Draw Media

قیادەی مۆقەتە لە سوریا

قیادەی مۆقەتە لە سوریا

2018-12-23 17:05:22


 ■   دانا حەمەعەزیز    

١- هەڵگڕانەوەی ئەیلول خاوەنی ١٢٠ هەزار چەکدار و هەزاران چەکی قورس بوو لەگەڵ ١٤٨ ملیۆن دینار کە ئەوکاتە بەرامبەر ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بوو(محمود عوسمان وا ئەڵێ). بەڵام کاتێك ئەم هەڵگەڕانەویە ئاشبەتاڵی پێ ئەکرێ و پارەکەشی ئەبرێ، چەند بێ مەعنایە دوای ئەم کارەساتە، لەودیو سنورەکانەوە شتێك دروست کەیت بەناوی قیادەی مۆقەتە و، ناوی شۆڕشی لێبنێیت و یەکەم کاریشت لەناوبردنی سەرکردە و پێشمەرگەکانی شۆڕشە نوێکە بێ! بەڵام زۆر مانادارە کاتێك بێیتە سەرحازریی و بە پشتیوانی داگیرکەران بەری ڕەنج و قوربانی شۆڕش و ڕاپەڕین بۆخۆت بەریت و ئەم هەموو موسیبەت و ماڵوێرانیە بەسەر کوردا بێنیت.

٢- ئەو شتەی ناویان لێناوە پێشمەرگەی ڕۆژ، هەمان خەسڵەت وهەمان ئامانجی قیادەی مۆقەتەی هەیە و، لەم دیو سنورەکانەوە بۆ مەبەستی تێکدانی شۆڕش و تەجروبەی کوردوستانی سوریا دروستکراون، ئەمانە بەئاشکرا مورتەزەقەی تورکیان و بە پارەی دزراوی نەوتی کوردوستانی عێراق دابەستراون، ئەمانە بەشێکیان لە عەفرینن، ئەوانەی تریشیان لەم دیو سنورەکانەوە وەك داڵ ئەسوڕێنەوە، لە چاوڕوانیی کەوتنی پەیەدە و تەجروبەی کوردوستانی سوریادان، چاوەڕوانن لەگەڵ جەندرمەی تورك ئەم ناوچەیەش بەدەردی عەفرین بەرن وەك ئەو شوێنانەی سوریای لێبکەن کە بەدەست تورکیاوەن. بەڵام بەڕاستی ئەو ئیرادەیەی لە کوردوستانی سوریا هەیە، لە خراپترین حاڵەتدا ڕێگە نادا قیادەی مۆقەتە لەم بەشەی کوردوستاندا بێتە سەر حازریی.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand