سوتاندنی "سێوان قادر " شۆکی نەکردم
2018-12-25 10:55:45
■ نازە شیروان
قوربانی و جەلاد هەردووکیان قوربانی دەستی کۆمەڵگا و سیستەمی کۆمەڵایەتین.کۆمەڵگەیەک بەردەوام بەرەو ئاڕاستەیەکی ناڕون و ناهۆشیار هەنگاودەنێت تەواوی سیستەمەکانی ناوی "کۆمەڵایەتی،سیاسی ،ئاین ،خێزان ،پەروەردەی ڕاگەیاندن ...ھتد"هەر یەک لە ئاوازێک دەخوێنێت هەریەک بەجۆرێک هۆکارێکن بۆ توندوتیژی بەتایبەت توندو تیژی بەرامبەر بە ڕەگەزی مێ هەریەک لەو هۆکارانە لە فۆرمێکی جیاوازدا توندو تیژی بەرهەم دەهێنن بەبێ ئەوەی هێزێکی یاسای کاریگەر هەبێت لەسەروی هەموو دەسەڵاتەکانی کۆمەڵگەوە بێت تاکو بتوانێت تەواوی سیستەمەکان کۆنتڕۆڵ بکات بە شێوەیەکی یەکسان،نەبونی هۆشیاری گشتی و کۆمەڵایەتی و خێزانی و پەروەردەی و سێکسی و بێسەوبەری میدیایی و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لە ئێستەی کۆمەڵگەی کوردی هۆکاری سەرەکین بۆ دروست بونی هەر توندوتیژیەکی لەم چەشنە .کارەساتەکە ئەوەیە کە ڕوداوێکی لەم جۆرە چیدی شۆکمان ناکات بەردەوام دوبارە بوونەوەی کوشتن و توندوتیژیەکان ڕۆژلەدوای ڕۆژ و نەبونی ھیچ ڕێگریەک لە لایەک و پاساوی شەرەف لەلایەکی تر وەک ڕێژەی نەگۆڕی لێهاتووە، بۆیە نەبونی هۆشیاری لەم ڕوانەوە زۆر بەئاسانی ڕێگە خۆشکەرە بۆ ئەوەی لە هەر دەقەو سەعاتێکدا بینەرو بیسەری ڕودای جەرگبڕی لەم جۆرەبینبەیاننامە و ئیدانە کردن کاریگەریەکی وەهای نابێت تاکو روداوێکی لەم جۆرە دووبارە نەبێتەوە ئەگەر چاوێک بەڕابردودا بخشێنینەوە دەبینین کە گۆڕانکاری وەهای پێنەکراوە و ناکرێ.ئەوەی پێویستە بکرێت کاری جدی و بەردەوامی لەسەر بڵاو کردنەوەی هۆشیاری کۆمەڵایەتی وپەروەردە ی و سێکسی و یاسایی...ھتد بەشێوازێکی نوێ و کاریگەر نەک بەشێوە باوەکەی تەنها بۆ دەرخستنی کارو چالاکی و بڵاوکرنەوەی کۆمەڵێک وێنە و خۆدەرخستن بێت. بە تایبەت لەلایەن رێکخراوەکانەوە پێویستە هەڵمەتێکی جدیو کاریگەر بگرنەبەر بۆ بڵاو کردنەوەی هۆشیاری ببنە چاودێریکی کارا بەسەر گۆڕانە کۆمەڵایەتیەکان و بابەتە پەروەردەییەکان هەروەها جێبەجێکردنی یاساکان بۆ یەکلایکردنەوەی پرسەکان.