له نێوان فرسه‌ت سۆفى و ئه‌ندامانى دیكه‌ى په‌رله‌مان
2019-01-04 07:44:21
سەرتیپ وەیسی كەریم
چیڕۆكى خانه‌نشینبوونى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان
له‌گه‌ڵ ته‌وابوونى خولى چواره‌مى په‌رله‌مان له دواین دانیشتن‌دا، كه له 6ى تشرینى یه‌كه‌مى 2018 به‌ڕێوه‌چوو، دواى دانیشتنه‌كه ڕاسته‌وخۆ "حازم ئیسماعیل" به‌ڕێوبه‌رى گشتیى خانه‌نشینى له وه‌زاره‌تى دارایى حكومه‌تى هه‌رێم، هاته ناو باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مان و سه‌ردانى ژوورى سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانى كرد، به‌مه‌به‌ستى دابه‌شكردنى فۆرمى خانه‌نشینى به‌سه‌ر ئه‌ندامان، ئه‌وكات هیچ ئه‌ندامێكى په‌رله‌مان به سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان جگه له "فرسه‌ت سۆفى" فۆڕمى خانه‌نشینیان ڕه‌تنه‌كرده‌وه‌و هه‌موویان داواى خانه‌نشینبوونیان كرد.
فراكسیۆنى پارتى به ڕه‌تكردنه‌وه‌كه‌ى فرسه‌ت سۆفى ڕازیبوو، به‌ومه‌رجه‌ى نه‌یدات به ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن، تاوه‌كو نه‌یكاته موزایه‌ده له دواى هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ى له باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مان.
دواى ئه‌وه‌ى مامه‌ڵه‌ى خانه‌نشینى بۆ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى په‌رله‌مان، له لایه‌ن دیوانى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتیى خانه‌نشینى ئه‌نجامدرا، دواتر ئه‌ندامانى خانه‌نشینكراو چوونه بانكى قه‌ڵا، بۆ وه‌رگرتنى پاره‌ى ئیكرامیه‌ى (52) ملیۆن دینار، به‌پێى زانیارییه‌كان له‌وكاته بانكى ناوبراو، بڕى پاره‌ى پێویستى نه‌بوو بۆ پێدانى گوژمه‌یه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌و پاره‌یه كه (17 ) ملیۆن دیناربوو بۆ هه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانێك، ناچار له ژێر فشارى ئه‌و ئه‌ندامانه له‌ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێكى كه‌مدا، ئه‌و پاره‌یه‌ى ته‌حویل كرا بۆ بانكى ناوبراو.
ئه‌گه‌ر به‌پێى یاساش پێدانى موچه‌ى خانه‌نشینیى و ئیكرامیه‌كه ئاسایى بێت، ئه‌وا ئه‌و 16 په‌رله‌مانتاره‌ى كه دووباره هه‌ڵبژێردرانه‌وه بۆ په‌رله‌مان، نه‌ده‌بووایه ئه‌و 52 ملیۆن دیناره وه‌ربگرن.
به‌شێكى زۆرى ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى په‌رله‌مان، كه دووباره بوونه‌وه ئه‌ندامى په‌رله‌مان به وه‌زاره‌تى دارایى و به‌ڕێوبه‌رى بانكى قه‌ڵایان ڕاگه‌یاندبوو: بۆیه ئه‌و پاره‌یه وه‌رده‌گرن چونكه هیچ گه‌ره‌نتیه‌ك نییه، له خولى داهاتوودا پاره‌ى ئیكرامیه‌و خانه‌نشینى بمێنێت.
ئه‌و شانزده ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ش بریتيبوون له : ( ئومید خۆشناو، ڤاڵا فه‌رید، رێواس فایه‌ق، بێگه‌رد تاڵه‌بانى، عباس فه‌تاح، یوسف محمه‌د، به‌هار محود، على حه‌مه ساڵح، سۆران عومه‌ر، هه‌وره‌مان كه‌نجێنه‌یى، شێركۆ جه‌وده‌ت، ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌ده‌نى، ئایدن مه‌عروف، مونا قه‌هوه‌چى، عبدالله حاجى محمود، محمد سه‌عده‌دین).
له هه‌مووى سه‌یرترو ئه‌وه‌یه: به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ى خانه‌نشین بوون، ماوه‌ى بوونیان به ئه‌ندام په‌رله‌مان، له نێوان 8 مانگ بۆ ساڵێك بوو كه‌چى به‌موچه‌ى 60% خانه‌نشینكراون، كه ده‌كاته 4 ملیۆن و 920 هه‌زار دینار.
ئه‌مه‌ى خواره لیستى خانه‌نشینى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه له خولى ڕابردوو، كه یوسف محه‌مه‌د وه‌كو سه‌رۆكى په‌رله‌مان به (9 ملیۆن و 760 هه‌زار دینار) خانه‌نشینكراوه، هه‌رچى جێگر‌و سكرتێرى په‌رله‌مانه به ( 8 ملیۆن و 760 هه‌زار دینار) ، ئه‌ندامانى دیكه‌ى په‌رله‌مان كه چوار ساڵ په‌رله‌مانتاربوون به (6 ملیۆن و 560 هه‌زار دینار) خانه‌نشینكران، ئه‌و كه‌سانه‌شى كه له دوو ساڵ كه‌متر خزمه‌تى په‌رله‌مانیان هه‌بوو به (4 ملیۆن و 920 هه‌زار دینار) خانه‌نشینكراون.