كوردستان و ئه‌گه‌ره ترسناكه‌كان
2018-12-19 19:46:08
■ د.كامه‌ران مه‌نتك
شتێكی ئاشكرایه، كه سیسته‌می نوێی دنیا شكستی هیناوه‌و به كۆتا هاتووه‌و زیاتر له دوو ساڵیشه به شێوه‌یه‌كی كرداری ئه‌مریكا هه‌ژموونی جیهانی خۆی له ده‌ست داوه، به‌ڵام كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌و شیوه كت و پڕه، ره‌نگ بێت شكستێك بێت، كه ته‌نیا به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانه‌وه نه‌وه‌ستیت و به‌ره‌و ناوه‌وه‌ی ئه‌مریكاش هه‌ڵكشێت، واته ساڵی (2019)، به گوێره‌ی ئه‌مریكاییه‌كان وه‌ك قۆناغی روخانی شكستی سۆڤیه‌تیه‌كان ده‌بێت له قۆناغی به كۆتا هاتنی شه‌ڕی سارد! ئه‌مریكا له‌رووی داراییه‌وه له قه‌یرانه، به ملیاران دۆلار ته‌نیا قه‌رزاری وڵاتی چینه، ده‌رباره‌ی زۆر له مه‌سه‌له جیهانیه‌كان له پاشه‌كشه‌دایه، له كاتێكدا پێششتر وه‌كو هیزێكی گه‌ردوونی ره‌فتاری ده‌كرد، بۆ نمونه له ساڵی (2017) له یه‌كێك له‌مه‌سه‌له جیهانیه گرنگه‌كان، كه رێكه‌وتنامه‌ی پاریس بوو بۆ دۆخی كه‌ش و هه‌وای جیهانی كشایه‌وه!.
له سوریا هاوپه‌یمانیه‌تیكی سێلایه‌نه‌ی هه‌رێمی له نیوان روسیا و ئێران و توركیا به شێوه‌یه‌كی ناواخنی دروست بووه، ئه‌وروپا، به تایبه‌تیش ئه‌ڵمانیا، كارده‌كات پردێك له‌نێوان ئه‌ورپاو ئاسیا دروست بكات، واته به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان كار له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی پڕۆژه‌ی ئۆراسیا ده‌كات، كه روسیا پێشه‌نگایه‌تی ده‌كات!، له پێناو تۆڵه كردنه‌وه له ئه‌مریكیه‌كان، كه هۆكاری سه‌ره‌كی بوون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان هه‌ردوو جه‌نگی یه‌كه‌م و دووه‌می جیهانی بدۆڕێنن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ روسیا‌و چین زۆر به‌ره‌و پێش بردوه. كه‌واته ئه‌مریكا له دۆخێكدایه شایه‌نی ئێره‌یی پێ بردن نیه، توركیا به ده‌ست له پشتدانی ئێران و روسیا ده‌یه‌ویت په‌لاماری رۆژئاوای كوردستان بدات، پێم وا نیه ئه‌مریكا ئاما ده‌بێت له پێناو مه‌سه‌له‌یه‌كی ته‌كتیكی، كه شه‌ڕی داعش و به‌كارهێنانی كورده، بچێته ناوشه‌ڕێكه‌وه، كه ره‌نگ بێت ببێته سه‌ره‌تای جه‌نگیكی جیهانی گه‌وره، بۆیه مه‌سه‌له‌ی كشانه‌وه له رۆژئاوا ده‌روژێنێت بۆ ئه‌وه‌ی رای گشتی جیهانی له‌و هێرشه دوور بكاته‌وه، كه توركیا به یارمه‌تی هاوپه‌یمانه‌كانی له باشووری كوردستان ره‌نگ بێت ئه‌نجامی بدات، بۆیه گریمانه‌ی رێك كه‌وتنێك له نێوان توركیا‌و ئه‌مریكا له ئارادایه، بۆ ئه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی شه‌ڕه‌كه هینده فراوان نه‌بێت و مه‌ترسی جه‌نگێكی جیهانی لێ نه‌كه‌وێته‌وه، شه‌ره‌كه بكه‌نه شه‌ڕی كوردی – كوردی، توركیا له شكری رۆژی ئه‌نه‌كه‌سه، كه پارتی دیموكراتی كوردستان پاڵپشتیان ده‌كات، بكاته قه‌ڵغانی خۆی و شه‌ڕه‌كه‌ی پێ بكات، بۆیه یه‌كێك له ئه‌گه‌ره ترسناكه‌كانی ئه‌و دۆخه شه‌ڕێكی كوردی كوردیه، بۆ ئه‌وه‌ی سۆزی رای گشتی جیهانی به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد سفر بكرێت و شه‌ڕه‌كه وه‌ك شه‌ڕێكی ناوخۆ سه‌یری بكرێت، به‌مه‌ش له لایه‌ك توركیا به ئامانجه‌كانی خۆی ده‌گات، له لایه‌كی تر ئه‌مریكاش خۆی له تیوه‌گلان له شه‌ڕێكی وا گه‌وره دوورده‌خاته‌وه!؟