لەلایەکی ترەوە ئەوەی دەبێت پارێزەرو چاودێری هەر تاکێکی ئەم کۆمەڵگەیە بێت بێ جیاوازی ئەوە حکومەت و دەزگا پەیوەندی دارەکانن ئەوانن کە خاوەن دەسەڵاتن ئەگەرچی ئەمە روونەو دیارە کە ئەم داوایە تەنها نوسینێکە و هیچیتر چونکە خودی ئەم دەزگایانەخۆیان هۆکارێکن بۆ دروست بونی توندوتیژیەکان و جێبەجێنە کردنی یاساکان ئەمانە زۆر ئەوترێنەوەو تەواوی تاکی ئەم کۆمەڵگەیە ئەکرێ ئەمەی لاڕوون بێت.بۆیە لێرەدا ئەوەی دەبێت هەبێت شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی سەرتاسەری پێویستە کۆمەڵگا خۆی ئەمە بەرپا بکات چیدی هەرچی ڕێگا هەبو هەر بەرەو مەرگی مرۆڤی بردین هەنگاوەکان کورتن قسەی دوبارەو گردبونەوە و بڵاو کراوەکان ناتوانن بەتەنها بە هانای ژنەوە بچن کۆمەڵگەیەک پێویستە بەرەو مەدەنیەت ئاڕاستە بکرێت لێڕەدا و لە کۆمەڵگەی کوردیدا هەمان ئەو دۆخیە کە "هۆبز" باسی دەکات مرۆڤ گورگە بۆ مرۆڤ بۆ ئەوەی مرۆڤ لەم ڕووە سنوردار بکرێت پێویستە بەرەو مەدەنیەت ببرێت .کەواتە شتێک نیە بە ناوی مەدەنیەت مرۆڤ لە دۆخێکی سروشتی شەڕان گێزدایە .پرسیارەکە لێرەدایە ئەوانە کێن و ئەو پەیمانە کۆمەڵایەتیە کامەیە کە دەبێت ئەم کۆمەڵگەیە بەرەو مەدەنیەت ببات ؟!
تەواوی بارودۆخی ئەم کۆمەڵگەیە رێگە خۆشکەرو یارمەتی دەری هەر تاکێکی ئەم کۆمەڵگەیەیە بۆ بە گورگ بون و شەڕەنگێز بون،بۆیە جەلاد و قوربانی هەردوو قوربانی دەستی کۆمەڵگەن . چیدی ناکرێ گلەی و ڕەخنەو ناڕەزایەتیەکان هەر لەیەک قاڵبدا بمێننەوە کۆی سیستەم و پڕۆسە کۆمەڵایەتی و یاسای و پەروەرەردەییەکان لە قەیراندان تۆ ناتوانی داوای چەسپاندنی یاسایەک بکەی کە خۆی پڕە لە کەمو کوڕی کە خۆی ناتوانێ بۆ کۆی کۆمەڵگەو تاکە کانی بێت خۆی پاوان کراوە لە لایەن کولتور ئاین و نەریتەکانەوە بەم جۆرە یاسایانە نا توانرێت کۆمەڵگە بەرەو کۆمەڵگەیایەکی دادپەروەر و یەکسان بۆ هەمووان ببەین بۆیە ئێمە خاوەنی یاسایەکی وەهانین تاکو بۆ چارەسەری کۆی پرسەکان بۆ ئەو یاسایە بگەڕێینەوە خودی یاساکان پڕن لە کەموکوڕی،بۆیە ڵاڵانەوەی ئێمەی ژن بە دیار ئەم یاسایانە وە نامان گەیەنێتە کەنارێکی ئارام پێویستە خاوەنی دەنگێکی بەهێزترو کاراتر بین بۆ بونی یاساو سیسەمێکی شیاو بۆ کۆی کۆمڵگەو ژن بەتایبەتتر.ئەوەی ئەم کەیسەی جییاواز کردووە ئەو کۆدەنگییە لە سەری بۆ بە سزادانی تاوانبار عاتیفەی گشتی جوڵاندووە ئەمە بۆ خۆی گرنگە بەڵام ئایا هەمیشە بەم جۆرەبووە کۆمەڵگەی کوردی ژن دۆست بووە ئایا لەداهاتودا کۆدەنگ دەبێت لەسەر ئیدانەکردن و سزادانی تاوانباران ؟!