ئەمێریكا و ئیسرائیل چیان لە ڕۆحی ڕۆژھەڵاتییەكان دەوێت؟
2018-12-21 13:46:09
■ هیمداد شاهین
دوای ئەوەی «ئەفغانستان، عێراق، سوریا، لوبنان، یەمەن و لیبیا و تاد..»، تەواوی وڵاتانی موسوڵمانیان وێرانكرد، دوای ئەوەی صەدانھەزار مرۆڤی بێتاوانیان قەتڵ و عام كرد، دوای ئەوەی بەبیانووی جەنگی دژ بە تێرۆر میلۆنان مرۆڤیان لە منداڵ و گەنج و پیر بێماڵ و دەربەدەر كرد، جا ملیان دەشكێنن و دەگەڕێنەوە بۆ بەھەشتەكەی خۆیان، ئەو بەھەشتەی كە لەسەر ئێسك و پروسكی ئێمەی ڕۆژھەڵاتیی بونیاد نراوە، دەی تۆش ئەی مرۆڤی ڕۆژھەڵاتیی نەگبەت، ئەی موسوڵمانی بێئاگا و بێعەقڵ، ئەی فڕێدراوی و تێھەڵدراو، بەخۆتدا بچۆرەوە تێبگە دۆست و دوژمنت كێیە، ئەوان شارستانیەت و ئیمانی تۆیان دەوێت، دەیانەوێت ببیتە تانكییەكی بەتاڵ و پڕت بكە لە ڕق و كینە بەرامبەر بە شارستانیەت، ھونەر و ئیمانەكەی خۆت، ھەڕەشەكانی ئیسرائيل و ئەمێریكا لە وڵاتانی ڕۆژھەڵات و برسیكردنی گەلانی ناوچەكە بۆ مرۆڤی عاقڵ تازە نییە، بەنموونە ساڵانێكی درێژە بەئومێدی ملكەچكردنی، ئەمێریكا ھەڕەشە لەئێران دەكات و گەلەكەی برسیی دەكات، ئەمێریكا لەڕێگای ھەڕەشەكردن لە ئێرانەوە، دەیەوێ ھەڕەشە لە ھەموو جومگە سیاسیی، دینیی، شارستانیی و ئابوورییەكانی خۆرھەڵات بكات، ئەگەر بێت و ملكەچی فەرمانەكانی «كۆشكی تاریك» و خۆرئاوا نەبن، ئەم ھەڕەشانە لە توركیاش دەكەن، لەڕاستییدا ئەمێریكا و ئیسرائیل ھەر ھەڕەشە نیین بۆسەر ناوچەكە و ڕۆژھەڵات، بەڵكو ھەڕەشەن بۆسەر تەواوی مرۆڤایەتیی، ئەفغانستان كە سەردەمانێك بوكێكی تاقانەی «ئاسیای ناوەڕاست» بوو، مارێنزە بێدایك و باوكەكان ھاتن و وێرانیان كرد، مزگەوت و میعماریی ئیسلامییان بەپێوە نەھێشت، عێراقیان كرد بە زبڵدان و ئێستاش ھەر ھەڕەشە لە گەلانی عێراق دەكەن، ھەڕەشە لە توركیا دەكەن، لە پەكەكەی دەكەن، ھەرئەوان بوون ئاژەوە و ئاشوبی نێوان توركیا و پەكەكەیان زیاتر كرد، عەفرین و كۆبانێ-یان كرد بە زبڵدان، ئێستاش ئەم ئەمێریكایە لەڕێگای دەزگا موخابەراتییەكانیەوە، ھەڕەشە لە سوریا، سودان، لوبنان و یەمەن دەكات، لە ئازەربایجان و ئەرمینیای دەكات، ئەمێریكا و ئیسرائیل بەئاشكرا دەڵێن ئێمە خودای ئێوەین، گوتمان باش، دەبێ بڵێن باش، گوتمان خراپ دەبێ ھەمووتان بڵێن خراپ، فەرمانمان پێدان، دەبێ ھەمووتان بڵێن فەرمانتە گەورەم، گەرنا ھەمووتان تێرۆریستن، ھەمووتان بۆمبی ئەتۆمتان ھەیە، بۆیە دەبێ لەسەر دەسەڵات لاببردرێن، دێنە سەر وڵاتەكە و وێرانی دەكەن و پڕی دەكەن لە گروپی تێرۆریستیی، صەدساڵ عەمالەتیان بۆبكە، یەك شتێك بكەیت ئەوان نەیانەوێ، كارت تەواوە، لەبەرئەوە، باشترین چارەسەر ئەوەیە گەلانی ڕۆژھەڵات ھۆشیار ببنەوە و ھیوا و ئومێدی خۆیان لەسەر ئەمێریكا و وڵاتانی خۆرئاوا ھەڵنەچنن، چونكە ئەوان ھەر نەیار و دوژمنێكی سیاسیی ئێمە نین، بەڵكو دوژمنێكی دینیی، كولتووریی، مێژوویی، شارستانیی و ئابووریی ئێمەن، ئەمانە كە كاتی خۆی و نزیك بە دوو سەدە پەلاماریی خۆرھەڵاتیان دا، یەكەم كارێك كە كردیان سوتاندن و وێرانكردنی كتێبخانەكان و ناوەندە زانستییەكان بوو، دواتر كەوتنە لاقەكردنی شەرەف و عەورەتی خەڵك و پاشان قەتڵ و عام كردنیان، دەبێ گەلانی ئەم ناوچەیە وریاتر بن كە بە ھوتافی درۆزنانەی مرۆڤدۆستیی ئەمێریكا و وڵاتانی خۆرئاوا فریو نەخۆن، ئەمانە بەڵا و ئافاتن و لەسەر حیسابی ئێسك و پروسكی ئێمەی خۆرھەڵاتی بەھەشتێكی درۆزنانەیان لە وڵاتانی خۆیان بونیاد ناوە، گەرنا ئەمانە ھەر وەحشیی بوون، نەیاندەزانی ڕۆژ و شەو چییە، نەیاندەزانیی مانای ژیان چییە، ئەمە لەكاتێكدا بوو كە لەم خۆرھەڵاتەدا «عەباسی بن فەرناس» ھەوڵی فڕینی دەدا، «خواریزمیی» زانستیی جەبری پەرەپێدا و «ئیبن ھەیثەم» زانستی «بەصەریات»ی داھێنا، «جابری كوڕی حەییان» ئەسیدی ھایدرۆكلۆریك و ترشی نایتریك و سوۆلفۆریكی دۆزیەوە، شیخ الرئیس «ئیبن سینا» تەقطیری ھەڵمی كەشفكرد.
ڕۆژێك دێت، ھەموو برینەكانمان، ھەموو شكانەكانمان، ھەموو گریانەكانمان دەنووسینەوە، ڕۆژێك ھەر دێت بیانووسینەوە.