پرۆژە یاسای بودجەی عێراق و سێ سیناریۆ
2018-12-19 16:27:44
■ ئەحمەد حاجی رەشید
دوای ئەوەی پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی لە پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەمی بۆ نەكرا، حكومەتی عێراق داوای كرد نەگەڕێنرێتەوە بۆ حكومەت و لێژنەیەكی هاوبەش پێكبهێنن بۆ گۆڕانكاری لە پرۆژە یاساكەدا، شایانی باسە لێژنەی دارایی دانیشتنی خۆی ساز كرد لەگەڵ لێژنەكەی حكومەت و (٤۷) خاڵی ئاراستە كردن بەڵام حكومەت تەنها (۱) خاڵی لێوەر گرتوە ئەویش زیاد كردنی بڕی تەرخانكراوەكانی پاریزگاكانە لە (۱) ترلیۆن دینارەوە بۆ (۲) ترلیۆن دینار ئەوەش لێژنەی دارایی نیگەران كردوە لەدانیشتنی ئەمڕۆی لێژنەی دارایدا باسی لیوەكراو نامەیەك ئاراستەی وەزارەت كراو رازی نەبونی خۆی لەو گۆرانكاریانە نیشاندا ئەمەی خوارەوەش گۆرانكاری و سیناریۆكانە:
۱_نرخی نەوت وەك خۆی مایەوە كە خەمڵینراوە بە (٥٦) دۆلار لەكاتیكدا ئەمڕۆ نرخی برێنت بە (٥۸) دۆلارە واتە عێراق لەئیستادا نەوت دەفرۆشێت بە كەمتر لەو نرخە بە (۷) دۆلار كەمتر واتە دەفرۆشرێت لە ئێستادا بەنزیكەی (٥۱) دۆلار.
۲_ نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی كە بانكی ناوەندی دایدەنێت بەنەگۆری مایەوەو هەر دۆلاریك بە (۱۱۸۲) دینار خەمڵێنراوە كە ئەمەش لێژنەی دارایی والێكرد داوای دانیشتنیكرد لە گەڵ راوێژكارەكانی بانكی ناوەندی كە هۆكاری نەگۆرینی ئەم بابەتە بپرسیتەوە كە لێژنەی دارایی داوای كردوە نزیكەی (۱٥_۲٠) نمرە بگۆریت ، هەروەها بانگهێشتی چەند پسپۆرێكی داراییكرا كە بەرچاو رونی بدەن بە لیژنەی دارایی.
۳_ بڕی هەناردەی نەوت وەك خۆی مایەوە بە بڕی (۳۸۸٠٠٠٠) سێ ملیۆن و هەشت سەدو هەشتا هەزار بەرمیل نەوت .لە نێویدا بڕی (۲٥٠٠٠٠) دو سەد و پەنجا هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم بێت كە رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ بكرێت.
٤_ هەندیك لە دەقەكانی پرۆژەیاساكە بگۆریت و دەقی نوێ لە شوێنیان دابنریت بەتایبەتی هەندی دەق كە پەیوەندییان بە نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمەوەیە لەوانە ماددەی (۱٠) _ یەكەم ، دووەم لقەكانی (ا،ب،ج) وە دانانی برگەی (۳) لەو ماددەی (۱٠) كە پەیوەندی بە هەرێمەوە هەیە ئەو بڕگانەش ئەمانەی لای خوارەوەن :
ماددەی ۱٠_ یەكەم پاكتاوكردنی شایستەكانی نیوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ بۆ ساڵەكانی ۲٠٠٤ _۲٠۱۸ دوای وردبینی دیوانی چاودێری دارایی لەبەر ڕۆشنایی پشكی هەرێم لە خەرجیە راستە قینە كان .
ماددەی ۱٠_دووەم ا/حكومەتی هەریم پابەندە بە هەناردەكردنی (۲٥٠٠٠٠) بەرمیل .
ب/تەرخانكردنی ریژەیەك لە تەرخانكراوەی هیزە پیادەكانی عێراق بۆ هیزی َ....
ج_هەركات هەرێم پابەند نەبوو بە پابەندیەكانیەوە ئەوا لە بودجەكەی دەبڕێت.....
برگەی ۳ زیاد بكریت بۆ ماددەی (۱٠) .
سیناریۆكان :
سیناریۆی یەكەم :
- بری داهات ۱٠٥ ترلیۆن و ٥٦۹ ملیار دینار
- داهاتی نەوت ۹۳ ترلیۆن و ۷٤۱ ملیار
- داهاتی تر ۱۱ترلیۆن و ۸۲۸ ملیار
- خەرجیەكان : ۱۳۳ ترلیۆن و ۱٠۷ ملیار دینار
- خەرجی بەكاربەر ۱٠٠ ترلیۆن و ٥۹ ملیۆن دینار
- خەرجی وەبەرهینان ( ۳۳ترلیۆن ٤۸ ملیۆن )دینار كە بری (٦ ترلیۆن و ۱۱٥ ملیاری) قەرز بكرێت
- كورتهینان( ۲۷ترلیۆن و ٥۳۸ ملیار )دینار
- پشكی كورد دەبیت بە( ۹ترلیۆن و ۷۸۳ ملیار) دینار كە بە 12.67% ئەژماركراوە
سیناروی ٢،٣ لە داهاتودا دێتە خزمەتتان