Draw Media

وێران بوونی به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تی یه‌كان له‌ هه‌رێمدا....

وێران بوونی به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تی یه‌كان له‌ هه‌رێمدا....

2018-12-25 15:35:05


■  زەبەنگ بەهادین    

هه‌ر ساتێك پێگه‌یه‌كی میدیایی ده‌كه‌یته‌وه‌ یان بینه‌ری هه‌واڵێك ده‌بیت له‌ شاشه‌كانه‌وه‌ به‌ ته‌نها به‌خشینه‌وه‌ی خه‌مۆكی و دڵته‌نگی به‌ دی ده‌كه‌یت له‌ ناو كۆمه‌ڵگاكه‌دا , رۆژانه‌ كاره‌ساتی دڵته‌زێن و ناخۆش ئه‌بیستین , به‌ به‌رده‌وامی چاوه‌رێ ی رۆژێكی تری ناخۆشترین , ئه‌مانه‌ له‌ پای چی ؟ ئایا بونیه‌تی كۆمه‌ڵگای كوردی خۆی به‌م شێوه‌یه‌ دروست بووه‌ یان ئه‌وه‌ داینه‌مۆیه‌كه‌ به‌ به‌رده‌وامی كار له‌سه‌ر وێرانكردنی كۆمه‌ڵگا  و روخاندنی به‌ ها جوانه‌كانیده‌كات ؟
مرۆڤ بۆ فێربوون و بۆ تێگه‌یشتن له‌ پێگه‌ی ماڵ ده‌ست پێده‌كات ئه‌و ماڵه‌ی له‌ پێشووتر تاكه‌كانی وا به‌سته‌ی یه‌ك بوون , به‌ به‌رده‌وامی به‌ریه‌ك كه‌وتن و ئاڵو گۆری دیدبینی و كاری رۆژانه‌ی تێدا به‌دی ئه‌كرا , ماڵ له‌ پێشتر سه‌رتای پێكه‌وه‌ نانی ووشه‌كانی ژیان بوو سه‌رتای هه‌نگاوه‌كانی خۆ ئاماده‌كردن بوو بۆ رۆشتنه‌ ده‌ره‌روه‌و به‌ره‌نگا ربوونه‌وه‌ی ژیان , ئاخۆ ئێستا ماڵ به‌و شێوه‌یه‌ ماوه‌ ؟ پێشه‌كه‌وتنی ته‌كنه‌ڵۆژی سه‌ركی ترین ویرانكه‌ری ماڵ بوو , راسته‌ ته‌كنه‌ڵۆژیا بۆ خزمه‌تكردنی مرۆڤایه‌تی یه‌ به‌ڵام ده‌بێت هه‌موو بابه‌تێك به‌رنامه‌و پلانی تایبه‌تی هه‌بێت , ده‌بێت هه‌موو بابه‌تێكی ژیان یاسای تایبه‌تی هه‌بێت , ئه‌م یاسایه‌ یان له‌ لایه‌ن ماڵ ریكده‌خرێت یان له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ , هه‌رچی ماڵه‌ گۆرانكاری زۆری به‌ خۆوه‌ بینیوه‌ له‌ سروشتی په‌روه‌رده‌و گه‌وره‌كردنی تاك و گوزه‌ری رۆژنه‌دا له‌ په‌یوه‌ندی نێوان تاكه‌كانی ماڵ پیكه‌وه‌ له‌ به‌رنامه‌كانی به‌رده‌وام بوونی ژیان و له‌ یاساو رینمای یه‌كانی په‌روه‌رده‌ی خێزان  .
نه‌بوونی رۆشنبیری خێزانی و هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به‌ هه‌موو روكه‌شی یه‌كانی ژیان وای كردوه‌ په‌روه‌رده‌ی خێزانی رۆژ به‌ دوای رۆژ به‌ره‌و دوا بروات , له‌م بابه‌ته‌ ئه‌وه‌ی هانده‌ر بووه‌ بۆ تیكَشكانی خێزان ده‌سه‌ڵاته‌ , ده‌سه‌ڵات ده‌بێته‌ چاودێر بێت بۆ ریكخستنه‌وه‌ی خێزان و كۆمه‌ڵگا كاتێك ده‌سه‌ڵات له‌ پێناوی بره‌و دان به‌ به‌ره‌ژه‌وه‌ندی یه‌كانی خۆی و له‌ پێناو به‌ به‌لارێدا بردنی تاكه‌كا ن ئاماده‌ بێت هه‌موو هۆكارێك به‌ كار بهێنیت ئه‌مه‌ وێرانه‌ی لێده‌بێته‌وه‌ له‌ داهاتوودا , ده‌سه‌ڵات ده‌بێـت سنوور دابنێـت بۆ هه‌موو بابه‌تێك سنورێك ره‌وشی كۆمه‌لایه‌تی پێ رێكبخرێته‌وه‌ ,ده‌بێـت ده‌سه‌ڵات ئه‌و یاسایانه‌ی جێ به‌ جێ بكات بۆ بره‌و دان به‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروستی پێشكه‌وتوو بێت , به‌ڵام نه‌ك وه‌ك ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌رێمی كوردوستان كه‌ سنورێكی نی یه‌ بۆ هیچ بابه‌تێك به‌ مه‌رجی ئه‌وه‌ی باسی نه‌وت و داهات نه‌كرێت , هه‌ر سوچێكی په‌روه‌رده‌ ئه‌گریت له‌م ووڵاته‌ وێرانه‌یه‌ , خوێندنگا كان رۆژ به‌ دوای رۆژ به‌ره‌و دوا پاشه‌كشه‌ ده‌كه‌ن له‌ پێناو هاندانی خه‌ڵك بۆ چونه‌ نێو خویندنگه‌ی تایبه‌ته‌وه‌ , له‌ نێو هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كمان دا  په‌روه‌ردی كۆمه‌ڵایه‌تی راسته‌قینه‌و په‌روه‌رده‌ی مرۆڤ بوون نه‌ماوه‌ , ده‌سه‌ڵات رێگه‌ی داوه‌ هه‌موو جۆره‌كانی په‌یره‌و كردنی دینداری سه‌ربه‌ست بێت كه‌ بۆته‌ هۆی سه‌ر لێشێوانی تاك ,رێگه‌ی به‌ هه‌مووئازادی یه‌ك داوه‌ بێ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ گونجاندنی بۆ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا یان روخاندنی ,  میدیاكان له‌ بری پێگه‌یاندن و فێركردن بونه‌ته‌ شوێنی بڵاو كردنه‌وه‌ بیرو هزره‌ هه‌ڵه‌‌كان  به‌ تایبه‌ت میدیا بینراوه‌كان بونه‌ته‌ ویرانكه‌ری خێزان و له‌ ناوبردنی به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كان . هیچ سانسۆرێك نابنرێت كه‌ رێگه‌ له‌ بڵاو بوونه‌وه‌ی دوا كه‌وتووی فكری بگرێت له‌لایه‌ن ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ په‌یره‌و كرا بێت .
ئه‌وه‌ كاری ده‌سه‌ڵاته‌ به‌ دوادا چوون بكات بۆ په‌ره‌وه‌رده‌ی مناڵاكان له‌ رووی خویندن و له‌ رووی میدیا و له‌ رووه‌كانی تری كۆمه‌لایه‌تی , ئه‌وه‌ی ئێستا كۆمه‌ڵگا كوردی تێی كه‌وتوه‌ه‌ سه‌ره‌تاكانی به‌رو وێرانبوونی كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌ تاك هیوای به‌ داهاتوو نه‌ماوه‌ , سیاسه‌ت بووه‌ به‌ درۆیه‌كی رووت و متمانه‌ی له‌ نێوان تاكه‌كان نه‌هێشتووه‌ , ئه‌و بێ متمانه‌یه‌ی له‌ نیوان ده‌سه‌لاتداره‌كان هه‌یه‌ كشینراوه‌ته‌ خوراه‌وه‌ بۆ تاك تاكی كۆمه‌ڵگا ,بیرێكیان له‌ مێشكی تاك دا چاندووه‌ بۆته‌ هۆی سرینه‌وه‌ی به‌هاكانی مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌لایه‌تی و نیشتیمانی , تاك ئیستا له‌ كاڵبونه‌وه‌ی ئینتما یه‌ بۆ خاك و خێزان و كۆمه‌ڵگا ئه‌ژی , هه‌موو ئه‌مانه‌ به‌ هۆی سیاسه‌ت و كاری هه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ یه‌ كه‌ رۆژانه‌ هه‌وڵی ناخۆش و بروا پێنه‌كراو ئه‌بیستسن .
كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر سیستمی سیاسی و بیری ده‌سه‌ڵاتداری به‌مشێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت له‌ هه‌رێمی كوردوستان ئه‌وه‌ندی پێناچێت هه‌موو به‌ها كۆمه‌لایه‌تی و نیشتیمانی یه‌كه‌ به‌ ته‌واوی وێران ده‌بێـت هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌ پێناو دوو به‌رمیل نه‌وتی زیاتر و كورسی یه‌كی زیاتری ده‌سه‌ڵات ,بۆیه‌ له‌مرۆدا تاك ده‌بێت خۆی هه‌وڵی هێشتنه‌وی خۆی له‌سه‌ر هێڵی ته‌ندروست بدات و هه‌وڵ بدات چوار ده‌وره‌كه‌ی له‌ سنورێك ته‌ندروستدا بنیات بنێت هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مه‌ كارێكی زۆر زه‌حمه‌ته‌ كاتێك ده‌سه‌‌ڵات به‌وشیوه‌یه‌ ئازادی یه‌كی بێ بنه‌ما و بێ مانای داوه‌ته‌ میدیا بیستراو بینراوه‌كان وه‌ به‌ دوادا چوونی نی یه‌ بۆ سیسته‌می په‌روه‌رده‌ له‌ هه‌رێمدا  هیچ هه‌ولێكی نی یه‌ بۆ ریكخستنه‌وه‌ی كۆمه‌لگا و بنیات نانه‌وه‌ی تاكه‌كانی ئه‌م خاكه‌ .

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand