Draw Media

واشنتۆن چۆن كوردەكان و لە توركیا دەپارێزێت؟

واشنتۆن چۆن كوردەكان و لە توركیا دەپارێزێت؟

2018-12-18 15:15:27


■    دەیڤد ل فیلیپس      وەرگێڕانی: نامیق رەسوڵ      
لە دەستپێكردنیی جەنگی ناخۆیی سوریا لە ساڵی 2011ەوە زیاتر لە نیو میلۆن كەس كوژراون و لانیكەم 12 ملیۆن كەسیش ئاوارەبوون و چەند شارێك بەتەواوەتی وێرانبوون، بەڵام لە نێو ئەو داروپەردوەدا، باكور و خۆرهەڵاتی سوریا كە كوردەكان تێیدا نیشتەجێن، تاڕادەیەك دۆخێكی ئارام سەقامگیری بەخۆیەوە بینیوە، لە سەرەتای ململانێ‌ و ناكۆكییەكاندا، سوریا هێزەكانی لە ناوچە كوردییەكان كشاندەوە بۆئەوەی رووبەڕووی ئەو مەترسی و ئاڵنگاریانە ببێتەوە كە لە چەند شوێنێكی زیاتر گرنگ لە وڵاتدا رووبەڕووی بوونەوە.
لەم ماوەیەی دوایدا سەردانی " قامیشلۆ" م كرد لەسەر سنوری عێراق- سوریا بۆ گفتوگۆكردنی  وەچەرخانیی سیاسی، ناوچەكە هێشتا لاوازە، و ئەو ئاسایش و سەقامگیرییە رێژەییەشی كە هەیەتی نامێنێت, ئەگەر سەرۆكی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان هەڕەشەكانی بۆ هێرشكردنە سەر كوردەكان جێبەجێ بكات.
ئەردۆغان باوەڕی وایە كە گروپە چەكدارە كوردەكانی سوریا درێژكراوەی پارتی كرێكارانی كوردستانن، كە كوردی توركیا لەخۆدەگرن و لە ناوەڕاستی هەشتاكانەوە لە پێناوی مافی كورددا خەباتدەكەن، بەڵێنیداوە بە " خنكاندنی " تیرۆریستان و دانانی پشتێنەیەكی ئەمنیی بە درێژایی سنوری توركیا لەگەڵ سوریا.
ئەگەری ئەوەش هەیە هێزەكانی ئەمریكاش لایەنێكی تری زەرەرمەندبن و نزیكەی دوو هەزار ئەندامی هێزە تایبەتەكانی سوپای ئەمریكا لەگەڵ شەڕڤانە كوردەكانی یەكینەكانی پاراستی گەل " یەپەگە" كاردەكەن و ویلایە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەئۆپەراسیۆنەكانیاندا لەدژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش چەك و هاوكاری ئاسمانییان پێشكەشدەكات.

جگە لە كوردەكان، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هیچ دۆستێكی نییە لە سوریا، سوریا بوەتە شوێنپێی روسیا و ئێران و حزبوڵا و توركیا

جگە لە كوردەكان، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هیچ دۆستێكی نییە لە سوریا، سوریا بوەتە شوێنپێی روسیا و ئێران و حزبوڵا و توركیا، جگە لەوەش سوریا سنوری لەگەڵ ئیسرائیلدا هەیە و دەكرێتە ببێتە خاڵی دەستپێكردنی هێرش لەدژی، ئایا واشنتۆن رێگە دەگرێت لە كوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی لەلایەن توركیاوە؟ ئایا ئەمریكا چاوپۆشی لە توركیا دەكات كە كوردەكانی سوریا بە ئامانجدەرێت.
ئەردۆغان تۆمارێكی پڕ لە تاوانكاریی جەنگی هەیەن لە 20ی كانوونی دووەمدا توركیا بە بێ‌ هیچ پاساوێك هێرشیكردە سەر عەفرین كە ناوچەیەكی هێمنی سوریایە و دەكەوێت خۆرئاوای رووباری فوراتەوە بۆئەوەی  كورد لەوێ‌ پاكتاوبكات، بۆماوەی 58 رۆژی فڕۆكەكانی توركیا شارەكەیان بۆردومانكرد، بەهۆیەوە سەدان كەس كوژران و 300 هەزار كەسیش ئاواربووەن.

ئیدارەی " ترەمپ" پێویستی بە كوردەكان بۆئەوەی هاوكاری بكەن لە نەهێشتنی نزیكەی 20 هەزار چەكداری داعش كە لە چەند ناوچەیە كدان بەدرێژاریی سنوری سوریا و عێراق، هەروەها كوردەكان هاوكاردەبن لە سنورداركردنی هەژمونی ئێران لە سوریا.

ئیدارەی " ترەمپ" پێویستی بە كوردەكانە بۆئەوەی هاوكاری بكەن لە نەهێشتنی نزیكەی 20 هەزار چەكداری داعش كە لە چەند ناوچەیە كدان بەدرێژاریی سنوری سوریا و عێراق، هەروەها كوردەكان هاوكاردەبن لە سنورداركردنی هەژمونی ئێران لە سوریا.
ویلایەتە یەكگرتووەكان پێنج خاڵی چاودێری لەسەر سنوری سوریا – توركیا داناوە، وەك رێگاچاریەك بۆ بەرگرتن لە پێكدادان و توندوتیژی نێوان توركیا و كوردەكان، بەڵام ئەگەر توركیا هێرشیكرد، ئەوا ئەو خاڵانە تێدەپەڕێنێت.
دانانی ناوچەیەكی دژە فڕین لە باكور و خۆرهەڵاتی توركیا، كەفوكوڵی توركیا بۆ بەكارهێنانی هێزی ئاسمانی ناهێڵێت و هەلێكیش بۆ شەڕكردن بە كوردەكان دەبەخشێت، ئەو بڕیارەش كاریگەری گەورەی ئەمنیی و سیاسیی دەبێت، زۆرینەی هێزە ئاسمانییەكانی ئەمریكا لە ناوچەكەدا لە بنكەی ئینچەرلیكن لە باشووری خۆرهەڵاتی توركیا و ئەگەر ئەمریكا ناوچەی دژەفڕین بسەپێنێت، ئەوا ئەگەری ئەوە هەیە توركیا رێگە لە فڕۆكەكانی ئەمریكا بگرێت بنكەكە بەركابهێنن و ئینچەرلیك دادەخات.

ویلایە یەكگرتووەكان پێویستە رێبازێكی مەبدەئی و عەمەلی بگرێتەبەر و بەرگری لە هاوبەشەكانی بكات، لەبری ئەوەی هەوڵی رازیكردنی نەیارەكانی بدات.

لەگەڵ زیاتر ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەكان لەگەڵ توركیا، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا فڕۆكە جەنگییەكانی بۆ یۆنان گواستەوە، هەروەها دەكرێت فڕۆكەخانەكانی ئەمریكا لە قوبرس و كەشتییە فڕۆكە هەڵگرەكانی ئەمریكا لە خۆرهەڵاتی دەریای سپی هاوكاربن لە سەپاندنی ناوچەی دژە فڕیندا.
ویلایەتە یەكگرتووكان رووبەڕووی بژاردەیەكی مێژوویی دەبێتەوە، یان بەردەوامی دەدات بە هاوپەیمانێتی لەگەڵ توركیا كە هاوكاری گروپە جیهادییەكانی كردووە لە سوریا و موشەك لە روسیا دەكڕێت و بنەمانی پەیمانی باكوری ئەتڵەسی " ناتۆ" پێشێلدەكات، یان دەكرێت هاوكاری كوردەكانی سوریا بكات.
یەكینەكانی پاراستی گەل " یەپەگە" تەنها لە رووبەڕووبونەوەی داعشدا هاوكاری ئەمریكایان نەكردووە، بەڵكو هەرێمی باكور و خۆرهەڵاتی سوریا كە ئیدارەیەكی ئۆتۆنۆمی هەیە عەلمانییەو  پشتیوانی ئەمریكایە و دەكرێت ببێتە نمونەیەك بۆ حكومڕانی سوریا لە داهاتوودا.
ویلایە یەكگرتووەكان پێویستە رێبازێكی مەبدەئی و عەمەلی بگرێتەبەر و بەرگری لە هاوبەشەكانی بكات، لەبری ئەوەی هەوڵی رازیكردنی نەیارەكانی بدات.


•    بەڕێوەبەری پرۆگرامەی بونیادنانی ئاشتی و مافەكان لە پەیمانگانی لێكۆڵینەوەكانی تایبەت بە مافەكانی مرۆڤ لە زانكۆی كۆڵۆمبیا و نوسەری كتێبی " گەورەترین ناپاكی: چۆن ئەمریكا دەستبەرداری كوردەكان بوو و خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی لەدەستدا".


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand