و فەرمانگەی پشكنەری گشتی و پەرلەمانە یەك لەدوای یەكەكان شكستیانهێنان لە پاراستنی دارایی گشتی.
نەوت بەرامبەر ئاوەدانكردنەوە دوا بژاردەمانە بۆ پاراستنی ئەوەی ماوەتەوە.