Draw Media

دەستگیرکردنی کادیرانی یەکتر دەرەنجامی سروشتی بەحیزبییکردنی دەسەڵاتی دادوەریە

دەستگیرکردنی کادیرانی یەکتر دەرەنجامی سروشتی بەحیزبییکردنی دەسەڵاتی دادوەریە

2019-01-05 15:01:32


■  لەتیف شێخ مستەفا      

لەئێستادا یەکێتی کادیریکی پارتی لە سنوری سلیمانی گرتوە،پارتی دەڵێت گرتنەکە سیاسیە لە بەرامبەردا ئەویش كادریکی یەکیتی لە هەولیر گرتوە ،یەکێتی دەڵێت گرتنی کادرەکەی پارتی یاساییەو بەفەرمانی دادوەر بووە ،بەڵام پارتی ئەو قسەیە ڕەت دەکاتەوەو متمانەی بەبڕیاری دادوەرنیەو پێی وایە کە بڕیارەکەی دادوەر شتیکی شەکلیەو دادگا بەکارهاتوە ،چونکە دادگاو دادوەری لەسلیمانی لەژێر دەسەڵاتی یەکێتیدایە ،هەروەکو چۆن دادگاو دادوەری لە هەولێر لەسنوری پارتی بەحیزبی کراوەو لە ژێر کۆنترۆڵ و هەیمەنەی پارتیدایە ،ماوەیەک پێش ئیستا بینیمان دادوەرانی هەولیر سەردانی بەرپرسێکی پارتیان کرد کە لەلایەن دادگاکانی سلیمانیەوە فەرمانی گرتنی بۆ دەرچوبو
ئەمەی ئیستا ڕوودەدات دەرەنجامی سروشتی سەربەخۆنەبونی دەسەڵاتی دادوەری و دادگاکانە کە لەلەیەن خودی هەردووحیزبەوە کراوە ،دواترینینان بڕیارەکەی ۱۲ـ٦ـ۲٠۱۸ بوو کە تیایدا ۱٠ ئەندامی دادگای تەمییز لەلایەن هەردوو حیزبەوە بە فیفتی فیفتی پڕکرانەوە
کورد دەڵێت چی بچێنی ئەوە دەدورێتەوە ،هەردوو حیزب پێشتر ڕیککەوتون کە دەسەڵاتی دادوەری نیوبەو بەحیزبی بکەن ،سەرۆکایەتی ئیستیئنافی سلیمانی و گەرمیان بەڕەزامەندی یەکێتی دابنرێن و سەرۆکایەتی ئیستیئنافی هەولێرو دهۆکیش لەلایەن پارتیەوە ،ئیتر شتێکی سروشتیە کە هیچکام لەو دوو حیزبە باوەڕی بە بڕیارەکانی دادگ سنوری ئەویتر نەبێت 
ئێمەزیاتر لە ۱٥ ساڵە هەوڵ دەدەین و کاردەکەین بۆ سەربەخۆکردن و بێلایەنکردنی دەسەڵاتی دادوەری و دادگاگاکان بەڵام بەداخەوە کەس گوێ ناگرێت،کە ئەگەر تەنها دەسەڵاتی دادوەری لەم هەرێمە سەربەخۆو بێ لایەن بوایە ئەم بێ متمانەییە ڕوی نەدەداو لەهەردەقەو سەعاتێک ڕوبەڕوی مەترسی بەرپابونەوەی شەڕی ناوخۆ نەدەبوینەوە
هەوڵ ئەدەم لەداهاتوو کۆی هەوڵەکانم لە ڕابردوو بۆ سەربەخۆکردنی دەسەڵاتیی دادوەری بڵاو بکەمەوە

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand