با بزووتنەوەی گۆڕان سفر نەکرێتەوە, هێلەکی نیللی بۆ لەبەرکەن با هەستێتەوە
2018-12-18 14:08:06
■ حەمەعەلی کاکە حەمە
ئەگەر دڵسۆزانە وغە مخۆرانە و ڕاشکاوانە ڕۆچینە ناخی بارودۆخی بزووتنەوەی گۆڕانی ئێستا هەر لەنوکی هەرەمەکەوە تا پانتاییە پانەکەی کە بۆتە هەڵگری پە یکەرەی گۆڕان ، هیچ سیاسەت مەدارێ یان شرۆڤە کارێک " نا توانێ یەک پنتی ڕا گیربوونی " نە حیزبی ، نە بزووتنەوەیی و ڕێکخراوەیی بۆ دیاری بکرێ {{ چونکە بزووتنەوەکە زەمین لەرزە ئاسا فیزیکی جوڵێنراوە }} دیارە کەوتۆتە ژێر فشاری بەلا ڕێبرد ندا " هە روەک باڵەخانەیەکی دوای زەمین لەرزە " من کەدەڵێم پنتی ڕاگیر بوون مەبەستم ئەو پایانە یە کە بزووتنەوەکەی ڕاگیرکرد بوو ، پەیکەرەی ڕێکخستنەکانی ناساند ( بووبە شوناسی بزووتنەوەکە ) ئێستا ئەمە لە شێوە ئەندازیاریە شا قوڵیەکەی دەرچووەو بەلاریو مۆلەقی وەستاوە تەوە ، سەرکردایەتی ئیمڕۆی گۆڕان گروپێکی دابڕاو ومەنگن جڤاتەکان ئیفلیج و بێ دەنگن بەگشتی بارودۆخی بزووتنەوەکە ، لە وپەڕی بێهێزی و وێران بوندایە ، ڕێکخستنەکان سەر لێ شێواوو ڕێز لێ نەگیراون ، بێ کەس و بێ خاوە نن ، پرنسیپ بوونی نیە ، ئۆرگانەکانی بزوتنەوەکە تێکەڵ و پێکەڵە ، دەست لە کاروباری یەکتروەردەدەن " کە س سەروی خۆی نابینێ " کەسی شیاو نابینی لەشوێنی شیاودا ، کەسە شیاوەکان پەراوێزخراوون ، یان دوورە پەرێزن و بێ بڕوا یی و گومان رووی تیکردوون " خۆ دیارو بەرچاوە بەڕێژەیەکی چەند بەرز هەوادارانیان داکشاوە " هەروەک دەنگەکانی هەڵ بژاردنەکان " کەنمونەیەکی باشە ! بەتایبەتی ڕەوەندی کوردی لە ئەوروپا ، وێڕای ئەوەی ناوەوە ، لە دەرە وە باشتر نیە ، تائێستاش کە س نیە لێیان بپرسێ ، هیچ هەوڵێکیش نیەو ، فەرامۆش کراوون{ دیارە پایەکانی ترییش لە هەمان بارو دۆخی وێرانبوون دان } ڕێبازو دەستور تەواو کاڵ کاڵ بۆتەوە و ناخوێنرێتەوە ئەمانەی ئێستا سەرۆکاری ئەم بزووتنەوەیە دەکەن یان با بڵێین { گروپە مەنگە کە لەئاشێکی تر باراشەکەیان خستوە } ڕۆژ تائێوارەش لە گردەکە میوان بەڕێ دەکەن و بە ناو، بارو دۆخەکە تاوتوێ دەکەن ، بێ ئەوەی کەس بزانێ چی دە گوزەرێ ، دوای خواردنەوەی چاو قاوە و ڕۆیشتنی میوانەکان کوپ و پیاڵەکان دەشۆرێن بو سبەینێ و بەتامەکەی دوێنێ و پێرێ دادەنرێتەوە ،هەرکە پێویست بو دەچنەوە بۆ ئاشە تازەکە ، دەکەونەوە مامەڵەی دەم و چاو ، بەدەم وچاو و ، گەنم بە ئارد ئەوەی کەدیارە ڕاگەیاندنە ئاڕاستە کراوە کانی خۆیان و خاوەن ئاشەکە یە " هەر لەسەر میلۆدیە نەگۆڕە سواوەکە دەیڵێنەوە " ئێمە یەک زەڕە لە داواکانی خۆمان لامان نەداوە ، ئەوە نەیارەکانمانن بوختا نمان بۆ هە ڵدە بەستن ڕۆژ و هەفتەو مانگ وساڵانیش تێ دە پەڕێ ، بەبێ ئەوەی خشتێک بخرێتە سەر خشتێک بگرە ئەوەشی دانرابوو ، دەلاقەی تێکە وتووە و لە سەرخۆبنکۆڵ دەکرێ ! بەڵێ بە هەڵەی سیاسی سەرکردکانی کورد 51% ی لێ قارسکرا، کەچی مێشیش میوانیان نیە و ئەودەڵێ ئەوان بوون ئەویتریش دەڵێ نەخێر ئەوان بوون ، ئەوا گٶڕانیش لەسەرخۆ خەریکە دەبێتە زڕبرایان ! ئێوە سەیرکەن " پارتی و یەکێتی و حیزبەکانی تریش بە گۆڕانیشەوە " وا دەیان ساڵە بە تایبەتی لەناو پارتی و یەکێتیدا ، کۆمەڵێ دەموچاوی چەندان بارە دەبینینەوە ، دەڵێی لای ئەمانە کەسی ترنە لەدایک دەبێ و نە دە مرێ هەر ئەمانەن دەبنە پەرلەمانتار ، دەبنە وەزیرو گزیرهەر ئەمان دەبنە پیاوی سیاسی و دانوستان کار هەر ئەمانەش کاری ڕێکخستن و ئاسایش ودادگاکان و دەبنە شکات کەرو شکات لێکراوو لەولاشەوە هەزار فرت وفێڵ وبازرگانی نابەجێ پێکەوە دەکەن ، چۆنیشیان بوێت ئاوا دەڕوات ، شەویش لەئاشەکە پێکەوەن و لەوانەشە سیفۆنە تاڵەکە ش ئاود یو کەن و تۆزێ خۆیان گێژکەن ، لە ڕۆژانی هەینی و بەیانیانی جەژنیش دەچنە مزگەوت و لەڕیزی پێشەوە لە نزیک پیاوە ئاینیەکانەوە دادەنێشن و، دەست بەرزەکەنەوە بۆ دوعاکانی پیاوە ئاینیەکان و دەڵێن ئامین . ئەم چەند دێڕە کراسێکەو لەبەری زۆربەیا ندا بوونی هە یە ، هەموویان بونەتە قوتابی یەک قوتابخانە بۆ دەستە مۆبوون ، بەرامبەر دەوڵەمەند بوون ، لە قوتابخانە کەی ینک و پدک .
با بگەڕێمەوە سەر بزووتنەوەی گۆڕان " ئیمڕۆ بە بڕوای بەندە " قۆناغی دوورە پەرێزیە لە م حکومەتە تەزویرە مۆنۆپۆڵکراوە ، بزووتنەوەی گۆڕان باشترە نەچنە ناو کابینەی " نۆ " ( ٩ ) ئەم کابینەیە بەکۆمەڵێ " مینی پلان بۆ داڕێژرا و، ئامادەکراوە " هەندێ لەو پلانانە یەکێتی دەزانێ پاش بەرژەوەندیکانی سەرانی یەکێتی ، پارتیش هەر زوو لە دەمیان دەرچوو ووتیان ئێمە 45 کورسی دەهێنن و واش دەرچو . ئەمە ئاماژەیەکی باشە ، بۆ ڕوناکی خستنە سەر ئەو پلانە مین ڕێژ کراوە پلانێکی تری ئاشکرای پارتەکەی بارزانی ، هێنانە پێشەوەی ( مەسرورە ) ئەمەش یەکێکە لە گرنگترین ومەبەستدارترین و دوور مەوداترینی پلا نە کە، کە بۆ دەست بە سەراگرتنی پۆستە باڵاکانی هەرێمی کوردوستانە لەدەست خۆیاندا ، بەمەش چوار دەوری حیزبەکانی ئێستاو داهاتوش پەرژین دەکرێن . هەرپۆستێکیش ناوی جێگری یەکەم و دووە مە { = بە سفری دوای فاریزە } جێگرەکانی پێشتر شاهێدی ئەم حاڵەن " کاک کۆسرەت بۆ نمونە " کە سەرکردەیەکی هەرە دەسەڵات داری ناو یەکێتی بوو " نەیتوانی یەک شت بکات " بۆ ئە وانی تریش هەر وا بوە {{{ بۆیە هەر پەیمانێک دراوە بە هەر کەسێک پۆست وەرگرێ ، وە وەری گرت ! دەبێ باش بزانێ کە لینج و بارگاوی ودەبێت }}} بۆیە دەڵیم دەستی میللەت ماچ کەن لەسەری ئەو دووحیزبە زۆر باشترە بەتایبەتی چوونی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ ناو ئەو کابینە نوێ بە پلان تەنراوە بۆگۆڕان ، دەبێتە مایەی سفر کردنەوەی ئەو هەموو هاتوهاوارەی کردیان کە تەزویرمان لێکراوە ، دەنگەکانمان دزراوە و ئەو هەموو بە ڵێن و پەیمانانە کەدایان بە خەڵک ، ئەیان ووت لەیەک دەنگیش خۆش نابین وهەموو دەنگەکانمان وەردەگرینەوە ، کەواتە بەچوونە ناو حکوموت جگە لە سفر کردنەوەی متمانە بۆ خۆی ، دەش چێتە خانەی ناڕاستگۆیی ، کەواتە باشترە پەرلەمانتارەکان تەنها خەریکی کاری پەرلەمانەکانی هەرێم و بەغداد بن ، لە هۆڵەکانی پەرلەمان چاودێربن لە هەرفێڵێکی سیاسی نیشتیمانی و نەتەوەیی بکرێ ، کە بیانەوێ بەسەر کوردا تێپەڕێ ، دلێرانە دەس بەرز کەنەوە و بیکەنە هەڵاو نەچنە ژێر فشاری هیچ کەس و لایەنێک {{ هەموو کەس دەزانێ کە کەس گوێتان لێناگیرێ و لەوە زیاتریشتان بۆناکرێ }} بەڵام وەك هەڵوێستێک ، بۆ ئەو کەسایەتی یانەی ئەم کارە دە کەن پۆزەتیڤ دەبێ لە پاشە ڕۆژ دا ، ببورن لەمە زیا ترتان بۆ ناکرێ ، دە نا لەزۆر مەبەستی خۆیانتانە وە دەگلێنن و پەڵاویتان دەکەن ، لەلایەکیترەوە لە بەرئەوەی تەلارە کەی بزووتنەوەی گۆڕان ئێستا ، پایەکانی هێزی ڕاگیربوونی لەو پەڕی لاوازیدایە و پنتەکانی ڕاگیربوونی جوڵاوون،هەردەبێ بە هەموو سەرکردە و هەڵسوڕاوو گۆڕانخوازە ڕاستگۆکان ، دەست لەناو دەست بەگیانی لەخۆبوردە ییە وە {{ هێلەکی نیلی بپۆشن و بەرخۆدانی هەستانەوە بەرپا بکرێ }} هیچ نەبێ بیکەنە دەرفەت بۆ بە خۆدا چوونەوە ی بزووتنەوە کەو ناوخۆی بزووتنەوەکە . چۆن ئەم کارە بکرێ ؟
1- تەسلیم کردنەوەی گردەکە بە کوڕەکانی کاک نەوشیروان ! چونکە ئەو گردە نەگردی ! کاک نەو شیروانە ! نەگردی بزووتنەوەی گۆڕانە ! نە گردی نەوەکانی کاک نەوشیروانە {{{ ئەو گردەش وەک گردەکانی تر وسەری ڕەش و ئەو هەموو شاخ و دۆڵە داگیر کراوانە کە موڵکی گشتین }}} ئەوکاتەی کە هەردو پارتی دەسەڵاتدار ،کە لە شاخ هاتنە شار لەم هەرێمەدا ، خۆیان لە یاسا بە باڵا تر زانیوە ، لەناو خۆیانا بەڕێکەوتن بە شیان کردوە و ، بەشی ئەوکەسانەشیان داوە کەخۆیان مەبە ستیان بووە ، یان لێی ترساون ، هەربۆیە ئەم گردو شاخ و دۆڵ دوکان و بازاڕانە کە موڵکی میللەتە ، بەدەیان شکات و داوای دادگاییان لەسەرە ، ئێستا گوێ لە کەس ناگرن ، چونکە خۆیان دادگاو یاسان ، دەبێ ڕۆژێک لەڕۆژان ئەگەر حکومەتێکی خۆماڵی و نیشتیمانی دروست بوو دڵنیابن ، دەبێ بگەڕێنرێتە وە و ببنەوە بە مۆڵکی گشتی و هاووڵاتی ! ئیمڕۆ بیدەنەوە بە { کوڕە کان } ئەوانیش دەبێ خۆیان هەندێ زانیاری تریان هەبێ و پرۆژەی خۆشیان هەبێ با بیکەن ، پاش ئەوەی کۆمەڵێ وردە کاری مادی و مەعنەوی بە هۆی دروست بوونی گۆڕانەوە ، ئێستا لەو گردە دا بوونی هەیە . هەر چەندە ئەوەی بیناکراوە ، بە هەیبەت و کەسایەتی کاک نەوشیروان بنیا ت نراوە دەکرێ وەک هاوکاریەکی مەعنەوی " بۆ بزووتنەوەکەبێت " تا لەسەر پێی خۆی بوەستێ وهەستێتەوە { با کوڕە کا نیش } هەر پرۆژەیەک کە خۆیان مەبەستییان بێت بیکەن{ ئا لێرەدا سەرکەوتن وسەر نەکەوتنی پرۆژەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ کوڕەکانی کاک نەوشیروان خۆیان }هیچ کاریگەریەکی نێگەتیڤ لەسەر بزوتنەوەکە دانانێ" چونکە ئێستا بزوتنەوەکە لەسەر پێی خۆی ڕاوە ستاوە "دەشکرێ کوڕە کان بەشداری کاری سیاسی بزووتنە وەکە ببن و بچنە دنیای سیاسەت و تێکۆشان لەگەڵ بزووتنەوەکەدا ، بۆئەوەی لە کوڕی سەرۆك حیزبەکانی ترنەچن {{ هیچ نەبێ ببنە باژێڕوان وە بە پێی دەستوریش دەبنە ئەندامی جڤاتی نیشتیمانیش }} دەتوانن چالاکانە سادە و ساکار، کار بکەن بۆ بزووتنەوەی گۆڕان ، ئەوسا بابە هەوڵی خۆیان بگەنە ئاستە بەرزەکانی بەر پرسیارێتی بزوتنەوەکە کە زۆر ئاسایی دەبێت ، دڵنیابن ئاستی خۆشە ویستییان هاوتای ڕێزو خۆشەویستی ، پیاوە ڕۆحسپیەکە دەبێتەوە و ڕەوانشا د یش سەرفرازوو ئا سوودە تردەبێ ، وە ک کورد دەڵێ لە وەجاخ ڕوونی ئەمەش دەبێتە هۆکاری ڕەوا ندنەوە ودەرباز کردنی بزووتنەوەکە لە قۆرغکردن و بەبنە ماڵە یکردنی بزووتنەوەکە و هەڵکردنی چرایەک بۆ ڕووناک کردنەوەی چیاو وورەی گەنجە بێزارەکا
2- بزووتنەوەی گۆڕان بەبێ دوودڵی کە لەگردەکە هاتە خوارێ ، خۆ دەبێتەخاوەنی خۆی دەکرێ لە چەند بیناو باڵەخانەیەکدا کارەکانی خۆی بەڕێوە بەرێ خۆ مەرج نیە بزووتنەوەکە لەسە گردبێ
3- لەبەرکردنی هێلەکی نیللی لەخۆ بوردن بۆ هەستانەوەی بزووتنەوەگۆڕان هەوڵدان بۆ هێنانەوەی ئارەزوومەندانەی ، ناڕازی و زویرەکان و زویرکراوەکان کان بە هەردوو بەڕێز کاک عوسمانی حاجی مەحمود و کاک قادری حاجی عەلیشەوە کە دوو پایەی بە هێزی بزووتنەوەکەن .
4- ئامادە گی ورد و پەسەند کراو، بۆ دروستکردنی ژوورێکی پسپۆڕی یاسایی و سیاسی ، کاتیی بۆ توند و تۆڵ کردنەوەو داڕشتنەوەی مەرجەکانی کاری ڕێخراوەیی و پابەند بوون و بە پرنسیپ کردنی ، وە پێکهێنانی گشت ئۆرگانەکانی بزووتنەوەکە و دیاری کردنی سنوری دیاری کراو بۆ هەڵسوڕاوان ، دەشکرێ پاشان هەر ئەم ژوورە بکرێتە ژوورێکی سەرپەرشتی و لێپرسینەوە و دەستکراوە بەسەر ئۆرگانەکانی ڕێکخستنەکانی ناوەوەی ووڵات و دەروەی ووڵات .
5- پێدا چونەوە بە باڵای پەیکەرەی بزووتنەوەی گۆڕانداو ، ئا ڵ و گۆڕو، بەبەر دا کردنەوەی ڕۆحێکی زیندوی گەنجانەو سەلیقە دارو پڕ کامڵی بزووتنەوەکە .
6- هەڵوشاندنە وەی خانەو هەردوو جڤات و ژوورەکان .
7- زەمینە سازی بۆ کۆنگرە بڕە خسێنرێ .
بائیتر بەسبێ و کۆتایی بە کەمو کورتیەکان بێت ودەستورو ڕێبازەکەی کاک نەوشیران لەبیر نەکرێ . مەبەستی منیش لەم نوسینە ئاسودەکردنی ڕۆح و ویژدانی خۆمە زۆرم هەوڵ دا بەداخەوە هیچ نە کرا گوێ لە کەس نەگیرا هەزارانی تری وە ک من ،ناچار بوون و دوورە پەرێزییان هە ڵبژارد ، هەزاران کوردی هەندەران بە بڕوانامەی بەرز و زانستیەوە ، گەڕانەوە هەرێمە کەمان ، ئەوهەرێمە فیدراڵەی کە تەنها کورد خۆی دەڵێ فیدراڵ ، تاێستاشی لەگەڵ بێ لە یەك کەسی غەیرەکوردم نە بیستوە بڵێ هەرێمی فیدراڵ ، بەداخەوە بەخۆیان زانست و بڕوانامە کانیانەوە ، بە تانەو توانجی نا ڕاستەو خۆ و گوێ لێنە گیراوی گەڕانەوە هەندەران ، ئێمەش چاوەڕوانین بزانین کەی جامەکە پڕدەبێ لە بوغرایی و لووت بەرزی و ، ئەوسا ئێوەش بای غوربەت بتان شەکێنێ .