یه‌ك زهلامو ده‌دوانزه مایك
2018-12-16 09:47:09
■ شێركۆ عەبدوڵا
مه‌وقیف خۆشه خوا نه‌تداتێ، به‌شه‌رتێ بهخوێندهوارت بزانن و قسه بۆ كه‌ناڵه‌كان بكه‌ى وه‌ك ئه‌م براده‌ره‌ى خواره‌وه:
× بۆ كوردستان تى ڤى: كه‌س هه‌یه ئه‌وه نه‌زانێ كه ژه‌نه‌راڵ مسته‌فا بارزانى باوكى ڕۆحیى كورده؟
× بۆ گه‌لى كوردستان: هیوادارم و دڵنیاشم براده‌رانى مه‌كته‌ب سیاسى هه‌رگیز له رێبازه‌كه‌ى مامى گه‌وره‌مان لاناده‌ن.
× بۆ یه‌كگرتوو: شكستهێنانى گوتارى نه‌ته‌وه‌یى یه‌عنى چى؟ یه‌عنى ته‌نیا هه‌ر ئیسلام چاره‌سه‌ره.
× بۆ بزووتنه‌وه: ته‌بعه‌ن قسه‌كه‌ى جه‌نابته، بڵاوكردنه‌وه‌ى ئیسلام به بیجامه‌وه ناكرێ، ئه‌بێ شمشێرى پێبێ شمشێر.
× بۆ كه‌ى ئێن ئێن: دیاره هه‌ر ره‌وانشاد به‌جددى هه‌وڵی داوه ده‌سه‌ڵاتى بنه‌ماڵه له ره‌گ و ریشه ده‌ربێنێت.
× بۆ ته‌له‌فزیۆنى جه‌ماوه‌ر: من له هه‌موو شوێنێكا وتوومه هه‌ق وایه بیره‌وه‌رییه‌كانى كاكه حه‌مه بكرێ به مه‌نهه‌ج له كولیه‌ى عهسكهریدا.
× بۆ په‌كه‌كه: هیچ سیاسییه‌ك هێنده‌ى سه‌رۆك ئاپۆ ئه‌م حیزبه گه‌نده‌ڵانه‌ى باشوورى به‌باشى نه‌ناسیوه.
× بۆ رووداو: ویژدان باشه بۆ ئینسان.. كێ كوردستانى ئاوه‌دانكردوه له كاك نێچیر زیاتر؟
× بۆ كوردستان بیست و چوار: خوێندنه‌وه‌ى من بۆ حكومه‌تى داهاتووى هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تى كاك مه‌سرور ئه‌وه‌یه كه كوردستان ئه‌كات به سویسرا له هه‌موو روویه‌كه‌وه.
× بۆ ئێن ئاڕ تى: باشه هه‌ر ئه‌و سوئاله له خۆتان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه نیشتمانپه‌روه‌رى و ئینساندۆستى نییه، كاك شاسوار چ مه‌جبوره شانى خۆى ئارداوى بكات؟؟
× له ئه‌ندێشه: به‌شه‌ره‌فم ئه‌م حیزبانه چاكیان تیا نییه.