شۆڕش یان ،گۆڕانكارى ؟!
2018-04-06 16:45:58
خه‌ڵات عومه‌ر
ئه‌وه‌ى له‌سه‌رزه‌وى نمونه‌ى به‌هه‌شتێكى باشترله دۆزه‌خى پێ دروست نه كرێت ، شایه‌نى ئه‌وه‌نیه له‌ئاسمان پێ یببه خشرێت !
یه‌كێك له‌جوانیه‌كانى شۆرش ئه‌وه‌یه خه‌یاڵپه‌رێزه‌و میتافیزیكاى خۆی هه‌یه ،به‌ڵام له‌باسى شۆرش دا نابێت بكه‌وینه ناوئه‌وداوه‌ى كه خه‌یاڵ ووه‌هم تێكه‌ڵ به‌یه‌كترده‌كات .
((وه‌لید فارس)) ئه‌مریكاییه‌كى به‌ڕه‌گه‌زلوبنانیه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ساڵى 2012ى ئه‌مریكادا ڕاوێژكارى بوارى ئاسایش نیشتمانى وبه‌رگرى ((میت رۆمنى)) به‌ربژێرى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌ووڵاته‌بوو.
به‌حسابى خۆى له‌كتێبه‌كه‌ى دا ((شۆرش به‌ڕێوه‌یه ...تێكۆشان له‌پێناوى ئازادى له‌خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دا))تاكه‌كه‌س بووه پێشبینى ڕوداوه‌كانى به‌هارى عه‌ره‌بى كردووه !
فارس له‌دواى به‌هارى عه‌ره‌بى كتێبێكى داناوه به‌ناوى ((له‌به‌هارى عه‌ره‌بیه‌وه ،بۆزستانى ئیسلامى))له‌كتێبه‌كه‌ى سه‌ركۆنه‌ى ئیسلامیه‌كان ده‌كات كه‌گوایا ،به‌هارى عه‌ره‌بیان له خه‌ڵكى مه‌ده‌نى لیبراڵ دزیوه وسه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له‌ڕێگه‌ى سندوقى هه‌ڵبژاردنیشه‌وه زۆرینه‌یان به‌ده‌ست هێناوه ،به‌ڵام ده‌بێت ڕێیان پێبگیرێت ،له‌به‌رئه‌وه‌ى ئارابوونى ئه‌وان ناوچه‌كه‌و جیهانیان ڕوبه‌ڕوى كاره‌سات كردۆته‌وه .
ئه‌وپێى وایه هه‌مووئه‌وئیسلامیانه‌ى كه‌خوازیارى دامه‌زراندنه‌وه‌ى خه‌لافه‌تى ئیسلامین ده‌بێت رێ‌یان لێبگیرێت ، ئه‌گه‌ر له‌وئیخوانیانه‌شبن كه سه‌رۆك(( ئۆباما))یان ته‌فره‌داوه.
من بۆیه باسى ئه‌م كتێبه‌م كرد نبۆئه‌وه‌ى بڵێم بۆچوونه‌كه‌ى من پیچه‌وانه‌یه وڕاستیه‌كه ئه‌وه‌یه، زۆرینه‌ى خه‌ڵكى ناوچه‌كه وله‌وڵاتانى عه‌ره‌بدا لایه‌نگرى ئه‌وه‌ن ،كه‌ئیسلام باڵاداستبێت وسایه‌یان بۆژێرده‌وڵه‌تى خه‌لافه‌ت بگه‌ڕێته‌وه !
دروست به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌وده‌سته‌واژه‌ى ئه‌م نووسینه‌م پێده‌ستپێكردووه.ئه‌وان لایه‌نگرى به‌هه‌شته‌كه‌ى ئاسمانن ،نه‌ك ئه‌وه‌ى خۆیان له‌سه‌رزه‌وى دروستى بكه‌ن !
له‌مه‌شدا ناهه‌قیان نیه ،ئه‌وان ده‌خوازن له‌سه‌رزه‌وى به‌هه‌شت هه‌بێت !
ده‌خوازن گوزه‌رانیان باشبێت ودادوه‌رى هه‌بێت ،تۆزێك ئارام بن وبسره‌ون ونه‌هامه‌تیه‌كانیان ،كه متربێت ،به‌ڵام كه‌سانێكى زۆرهه‌ن حیزب وده‌سته‌وتاقم ورێكخراوه‌وخێڵى ئایدۆلۆجى وسیاسى ،ئه‌م خه‌ونه به‌به‌هه‌شته‌كه‌ى ئاسمانه‌وه په‌یوه‌ست ده‌كه‌ن.
حوكمڕانه‌كانى ده‌سه‌ڵات له‌ئه‌زموونى ئه‌م ناوچه‌یه‌داشكستیانهێنا له‌وه‌ى ((گه‌ل)) دروست بكه‌ن . ئۆپزسیونه‌كانیش كه‌له‌به‌ره‌بابى حوكمڕانه‌كان بوون،به‌هه‌مان شێوه‌شكستیان هێناوه !
له‌نێوان هه‌ردوولادا ئه‌وه‌ى بووه قوربانى ،ده‌وڵه‌ت ودامه‌زراوه‌كانى بوون ،كه‌هه‌رگیزوه‌ك خۆیان دروست نه‌بوون وئارانه‌بوون .
له‌م كایه‌و بواره‌دا سه‌رنجتان بۆگفتووگۆیه‌كى گه‌رم وگورَى عه‌ره‌بى ڕاده‌كێشم كه‌له‌نێوان((بورهان غلیون ))و((جۆرج ته‌رابیشى)) دروستبووه .
غلیون كتێبێكى داناوه به‌ناونیشانى ((ده‌وڵه‌ت دژى نه‌ته‌وه )) ،ته‌رابیشیش كتێبێكى داناوه به‌ناوى ((هه‌رته‌قات)) وه . كورت وپوخت ته‌رابیشى داكۆكى له‌ده‌وڵه‌ت ده‌كات وه‌ك پرۆژه‌یه‌كى نوێگه‌رى وپێى وایه ده‌وڵه‌ت قوربانى نه‌زانى وبێسه‌روبه‌رى ده‌سه‌ڵاته و،بگره ده‌وڵه‌ت نه‌ك هه‌رڕۆڵى خۆى نه‌بینیوه به‌ڵكوده‌سه‌ڵات قووتى داوه !
جاله‌به‌ره‌وه‌ى قسه‌كه له‌سه‌رنه‌زانینه ،كه‌خۆى گه‌وجى وگێلیه‌تیه ،باده‌رفه‌ت له‌ده‌ست نه‌ده‌م وباسى كتێبَك بكه‌م كه‌زۆرم خۆش ده‌وێت وناونیشانه‌كه ى له‌مه بریتیه : ((رۆڵى رێكه‌وت وگێلیه‌تى له‌گۆرینى ڕه‌وتى مێژوودا))دانه‌رى ئه‌م كتێبه كه((ئه‌ریك دۆرشمیت)) سه‌راسیمه‌ى كردوم .به‌وپێیه‌ى پێش ناسینى ئه‌م كتێبه من خۆم باوه‌ڕم وابوونه‌زانین وگێلیه‌تى مایه‌ى به‌دبه‌ختى مرۆڤایه‌تیه !
باچه‌ند دێڕێك بنووسمه‌وه كه‌له‌مه‌وبه‌رله‌نووسینێكدا هۆنیومه‌ته‌وه : له‌ئه‌ده‌بیاتی گه‌لانی ناوچه‌كه‌دا تائه‌م ساته‌ش ((سایكس بیكۆ)) وه‌كو ئه‌ومۆته‌كه‌یه وێناده‌كرێت كه،سه‌ردڵی هه‌مووانی گرتوه و،به‌بێ ویست وئیراده‌ی خۆیان ،نیشتمانی له‌خاوه‌نه‌كانی زه‌وتكردوه. بۆیه له‌لای زۆربه‌ی زۆری دانیشتوانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ،جوگرافیای سیاسی، نه‌خشه‌وسنورو،دروستكردن ودابه‌شكردنی زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كان ،سیمبولی قه‌هروچه‌وساندنه‌وه‌و بێ دادیه‌كی گه‌وره‌یه.
چ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هێزی باڵاده‌ستی بێگانه ،وه‌ك قه‌ده‌رێك سه‌پاندویه‌تی و،چ له به‌رئه‌وه‌ش كه ئه‌وسیستمانه‌ی بونه‌ته خاوه‌نی نه‌خشه‌وده‌وڵه‌ته‌كان ،به‌ئاگروئاسن حوكمیان كردوه.
به‌باشترین شێوه‌ى دیمه‌نه كه له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌ك له‌م دواییه‌دا ((هنری كیسنجه‌ر)) باسی لێوه‌ده‌كات له‌وه‌بریتیه ،كه ((سیستمی ده‌وڵه‌ت ،له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه گومانێك زۆرله‌سه‌رشه‌رعیه‌تی دروستبووه))
ده‌ره‌نجام له‌نێوان مۆدێلی ده‌وڵه‌تی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وهه‌سته‌وه‌ری گه‌لان دا ،دابڕانێكی گه‌وره ئارا بووه.
نامۆبون ونیگه‌رانی وده‌ره‌نجام دژایه‌تی وتوڕه‌بونێكی گه‌وره كه‌ڵه‌كه بووه. ئه‌گه‌رله‌ئه‌وروپا ده‌وڵه‌ت به‌ڕاده‌یه‌ك ئینتمای هاووڵاتیبونی په‌ره‌پێدابێت ،كه‌ڕوله‌وه‌بێت شوناسێكی باڵاترپه‌یداببێت و،خودی ده‌وڵه‌ت بایه‌خی كاڵ ببێته‌وه ،ئه‌واله‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ،ده‌وڵه‌ت ،به‌ڕاده‌یه‌ك هاووڵاتیبونی بێ بایه‌خ كردوه و،به‌ڕاده‌یه‌ك هاوڵاتی نامۆكردوه،كاربه‌وه‌گه‌یشتوه زوربه‌ی هاوڵاتیان دژی ده‌وڵه‌ت بن و ،به‌شوێن شوناسی ئه‌ڵته‌رناتیف دابگه‌ڕێن.
بێگومان له‌وبارودۆخانه شدا ،هیچ شوناسێك هێنده‌ی ئاین ونه‌ته‌وه ته‌لیسمی نیه. كاتێك له‌سه‌دا نه‌وه‌دی ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌بی باس له‌یه‌كێتی خاكی عه‌ره‌ب وسه‌ره‌وه‌ری ئیسلام ودامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه تی ئیسلامی بكات ،ئیتر جێگای سه‌رسوڕمان نیه كه،ببنین پرۆژه‌كه‌ی داعش لایه‌نگروهاوسۆزیه‌كی زۆرپه‌یداده‌كات.
ئه مه كۆتایى نووسینه كۆنه كه یه .ئه وه ى نوێیه وله م باره یه وه ده مه وێت بیڵیم سه باره ت ده وله ته كه له ولاتانى به هارى عه ره بى دا، بۆته قوربانى خێله كانى ده سه لات وئۆپزسیون!
خه‌ڵك ده‌وڵه‌تیان بۆیه له‌به‌رچاوكه‌وتووه چونكه ده‌وڵه‌تى خێڵ وئایدۆلۆژیابووه ،ده‌وڵه‌تى ده‌سته‌و تاقم بووه ،ئه‌وانه‌ش كه‌ئۆپزسیون بوون ،جارێكى دژى ده‌وڵه‌ت بوون ،له‌به‌رئه‌وه‌ى نه‌یانتوانیه‌وه جیاكارى بكه‌ن له‌نێوان ده‌وڵه‌ت خۆى وه‌ك ودامه‌زراوه‌یه‌كى نوێگه‌رى وده‌سه‌ڵات وحوكمڕانه‌كاندا
.ده‌ره‌نجام له‌ژێرهه‌رناونیشانێكدابێت ،له‌كۆنه‌ستى هه‌موواندا ،ده‌وڵه‌ت تاوانباروگه‌لیش ئه‌وه‌بووه كه ئارانه‌بووه .
پرۆژه خۆرئاواییه‌كه كه ئه‌گه‌رتروسكاى تێدابێت لاى ئێمه‌ومانان ،كه‌ئومێدمان به‌تروسكاییه ،ئه‌وه‌یه كه بازارى گه‌رمى خێڵایه‌تى پێش مۆدرێنه تێده په رێنرێت ،هاوسه‌نگى له‌نێوان ده‌وڵه‌ت وتاكه‌س دا دروست ده‌بێت و،ئه وساش ((گه‌ل))له دایك ده بێت . چونكه له دایكبوونى گه‌ل، جگه له دایكبوونى تاكه كه س ، هیچى ترنی !
ئێستا تۆوچانێك بده وبزانه ،ئه‌وه‌ى ناوى به‌هارى عه‌ره‌بیه ،چۆن وبه‌چ قه‌باره‌یه‌كى خراپترله‌ده‌سه‌ڵاته‌كانى ،پێش ئه‌و به‌هاره ،تاكه‌كه‌سى نامۆ‌و ،گه‌لى دووچارى قه‌ده‌رى خێڵ كردووه !
((فریدرێك جێمسون))ى ئه‌مریكایى ده‌یوت :داڕمانى یه‌كێتى شوره‌وى به‌هۆى سه‌ركه‌وتنیه‌وه بووه ! به‌وواتایه‌ى نمونیه‌كى نوێكردنه‌وه ى جیاوازى له وه‌ى خۆرئاواى پێڕه‌وكردووه !
منیش ده‌ڵێم ،به‌هارى عه‌ره‌بى شكستى نه‌هێناوه و،به‌ڵكوسه‌ركه‌وتووه ،له‌وه‌داكه له‌وه‌رزێكى نوێ‌دا درێژه‌ى به خه‌ونى ده‌سه‌ڵاتدارانداونئه‌وه‌ى ئه‌وان به‌نه‌زانى خۆیان بونیادیان نابوو،ئه‌م ڕوخاندى ! و
ه‌ك ئه‌وه‌ى زمانى حاڵى بڵێت ،به‌هه‌شتێك له‌ئاسمان دروست نه‌بێت ،باله‌سه‌رزه‌مینیش وێنه‌ى نه‌بێت !