Draw Media

پشكی كورد لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراق چەندە ؟

پشكی كورد لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراق چەندە ؟

2019-01-06 08:23:02


مەسعود حەیدەر 
راستیەك ھەیە پێویستە ھەموو خەلكی كوردستان بیزانێ، ئەویش ئەوەیە كە ھەموو ئەو ژمارانەی لە پرۆژە یاسای بودجە ھەیە ناراستەو تەنھا پلان بۆ دانراوە یاخود تیۆریە. 
لەسەر ئەرزی واقع یاخود بە فعلی عێراق ساڵانە ٨٠ بۆ ٨٥ ترلیۆن دینار سەرف دەكات بۆ ھەموو خەرجێكانی بە پشكی ھەرێمی كوردستانیشەوە. 
بە تەقدیری و لەسەر بنەمای ساڵانی رابردوو خەرجێكان روون دەكەینەوە
خەرجی حاكمە : ٦ ترلیۆن دینار
خەرجی سیادی : ٢٠ ترلیۆن دینار
خەرجی پەرەپێدانی ھەرێمەكان : ٢ ترلیۆن دینار
كۆی خەرجی كە دەمێنێتەوە لە باشترین حاڵەتدا
٨٥ - ٢٨ = ٥٧ ترلیۆن دینار
رێژەی ئەو پارەی كە پشكی ھەرێمی لەسەر حساب دەكرێت = ٥٧/٨٥*١٠٠ = ٦٧٪‏
رێژەی فعلی پشكی ھەرێم = ١٢،٦٧٪‏ x ٦٧٪‏ = ٨،٥٪‏
پشكی ھەرێم لە ساڵێكدا = ١٢،٦٧٪‏ x ٥٧ = ٧،٢ ترلیۆن دینار.

واتە ھەرێم لە بەرانبەر رادەستكردنی ھەموو نەوتەكەی و ھەموو داھاتە ناوخۆییەكانی ساڵانە حەوت ترلیۆن و دوو سەد ملیار دینار وەردەگرێت، واتە مانگانە ھەرێم تەنھا شەش سەدو دوو ملیار دینار (٦٠٢ ملیار دینار ) وەردەگرێت لە بەغداد لە بەرانبەر رادەستكردنی ھەموو داھاتە نەوتی و ناوخۆییەكانی ھەرێم. بەو پارەیەش ھەرێم ناتوانێت پاشەكەوتی مووچەش بدات، جگە لەوەی كە پێویستی بە خەرجی بەكاربەرو و وەبەرھێنانە. ئەمەش ھەرێمی كوردستان لە قەیرانی دارایی ئەھێلێتەوە، بۆیە ئەركی ھەموو نوێنەرانی كوردە لە بەغداد مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم مسۆگەر بكەن وەكو ئەوەی ئێمەی فراكسیۆن كوردستانێكان لە ساڵی ٢٠١٨ جێگیرمان كردو مانگانە مووچە لە بەغدادەوە سەرف دەكرا بۆ ھەرێم بە پێی یاسای بودجە. بەو شێوازە لەگەڵ ئەو داھاتەی ھەرێم باری دارایی و مووچە لەھەرێم چارەسەر دەبێت و گرنگە ئەم بابەتە نەكرێتە كەرەستەی ململانێ سیاسێكان.

٢٠١٩/١/٥

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand