Draw Media

با شكۆی مرۆڤه‌كان بپارێزین

با شكۆی مرۆڤه‌كان بپارێزین

2018-12-22 12:30:01


■  ئارام قادر  
یه‌كێك له‌پرنسیپه‌كانی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی ئه‌وه‌یه‌ مرۆڤ پێویسته‌ شكۆی پارێزراو بێت و نابێت له‌ژێر هیچ پاساوێكدا شكۆی بشكێنرێت، چونكه‌ له‌كه‌داركردنی شكۆی تاكه‌كان تیرۆركردنی كه‌سایه‌تیه‌كانه‌ له‌كه‌سێكی ئاساییه‌وه‌ تا سه‌ركرده‌یه‌ك، ناوڕزاندن و ته‌شهیر میژوو و شارستانیه‌تی نیشتمانه‌كه‌مان وێران ده‌كات، ئه‌مه‌ش خواستی ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌بووه‌ خه‌باتیان له‌پێناو ئه‌م گه‌له‌كردووه‌، وه‌ خواستی ئه‌و سیاسیانه‌ نیه‌ كه‌ خه‌می ئاینده‌ی ئه‌م میلله‌ته‌یانه‌، سه‌رباری ئه‌مه‌ش هه‌ندێك له‌هێزه‌ سیاسیه‌كان له‌پێناو به‌دیهێنانی چه‌ند ئامانجێكی سیاسی په‌ناده‌به‌نه‌ ئه‌م جۆره‌ دیارده‌ خراپانه‌و میدیا به‌كارده‌هێنن له‌ چوارچێوه‌ی كامپینی شكاندنی به‌رانبه‌ره‌كانیان، شكاندنی شكۆی ده‌سته‌بژێری گه‌له‌كه‌مان له‌ڕێگای هه‌ڵمه‌تێكی ناشرینكردن و سوككردن كه‌ كراوه‌ به‌ به‌كلتور و ئادابی سیاسی.
ئه‌م دیارده‌یه‌ش كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ڕووبه‌ڕوی شه‌پۆلێك له‌توندوتیژی كردووه‌ته‌وه‌ له‌ڕێگه‌ی ئه‌و هێرش و یه‌كتر شكاندنه‌ له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه‌ ڕووبه‌ڕی یه‌كتری و پاشان ڕووبه‌ڕوی تاك و كه‌سایه‌تیه‌كان ده‌بێته‌وه‌، ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر ده‌رهاویشته‌ی دۆخی كۆمه‌ڵگه‌ی پاش جه‌نگی ناوخۆ بێت ده‌رهاویشته‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه‌ پارته‌ سیاسیه‌كان دژی یه‌كتری ئه‌م هۆكارانه‌یان به‌كارهێناوه‌.
ئه‌م دۆخه‌ مه‌ترسیداره‌ جگه‌ له‌وه‌ی ده‌رگای واڵاكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی پیرۆزی نیشتمانی و شكۆی كه‌سایه‌تیه‌كان، وه‌ پیرۆزی كه‌سایه‌تیه‌ مه‌عنه‌وییه‌كان بكه‌وێته‌ به‌ر نه‌شته‌رو پلاری دور له‌خوێندنه‌وه‌ی زانستی و دادپه‌روه‌رانه‌، بۆیه‌ ئه‌بینین ئێستا هیچ ڕه‌مزێكی ئه‌م نیشتمانه‌ نه‌ماوه‌ كه‌ ڕووبه‌ڕوی پرسیاری نادروست وگومانی نابه‌جێی و قسه‌ی نه‌شیاو نه‌كرابێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ شارستانیه‌تی نویی نیشتمانه‌كه‌مان و سیمبول و كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی گه‌له‌كه‌مان له‌به‌رده‌م مه‌ترسی له‌ناوچوونی كه‌سایه‌تیدابن.
هاوپه‌یمانیی نیشتمانی دژی هه‌موو هه‌ڵمه‌تێكه‌ كه‌ ئه‌نجام ده‌درێت دژی شكۆی مرۆڤه‌كان، وه‌ ناوزراندنی كه‌سایه‌تیه‌كانی تێدابێت نه‌كاریش بۆ ئه‌وه‌ده‌كات له‌هه‌مانكاتدا ئه‌وه‌ واتای پیرۆزكردنی كه‌سایه‌تیه‌كان نیه‌، له‌گه‌ڵ ڕێزگرتن له‌خه‌بات و ئێستای كه‌سایه‌تیه‌كان زمانی ڕه‌خنه‌گرتن به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و دادپه‌روه‌رانه‌ ڕێگای چاكسازی و گۆرانكاریمان بۆ ده‌سازێنێت، وه‌ ناكرێت بواری ڕه‌خنه‌گرتن به‌رته‌سك بكرێته‌وه‌ له‌ژێر هیچ ناو ناونیشانێكدا بۆیه‌ ده‌توانین بڵێن ڕه‌خنه‌گرتن مرۆڤه‌كان و نیشتمانمان بۆ بنیات ده‌نێت به‌ڵام ناوڕزاندن و له‌كه‌داركردن شكۆی مرۆڤه‌كان ده‌شكێنێت و نیشتمانمان ده‌ڕمێنێت.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand