نرخی نەوت دەبێت بەرزبێتەوە
2018-12-27 07:08:54
■ ئەنوەر کەریم
نەوت یەکێکە لە بزوێنەرەگەورەکانی ئابوری جیهان بۆیە رەهەندێکی گەورەی ئابوری و سیاسسی هەیە بەڵام .
ئەوەی شایانی باسە سێ کەس لە جیهاندا نرخی نەوت دیاری دەکات ئە و کەسانە دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا و ڤڵادیمیر پۆتینی سەرۆکی ڕووسیا و جێگری شانشێنی سعودیە محمد بن سەلمان ئەم سێ کەسە کەی بیانەوێت دەتوانن گۆ ڕانکاری بکەن لە بەرهەمی نەوت و نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە هۆی خواست و خستنە ڕوو کە ئەم هۆیە گرنگترین کاریگەری دەیێت لەسەر بازاڕی نەوت و نرخی نەوت . ئەو هۆیانە چی بوون بازاڕی نەوتی وا پڕکرد ونرخی نەوتی شکاند و کاریگەرترین کەس لەم کارەدا دۆناڵد ترامپی ئەمریکا بوو کەوایکرد نرخی نەوت بەتەواوی دابەزێت .
یەکەم ؛ ئەمریکا بە هۆی بڕیاری سزاکانی کە لەسەر نەوت و گازی ئێران دابووی کە بڕیار بوو لە ٥-11-2018 بچیتە بواری جیبەجێکردنەوە کە کە هیچ ووڵاتێک بۆی نیە نەوتی ئێران بکڕێت بەس ئەو بڕیارە بەتەواوی نە چوە بواری جێبەچیکردنەوە ئەمریکا دەرفەتی دا بە 8 ووڵات کەڕۆژانە بۆیان هەیە نزیكی1.200000 یەک ملێۆنو دوو سەد هەزار بەرمیل نەوتی ئیران بكڕن لەگەڵ ئەوەشدا چەند مانگێک پێش ئەوە ئەمریکا داوای لەسعودیەو ڕووسیا عیراق دەکرد بەرهەم زیاد بکەن ئەوە بوو ئەو ووڵاتەنە بەرهەمیان زیاد کردو . بووە هۆی ئەوەی بازاڕ پڕبێت لە نەوت و ببێتە هۆی دابەزینی نرخی نەوت. بەلام سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تەنکەرە ئێرانیەکان بەردەوام ڕۆژانە نزیکی 2 ملێۆن بەرمیل نەوت دەگوێزنەوە بە نهینی هەرچەندە ( Transponders ( واتە جیهازی سەری کەشتیەکانیان کوژاونەتەوە بەڵام مانگە دەستکردەکان دەیانبینن
دووهەم ؛ ئەمریکا ماوەیەکی زۆرە داوا لە عەرەبسانی سعەدیە ی دەکرد کە وەک نەیارێکی سەسەختی ئێران توانی بەرهەمی نەوت زیاد بکا ت رۆژانە . بۆیە 11.2 سعودیە بەرهەمی گەیاندە 11.2ملێۆن بەرمیل کەئەمەش بەرزترین ئاستی نەوتی سعودیەی تۆمارکرد لەمانگی نۆڤەمبەردا وە کۆمپانیا ڕوووسەکان لە ناو ڕووسیا دەمێکە دەیانەوێت بەرهەمی نەوت زیاد بکەن بەمەش ڕوووسیا بەرهەمی نەوتی زیاد کرد بازاڕ پڕ بوو لەنەوت .
سێهەم ؛ شەڕی بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین کە ئەمریکا گومرکی لە سەرکاڵای چینی بڕێ تا 250 ملیار دۆلار بازرگانی نێوانیان دانا وە هاوتا چینیەکەی گومرکی تا برێ 60 ملیار دۆلاری داناوە ئەمەش بوە هۆی کەمکردنەوەی بازرگانی نێوان دوو گەورەترین ئابوری جیهان وە بووە هۆی دا بەزینی گەشەی ئابوری لە جیهاندا سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لەڕاپۆرتێکدا بڵاویکردۆتەوە گەشیی ئابوری چیهان بۆ ساڵی 2018 بریتی بوە لە 2.9 بەڵام ئەم ڕێژەیە بۆساڵی 2019 دادەبەزێت بۆ 2.5 بەڵام ئەم ژمارانە زۆر جار بەهۆی ڕووداوەکانەوە دەگۆڕێت بەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بەکار بردنی نەوت و یارمەتی دابەزینی نرخی نەوتی دا .
چوارهەم . بڕێکستی بەریتانی کە ئەمەش نا دڵنیایەکی تری خستۆتە بازاڕەوە بە گشتی چارەنووسی بەریتانیە کان دیار نیە کە ڕێکدەکەون لە گەڵ یەکێتی ئەوروپا یان دێنەدەرەوە بەمەش بازەڕەکانی جیهان زیاتر دەکەونە نا دڵنیاییە و ە بۆرسە ش لە حاڵەتی ناسەقامگیریدا دادەبەزێت.
پێنچهەم ؛ هاڕەکردنی بازاڕی بۆرسەی جیهانی کە سەرەتاوە لە بازاڕی چینەوە دەستی پێکرد و تالەم 2مانگادا بۆرسەکانی ئەمریکای گرتەوە دیارە کەبازاڕ دێتە خوارەوە ئەوە کاتە هەموو پشکەکانی هەموو سێکتەرەکان دێنە خوارەوە وە بەمەش کۆمپانیاکانی نەوت و نەوتیش کە یەکێکە لە بزوێنەرە گەورەکانی ئابوری جیهان و بۆرسەوە کاریگەری لەسەر نرخی نەوت دەیێت و دێتە خوارەوە. لە ئێستادا بۆرسەی جیهانی بەهاکەی کەمیکردەوە بە بڕی 4.5 تریلێۆن دۆلار دابەزیوە.
شەشەم ؛ لە وکاتەی کە بۆرسەکانی جیهان لە هاڕەکردندا بوون )جۆرم پاوڵی ( سەرۆکی بانکی فیدیڕاڵی ئەمریکا هات بەڕێژەی 0.25% سوودی بانکی بەرزکردەوە لەبەرئەوەی بەهای دۆلار بەرزبۆتەوە ئەمەش پەیوەندیەکی نێگێتڤی توندی هەیە لە گەڵ نرخی نەوت دا هەر لەوڕۆژادا نرخی نەوتی تێکساس و برێنت بە نزیکەی 5% تر دا بەزی هەرچەندە ترامپ زۆر توڕە بوو لەم کارە ی جۆرم پاوڵ بەڵام ئەم بەرزبوونەوەیە بوو بەفشارێکی تر بۆ سەر با زاڕی چیهان .
حەوتهەم ؛ بەهۆی زیادکردنی بەرهەمی نەوتی شێڵی ئەمریکیەوە کە لەئێستادا رۆژانە بەرزبۆتەوە بۆ زیاتر لە 11 ملێۆن بەرمێل نەوت لە یەک لەڕۆژدا ئەمەش بوە هۆی ئەوەی بازاڕەکانی جیهان پڕ بێت لە نەوت و یارمەتی دابەزینی نرخی نەوتی دا.
هەشتەم ؛کۆتا کاریگەر ئەوە بوو کە بەشێک لە دەزگاکانی حکومەتی ئەمریکا داخرا کە نزیکەی 800 هەزار فەرمانبەری حکومەت مانەوە بەبێ ئەوەی مووچەکانیان وەرگرن لەم کاتی پشوووی کرێسمس و سە ری ساڵدا کێشەکانی ترامپ لە گەڵ دیموکراتەکاندا قووڵتر بۆتەوە ئەمەش دەبێتە هۆی ناجێگیری لە هەموو شتێکدا .
تا ئێستا بەهۆی سیساتە کانی ترامپەوە نرخی نەوت ئەو دابەزینە گەورەیەی بەخۆوە بینیوە .
ئێستا کاتی ئەوەیە کە پۆتینی سەرۆکی ڕوسی و محمد کوڕی شا سەلمانی سەعودی بەر بەم دابەزینە بگرن . بۆیە ڕێکخراوی ئۆپێک و دەروەی ئۆپێک کۆبوونەوە بڕیاریان دا کە لەسەری سالی 2019 ڕۆژانە بڕی 1.2 ملێۆن بەرمـێل کەمتر بخەنە بازاڕەکانی جیهانەوە ئەمەش کارێگەری دەبێت لەسەر نرخی نەوت . کە لە ساڵی 2016 دا هەمان پلانیان جیبەجێکرد و بوە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەسەرخۆ . سوهەێل مەزروعی وەزیری نەوتی ئیماراتی لەکوەیت ووتی بەردەوام دەبین لەسەرکەمکردنەوەی بەرهەمی نەوت وەزیرانی نەوتی عێراق و کوەیت و نایجیریا پشتێوانی خۆیان بۆ سعودیە دووپاتکردەوە و ئامادەی خۆیان دەربڕی تا زیاتر بەرهەم کەمبکەینەوە لەوەی کە بڕیارما نداوە تابازاڕی نەوت جێگیر دەبێت .
وەهەروەها کاتێک کەنرخی نەوت دابەزێت نەوتی شیڵی ئەمریکی لەبەرئەوەی کەتێچوەکەی زۆرە ناتوانن بەردەوامبن لەسەر دەرهێنانی نەوت ئەمەش دەیێتە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمی نەوتی شێڵی ئەمریکی چونکە تێچوی نەوتی ئەمریکا زۆرە لە نێوان 35- 50 دۆلاری بۆ یەک بەرمیل تێدەچیت بەمەش دابەزینی نەوت دەیێتە هۆی کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوتی ئەمریکی و وبەرزبوونەوەی نرخی نەوت .
هەروەک چۆن نەوتی لمی ئەلەبامای کەندەی ڕۆژانە بڕی 350 هەزار بەرمێل نەوتی کەمکردۆتەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان لەبەرئەوەی نرخی دەرهینانی زیاتر تێدەچیت وەک لەم نرخەی نەوت لەئیستادا هەیە
بۆیە بازارگانانی نەوت ئەم نرخە بەدەرفەتێک باش دەزانن کە جارێکی تر لەسەرخۆ نرخی نەوت بەرز بکەنەوە کاتێک کە بڕیارەکانی ئۆپێک و دەرەوەی ئۆپێک جیبەجیبکرێت بەتەواوی و دابەزینی بەرهەمی نەوتی نایجیریاو کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوتی فەنزوێلاو لیبیا یارمەتی دەردەبن بۆ بەرز بوونەوەی نرخی نەوت . بۆیە ڕوووسیا و سعودیە ووڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت بودجەی ووڵاکانیان بەتەواوی کورت دەهێنێت ئەگەر بەرهەم کەمنەکەنەوە. ئەمەش یارمەتی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەدەن.