ململانێكانی پارتی و یه‌كێتی ئه‌گه‌ره‌كانی دوباره بونه‌وه‌ی جه‌نگی ناوخۆ
2019-01-05 14:58:08
■ دانا مه‌نمی
هه‌رێمی كوردستان به كات و ساتێكی ناسك و ترسناك دا تێپه‌ڕ ده‌بێت و پێویسته سه‌ركرده سیاسیه‌كانی كورد به ژیری و درێژخایه‌نی برواننه په‌یوه‌ندیه ستراتیژیه‌كانی هه‌رێم و میلله‌تی كورد، له‌هه‌مان كاتدا، به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت پێش به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت و حیزبی بخه‌ن. هه‌ماهه‌نگی و هاوڕایی نێوان سه‌ركرده‌كانی كورد له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه ستراتیژیه‌كانی هه‌رێم گرنگیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و ده‌بێ ببێته ئه‌وله‌ویه‌ت و هیچ لایه‌نێك نابێت سازش بكات له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت.
كاتێك دوو ئۆتۆمبێلی پڕ لە چەكدار هه‌ڵده‌كوتنه سه‌رماڵه‌كه‌ت و به‌ڕاكیشان و سوكایه‌تی پێكردن ، بەبێ هیچ بڕیارێكی دادوەر، به‌هۆی ململانێی حیزبیه‌وه ده‌تفرێنن پێویستی به ڕه‌خنه‌ی جدی و هه‌ڵوه‌سته كردن هه‌یه .
ململانێكانی پارتی و یەكێتی، بەلای خەڵكەوە نوێ نیەو مێژویەكی درێژی هەیە و سه‌ره‌تایی ململانێ سیاسییه‌كان ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ، ململانێی نێوان باڵی مه‌كته‌بی سیاسی و مه‌لا مسته‌فای ڕه‌حمه‌تی ،كه دواتر مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دووكه‌رت بوو، پاشانیش یه‌كێتی له‌سه‌ر ده‌ستی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری كۆچكردوو دامه‌زرا و دواتریش بووه هۆی پێكدادانی چه‌كداری له نێوان پارتی و یه‌كێتی ،هه‌ندێك جار جه‌نگ و هه‌ندێك جاریش جه‌نگی سارد تابه‌ره‌ی كوردستانی به‌رده‌وام بوو .
دوای ئه‌وه‌ی له 19 ئایاری 1992، بۆ یه‌كه‌مجار هه‌ڵبژاردنی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرا و به‌هۆی نزیكی له ده‌نگه‌كانی پارتی و یه‌كێتی له نێوان خۆیاندا به شێوه‌ی په‌نجا به په‌نجا (50- 50) حكومه‌ته‌كه‌یان دابه‌شكرد، بارزانی و تاڵه‌بانی وه‌كو دوو كه‌سی یه‌كه‌می حزبه‌كانیان نه بوون به ئه‌ندام په‌رله‌مان و نه هێچ پۆستێكی حكومیشیان وه‌رنه‌گرت ، ئه‌مه‌ش بووه هۆكاری لاوازكردنی حكومه‌ت و په‌رله‌مان ،چونكه بڕیاره چاره‌نووسازه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌دران و بۆشایی و كه‌لێن له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی و حكومه‌ت و حیزب و په‌رله‌مان دروست بوو ،چونكه دوو ناوه‌ندی بڕیاردان به ئه‌جیندای جیاواز و دیدی جیاواز ئاماده‌گی هه‌بوو .
له 1 ئایاری 1994، جه‌نگ له نێوان پارتی و یه‌كێتی دا ڕوویدا ،ئه‌م جه‌نگه هه‌رێمی كوردستانی به‌سه‌ر دوو زۆندا دابه‌شكرد ،دواتر پارتی و یه‌كێتی رێكه‌وتننامه‌ی "ساڵی 2000"یان ئیمزاكرد و جه‌نگی ناوخۆیان به تاوان له قه‌ڵه‌م دا ،زۆری نه‌خایاند و له كاتی كۆنترۆڵكردنی كه‌سنه‌زان و دواتریش هه‌ولێر له‌لایه‌ن یه‌كێتی-یه‌وه له دیسه‌مبه‌ری 1994، ڕێكه‌وتنه‌كه كۆتای پێهات و بایكۆتی دانیشتنه‌كانی یه‌كتریان كرد و ناكۆكییه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی برده قۆناغێكی تره‌وه ،جه‌نگی ناوخۆی پارتی و یه‌كێتی قه‌واره‌ی سیاسیهه‌رێمی كوردستانی خسته مه‌ترسیه‌وه‌و ده‌رگای بۆ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی خسته‌سه‌رپشت.
ڕایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی نێوان پارتی و یه‌كێتی په‌رله‌مانی كوردستان بوو ، په‌له‌مانتارانی نێو په‌رله‌مانی كوردستان له پارتی و یه‌كێتی مانیان گرت و داوای ڕاگرتنی جه‌نگی ناوخۆیان كرد ، به‌ڵام جه‌نگ نه‌به فشاری په‌رله‌مانتاره‌كان و نه‌به نێوه‌ندگیری دۆسته‌كانمان و نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا فرانسۆ میتران و هه‌وڵی كوردانی تاراوگه ڕانه‌گیراو یه‌كترییان تۆمه‌تبار ده‌كرد به هاوكاری لۆجستی سه‌ربازی له ئێران و توركیا و عێراق .
له مانگی ئابی 1996 جه‌نگ له نێوان پارتی و یه‌كێتی ده‌ستی پێكرده‌وه ، خواستی چوونه ناو ورده‌كارییه‌كانی جه‌نگی ناوخۆم نییه ، چونكه تراژیدیایه‌كه زۆر ناشیرن و زۆر تیكۆشه‌ری دلسۆز بۆ گه‌له‌مان به‌هۆی ململانێكانی حیزبه‌وه له ده‌ست دا ، پارتی و یه‌كێتی هەرێمی كوردستانیان كردووەتەوە دوو زۆن ، زۆنی سه‌وز یه‌كێتی و زۆنی زه‌ردیش پارتی قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌كات، ململانێی دوو ئیداره‌یی و دوو زۆنی هه‌بووه و جگه له‌وه‌ش چەندینجار ململانێی یه‌كێتی و پارتی لە بازگەكانیش ڕێگرییان لە یەكتری كردووە.
به‌هه‌موو پێوه‌رێك ئه‌مه نیشانه‌ی بێ حكومه‌تی و بێ ده‌وڵه‌تی یه له كوردستان ،كورد له ناو بێ حكومەتیی و بێ دەوڵەتیدا ژیان ده‌گوزه‌رێنێت ، حیزب كۆنترۆڵی هه‌موو جومگه‌كانی كردووه و ویستی خۆی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا ده‌سه‌پێنێت، له‌م دۆخه‌دا نه‌یاسا سه‌روه‌ره نه هاوڵاتیانیش پارێزراون .
كاتێك ناكۆكی ده‌كه‌وێته نێوان پارتی و یه‌كێتی هێزه ئه‌منییه‌كان جوڵه‌یان پێده‌كرێت ،ئه‌وه‌ش بۆخۆی به‌ڵگه‌یه‌كی تره كه له كوردستان حیزب باڵاده‌ست و سه‌روه‌ره نه‌ك یاسا نه‌ك حكومه‌ت ، خواستی حیزب زاڵه نه‌ك خواستی حكومه‌ت ، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به‌هۆی عه‌به‌سیه‌تی حیزبه‌وه بێ به‌ها كراوه ،ڕفاندن و به‌بارمته گرتن و ده‌ستگیركردن و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه بۆ كادیرانی یه‌كتر ره‌فتاره‌كانی شه‌ڕی ناوخۆمان بیر دێته‌وه .!