Draw Media

هەڵەکان یەکتر پەلکێش دەکەن

هەڵەکان یەکتر پەلکێش دەکەن

2018-12-27 11:08:27


■ خالید هەرکی     

 روداوەکانی ئەم ناوچەیە بەتایبەت ئێراق و دەوروبەری بۆمان دەسەلمێنن کە هەندێک رژێم و لایەن بۆ ناچار کردنی ناحەزانیان هەڵەیەکی مەزن دەکەن، (خۆمانە دەیلێین لە رقی دراوسێ مندالەکانی خۆی دارکاری دەکا). شکست هێنان لە سیاسەتی ناوەخۆ بە پەنا بردن بۆ سەرقال کردنی هاولاتیانت بە روداوی دەرەکی کێشەکە ئالۆزتر دەکا، پێیان وایە بە ئەنجام دانی هەلەیەک دۆخەکە لەبیر دەکرێتەوە لەوە بێ خەبەرن هەلە هەلەیتر بەدوای خۆیدا دێنی، کاتێکیش ئەم هەلەو شکستانەیان لێ دەبێتە مۆتەکە ناچارن بە هەلەیەکی مەزنتر بیر لە چارەسەریبکەنەوە، بەم پەلکێشیە ئەو رژێمە یا لایەنە بەرەو داروخان هەنگاو دەنێ.
  ئێراق و رژێمە کۆنەکەی وەکو نمونە،  ئەگەر بۆ چارەسەری پرسی کورد پەنای بۆ سەرکوت کردن و هێرش بردن نەبردبایە ناچار نەدەبو سەر بۆ داواکاریەکانی ئێران بنێ و رێککەوتنە شومەکەی ٦ی ئاداری ١٩٧٥ واژۆ بکا، کە دەستبەرداری هەندێک لە خاکی ئێراق دەبێ لە بەرانبەر دەست هەلگرتنی ئێران لە بزوتنەوەی کوردی. کاتێکیش لەژێر فشارەکان خۆی بە دۆراو دەبینێ بۆ پر کردنەوی ئەو شکستە بیانو بە خومێنی و رژێمەکەی دەکا شەری هەشت سالەی لەگەل دەکا کە زیانی لە ئەژمار نایە، ناچاردەبێ بە سازشێکیتر کۆتایی بە شەر بێنی، بەلام ئەوکات ئێراق دەکەویتە ژێر قەرزو فشارێکی زۆر بۆیە ناچربیانو بە کوێت دەکاو پەلاماری دەدا، هەرکە ئەمەی بۆ نەچوە سەر رکە لەبن ئەمریکا و هاوپەیمانان دەنێ لێێ ناچیتە دەر تا سەری خۆی و خانەوادەو رژێمەکەی لەسەر دادەنی.
 برادەرانی خۆشمان بە هەر هۆو پاساوێک بێ ئەگەر پێشتر ئەو هەمو سازشیە بێ بنەمایەیان نەکردبایە، پەنایان بۆ ١٦ی ئۆکتۆبەر نەدەبرد. کاتێک ویستیان ئەو هەلە پینە بکەن لەگەل پارتی رکەیان لەبن یەکتر نا لەسەر پرسی سەرۆکی کۆمار ، کە پێم وایە هەلەیەکی تریان کرد بەوەی لە پێناو سەرۆکی کۆمار نەک پۆستەکەی ئەم گرژی و ململانێیە نوێیەیان دروست کرد، هێنانەوەی بەرهەم سالح لە قازانجی یەکێتی دابو بەلام تا دوا قۆناغ نا. دەبوایە لە کۆتا قۆناغەکە وانەیەک بەوانە بدرابا کە پۆست لای ئەوان لە گفت و بیروباوەر گرنگترە و رێگەش لە لاسایی کردنەوەی ئەو جۆرە هەلوێستە خۆپەرستیانە بگرن، لە پێناو کەسێکدا شیرازەیەک تێک نەدەن، ئەوانەی ریزەکانی یەکێتینا جێهێشت چ گۆرانێک بەدی هاتبو تا بێنەوە؟ جگە لە پۆستی تاقە کەسێک؟ گوێ نەگرتن لە بۆچونی شەقام و لایەنگرانی گەلێک هێز و سەرکردەی لە لوتکە هێناوەتە خوار. 
  یەکخستنی ناوماڵی بچوک، شەفافیەت لە داهات و خەرجی، گوێگرتن لە بەرانبەر، دادپەروەری لە پلەو پۆست، هەلگرتنی نازی خانەوادەی قوربانیان. مەرجی بنەرەتی پەرەسەندن و بەردەوامی هەر رێکخراویکە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand