Draw Media

بۆچی گرنگە گۆڕان بەشداری حكومەت بكات؟!

بۆچی گرنگە گۆڕان بەشداری حكومەت بكات؟!

2019-01-01 14:40:35


■كامەران عەلی   بەشی دووهەم    
ئەو كەسانەی دژایەتی بەشداریكردنی گۆڕان دەكەن لە حكومەتی ئایندەدا ئەزمونی چوارساڵی ڕابردووی گۆڕان وەك نمونە دەهێننەوە كە ئەمە لێكدانەوەیەكی نالۆژیكییە و هیچ تێگەشتنێكی واقعی و ڕەچاوكردنی كات و هۆكار و كارتێكەرە ناوخۆیی و دەرەكییەكانی چوار ساڵی ڕابردوو له بەر چاو نەگیراوە كە ڕێگر بون لەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لە حكومەتدا خزمەت بكات، بە هیچ كلۆجێك نابێت دۆخی چوار ساڵی ڕابردوو بەراورد بكرێت بە ئێستاش نەك بە چوار ساڵی داهاتووش چونكە:
-    لە چوار ساڵی ڕابردودا دۆخی دارایی هەرێم لە خراپترین ئاستیدا بووە، بەڵام ئێستا دۆخەكە زۆر گۆڕاوە و دۆخێكی زۆر باشتریش دێتە ئاراوە..

-    شەڕی داعش زۆرترین گرفتی دروستكردبوو وە خراپترین و ئاڵۆزترین پاساویش بوو بە دەست پارتی و یەكێتیەوە بۆ چاكسازی نەكردن، بەڵام  ئێستا دۆخەكە جێگیرە و داعش نەماوە و ئەو پاساوانە نەماوون بۆ خۆ دزینەوە لە چاكسازی..

-    پەیوەندیی هێزە سیاسییەكان بەتایبەت گۆڕان و پارتی ئەوكات زۆر خراپ بوو، بەڵام ئێستا پەیوەنییەكان باشترە و تاڕادەیەك جۆرە كرانەوەیەكی ئەرێنی لە بیركردنەوەی پارتیدا سەبارەت بە بزوتنەوەی گۆڕان دروستبووە..
-    سەرۆكایەتی هەرێم سەرچاوە كێشەكان و  گرێكوێرە گەورەكە بوو، بەڵام ئێستا پارتی ڕازییە كە سەرۆكی هەرێم لە پەرلەمانەوە  هەڵبژێرێت و لەم بابەتەدا هیچ كێشە و گرێكوێرەیەك نەماوە..

-    پەیوەندییەكانی نێوان بەغداد  و هەرێم خراپترین ئاستی هەبوو ئێستا و لەسەردەمی عبدالمهدی دا جیاوازە و چاوەڕێی باشتریش دەكرێت...
بەم پێوەرانە و چەند پێوەرێكی تریش ئاماژەی ئەوەن كە دۆخی هەرێم بەرەو باشتر دەڕوات، بۆیە بوونی بزوتنەوەی گۆڕان لە ناو كایەی حكومەتدا گەرەنتیی باشبوونی بەشێكی گرنگی دۆخەكەیە...

بەشی سێیەم: 
یەكێك لە گرنگترین پڕۆژە ستراتیژییەكانی گۆڕان نوسینەوەی دەستوری هەرێمی كوردستانە كە دۆخی هەرێمی كوردستان كارەكانی دانانی دەستوری پەكخست، چوار ساڵی داهاتوو نوسینەوەی دەستور یەكێك دەبێت لە پڕۆژە گرنگەكان، گۆڕان و خودی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا هەمیشە دانانی دەستورێك كردووەتە  زەمانی ژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتی و دینی و كلتوری خەڵكی هەرێمی كوردستان بكات، بەشداری گۆڕان لە حكومەت ڕۆڵی ئەم هێزە زیاتر دەكات لە نوسینەوەی دەستوردا، راستە هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانیش بۆیان هەیە بەشداربن لە نوسینەوەی دەستور كە پڕۆژەیەكی نیشتیمانییە، بەڵام بونی گۆڕان لە دامەزراوەی حكومڕانیدا ڕۆڵی زیاتر دەكات بۆ پێداگیری لەسەر بنەما چەسپاوەكان و جێگیركردنی لە دەستوردا كە خۆی لە ڕەچاوكردنی مافەكانی هاوڵاتیاندا دەبینێتەوە و متمانەش زیاتر دەكات لەنیوان هێزە سیاسییەكان بۆ گونجاندن لەگەڵ خواست و داوا سیاسییەكانی یەكتر و پەلەكردن لە دانانی دەستورێك بۆ هەرێم كە 27 ساڵە چاوەڕوانی دەستورێكە كە بۆشاییەكی یاسایی زۆری دروستكردووە بەهانەی بۆ یەكێتی و پارتیش دروستكردووە بە خواستی خۆیان زۆر شت بكەن
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand