ديكتاتۆریەتی بەعس یا دەلەسەی دیموكڕاسی كامیان باشتر بوو؟
2018-12-16 21:50:13
■ كارۆخ عوسمان
چەند زەلیلیە لەناو قوڵایی خاكی وڵاتەكەتدا پەنابەران ببنە ئامانجی بۆمبارانی وڵاتانی دراوسێ.عێڕاقی سەردەمی سەدام حسێن چۆن بوو؟ وە عێڕاقی سەردەمی حوكمی كوردزمان و شیعەكان بەچی گەیشت...!!!
ئەو ھێرشانەی كە دەوڵەتی توركیا دەیانكاتە سەر پەنابەرانی كەمپی مەخمور ئەوپەڕی دیلی و خۆ بەدەستەوەدانی دەستەڵاتدارێتی عێڕاقو ھەرێمی كوردستانەو لەڕووی یاسا نێودەوڵەتیەكانیش قەدەغەیە بەڵام عێڕاق و باكورەكەی ئەوەندە زەلیل بوونە بەدەست حوكمی ئەوچەتانە ئێستا توركیا وەك بەشێك لەخاكی خۆی مامەڵەی لەگەڵ دەكات، بۆیە بەكەیفێ میزاجی ئەردۆگان فڕۆكەكان تەراتێن بەئاسمانیئەم وڵاتەدا دەكەن.
سیادەی عێڕاق بەھۆی ئەم جۆرە حكومڕانیە تەوافوقە ھەرێمیە بەتەواوی وێران بووە.
بەحساب دیموكڕاتی بۆ عێڕاقیەكان بەدیاری ھێنرا كەچی دكتاتۆریەتێكی لاوازو زەلیلی لێ سەوز بوو، ئاخر خۆ حوكمی دكتاتۆریەتیشلێزانینی دەوێ.
ئەوكاتەی بەعس حوكمی دەكرد دام و دەزگاكانی دەوڵەت لەپێناو مانەوەی تاقمەكەی بەعس سەركوتكارو داپڵۆسێنەربوون بەڵامنەشیانھێشت گەل برسی و بێ ئاوو كارەباو ڕێگاو خزمەتگوزاری بێت، تەنانەت ڕەسیدی پاسپۆرتەكەی عێڕاق یەك ملم نەھاتەخوارەوە،كەچی ئەم بودەڵانەی ئێستای حوكم تەنانەت لەدكتاتۆریەتیش ھیچ نازانن، جگە لەھەڵلوشینی سەروەتی گەل و سیخوڕی و جاشایەتیكردنبۆ ئەم و ئەو.
دەی ئەوەتا عێڕاق بەس ناوەكەی ماوەتەوە، ئەویتر بووە بەمەیدانێك بۆ ساغكردنەوەی شەڕی دوو زلھێزی ھەرێمی (ئێران-عێڕاق).
لەباكورەوە توركیا ولایەتێكی لێ دامەزراندوەو بنەماڵەی بارزانی كردووە بەوالی و موتەسەڕیف، لەباكوری ڕۆژھەڵاتیشدا ئێرانئوستانی سلێمانی و ھەڵەبجەو گەرمیانی دابڕیوەو عائیلەیەكی چەند كەسی بەنازناوی تاڵەبانی لێ كردوون بە ئاخونی علمانی.
دەی ئەوەتا لەتەواوی ڕۆژھەڵات و قوڵایی خاكی وڵات ئێران ھەر نفوزی یەكەمینە، لەسنورەكانی قائیم و ڕوممادی و زۆنی سوننەكانیپاشماوەی ئومەویەكانی سەردەمیش جەردە ڕیشدارەكانی داعشی سەر بەسوڵتان-بارزانی كەڵبە لەخاكو خەڵك دەسون.
بەسڕەش بەم ھەموو دەوڵەمەندی خۆیەوە بەھۆی حوكمی كۆڵۆنیالیزمیانەی شاژنی ویندسۆڵ خەڵكەكەی لەوپەڕی بێزاریدا دەستلەئەژنۆن.
تەواوی سەروەتەكەشی دابەشی دوو بەعەلەنی و دەیانیش بە(دیكە) كراوە، شەریكەكانی (ڕووسیاو دۆستەكانی، ئەمریكاوخەربەندەكانی) خاكی وڵات ھەڵدەكۆڵن، دەردەھێنن، دەبەن، دەبڕن، دەڕژێنن، دروستكراوی خۆیانیش دەھێنن و ساغیش دەكەنەوە.
خەڵكی ڕەسەنی وڵاتیش سەرگەردان و داماو، بەعزێك كە عیززەتی نەفسی قایل بەم بەرەڵڵاییە نیە دەڕوات و كەمپەكانی تاڕاوگەپەسەند دەكات.
لەئانی بۆردومان و كوژرانی خەڵكانێ كەپەنایان بۆ عێڕاق ھێناوە لەترسی دەوڵەتی تورك، سەرۆكی كۆمار لەدەشتە سەوزەكەی سەلامسەركی بریقە دەدا لەبەر ھەتاوی پایزو خەریكی خۆی ھەڵخستنە.
سەرۆكی حكومەتیش كە چاوەڕێی ئیحازی حوجرەی قومە ئاخۆ بۆ بەیانی چی بپۆشێ بۆ دەوام باكی بەقەڵەمڕەوی جیرانی باكور نیە.
ئەوەتا ھەردوو پەرلەمانەكەی وڵاتیش چاوەڕێی فیكەیەكی داگیركەرانن ئاخۆ كام پڕۆژە یاسا تێپەڕێنن كە بە بەرژەوەندی ئەوان بێت.
جەنابی جێگری سەرەك پەرلەمانی ئێستاو مەلای مێزەر بەسەری دوێنێش ھەر لەوكاتەدا كەسەروەری و پیرۆزی وڵات دەشكێ وخەڵكی بێ دیفاع و پەنابەرو ماڵوێران دەكوژرێ وێنەیەك بەشانازیەوە لەگەڵ سوڵتانی بكوژ دەخاتە بەرچاوی گەلی عێڕاقی خەڵەتاو...
كوردزمانە درۆزنەكانی كوردایەتیش بەقات وشاڵ و مێزەرەوە لەسەر كورسی حوكمێكی داسەپاو كەیف بەم بێحاڵیەی خاك و خەڵك وپەنابەران دەكەن.
مادام دوای ٢٠٠٣ ئاوای لێھات لەم وڵاتە جگە پەیمانگای پێگەیاندنی دكتاتۆریەت پێویست بەھیچ فێركردنێكیتر ناكات، چونكە مادامگەلیش ھەر دكتاتۆریەتی دەوێ دەبا دكتاتۆرێكی لێزان و بەشەرەف دروست ببێت و ئەم دكتاتۆرە بودەڵەو نەفامانە وڵاتبەدەر بكات.