Draw Media

پرۆژە یاسای بودجەی عێراق و پشکی کورد !!

پرۆژە یاسای بودجەی عێراق و پشکی کورد !!

2018-12-21 19:11:34


■   مسعود حیدر     
بە ھەوڵ کۆششی ھەموولایەک پرۆژە یاسای بودجە نێردرایە پەرلەمان و بۆ یەکەم جارە بە سێ سیناریۆی جیاواز پرۆژە یاساکە بخرێتە پێش پەرلەمانی عێراق و ئەوەی گرنگە تەشریعکردنی یاساکە بە ئاراستەی خزمەتکردنی ھەموو پێکھاتەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بێت و مافی گەلانی عێراقی تێدا رەچاو بکرێت. سیناریۆکان بەم شێوەی خوارەوەن؛

١- پشکی ھەرێم ١٢،٦٧٪‏ وە خەرجێ سیادێکان دەستکاری نەکراوە، پشکی ھەرێم لە رووی تیۆری ٩،٧ ترلیۆن دینار. لێرە دەبێ ھەرێم ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت رادەست بکات.

٢- پشکی ھەرێم ١٢،٦٧٪‏و خەرجی سیادی کەمکراوەتەو، پشکی ھەرێم لە رووی تیۆری ١١،٥٩٠ . لێرە دەبێ ھەرێم ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت رادەست بکات.

٣- تەنھا مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم و خەرجی حاکمە ( دەرمان و پارەی جوتیاران..ھتد) بۆ ھەرێم خەرج بکرێت بەپێ ی لیستی مووچەخۆرانی وەزارەتی دارایی عێراق. ھەرێم نەوت رادەست ناکات بە داھاتی نەوت و داھاتەکانی تر مووچەکە تەواو دەکرێت و #پاشەکەوتی_مووچە_نامێنێت. ھەروەھا ئامادەسازی دەکرێت بۆ ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٩ دانوستان بکرێت لەسەر ھەموو مەلەفە دارایی و ئابورێکانی نێوان ھەرێم و بەغداد. ھەروەھا بە پێ ی دەستوور، مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت بەرپرسیارێتی حکومەتی فیدرالیە و پەیوەست نییە بە ھیچ مەلەفێکی تر.

ئەرکی نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عێراق و حزبە کوردستانێکانە ھەموو پێکەوە کار بۆ جێگیرکردنی سیناریۆی سەرفکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بکەن ، مووچە ئەرکی دەستوری حکومەتی فیدرالیەو پەیوەندی بە ماف و ژیانی سەدان ھەزار خەلکی ھەرێمی کوردستان ھەیەو پێویستە ھەموو ململانێیەکی سیاسی لە مووچە دوربخرێتەوە و ببێتە ئەولەویەتی ھەموو فراکسیۆنە کوردستانێکان و حزبەکان لە ھەرێمی کوردستان.

مسعود حیدر
ئەندامی لیژنەی دارایی
پەرلەمانی عێراق/ خولی سێیەم
٢٠١٨/١٢/٢٠

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand