Draw Media

‎هێلەک زەردەکان و ژنانی کوردستان و شەرەڤانان.

‎هێلەک زەردەکان و ژنانی کوردستان و شەرەڤانان.

2018-12-14 13:37:47


■ ‎بەیان ئیبراهیم
‎جیهان لەبەردەم گۆڕانکاری گەورەدایە ، ئەگەرهێلەک زەردەکان سەرەتای دەرکەوتنی وریاکردنەوەی ئەم گۆڕانکاریە بێت ئەوا دەکرێت بڵیین ئەی ئێمە دەکەوینە کوێ ی ئەم گۆڕانکاریانەوە ، یان بە مانا جێندەریەکەی ژنانی باشور چی وانەیەک لە ژنانی وەک (بریسیلیا لۆدۆکسی) وەردەگرن کە بە ڕابەری شۆڕشی هێلەک زەردەکان ناسرا .
‎ئەگەر نەزمی نوێ ی جیهان ئەوەی پێ ی دەوترێ سیستەمی سەرمایەداری و دیموکراسی و لیبڕاڵی دوا دەرهاویشتەی بیری مرۆڤ بێت بۆ ئاستی بەڕێوەبردن و جۆرێک لە دادی کۆمەڵایەتی و ڕۆژئاواییەکان بەردەوام ڕۆژهەڵاتیەکانیان بە لاسای کەرەوەی خۆیان زانیبێت و لێرەش جۆرێک لە هاوردەی بیری ڕۆژئاوا هەبوبێت وەک نەزمی باشیترین سیستەم ، ئەوا دەکرێت بڵێین ئەمڕۆی هێلەک زەردەکان لە فەرەنساوە بۆ بەلیجیکا و بۆ هۆڵەندا و دەکرێت زۆرێک لە وڵاتانی تریش بگرێتەوە چی نامەیەک بە سیستەمی نوێ جیهان دەگەیەنێت ، ئایا دیموکراسی و لیبڕاڵی دوا قۆناغی مێژوە ( فۆگۆ یاما ) .
‎خۆ ئەگەر سیستەمی سەرمایەداری لە کورتریتن پێناسەدا بریتی بێت لە بازاڕی ئازاد و هەڵبژاردن و مافی تاک ، ئەوا ئەوەی لەسەر ئاستی بەریەککەوتنی وڵاتە گەورەکان ڕو دەدات چی دەگوزورێنێ ، هەر لە بەریەککەوتنی چین و ئەمریکا و ڕوس و ئەمریکا و ئێران و ئەمریکا و کۆریای باکور و ئەمریکا و هاوپەیمانێەتی ئەروپا و ئەمریکا و جیابونەوەی بەریتانیا و بچوکتر دروستکردنی ناتۆی عەرەبی ، هەمو ئەمانە چی کاریگەریەکیان لەسەر تاک دەبێت بۆ ژیانێکی ئاسایی کە بە پێ ی مافی مرۆڤ هەمو بەشەرێک مافی ژیانێکی ئاسایی هەیە ، کە ئەم مافانە دەرهاویشتەی سیستەمی ئەم وڵاتانەن کە ئێستە هێلەک زەردەکان ڕژاونەتە سەر شەقامەکانی وڵاتانی دەهۆڵ ژەنی دیموکراسی و مافی مرۆڤ .
‎ئەگەر ژنێک بوبێتە سەرەتایەک لە دوکانێکی بچوکی ئارایشتەوە داوایەک ئاراستەی خەڵک بکات و لە ماوەی یەک هەفتەدا ببێت بە ٤٠ هەزار کەس و دواتر بەرەو ١٣٠ کەس و دواتر بچێتە شەقامەکانی هۆڵەندا و بەلجیکا و پێ بچێت زۆرێکی تریش بگرێتەوە ، تەنها لەبەرامبەر زیادکردنی نرخی سوتەمەنی ، ژنێک و ژنانێک توانیبێتیان ڕۆڵی سەرەکی بگێڕن ، ئایا ئەمەش نابێتە ئەوەی کە ژن جارێکی تر دەیسەلمێنێ کە دەتوانێت شۆڕش بەرپا بکات ، دەپرسین ئایا لای خۆمان ژینگەی کۆمەڵایەتی و ژن خۆی دەتوانێت چەند (بریسیلیا) بەرهەم بهێنێت ، کە دەکرێت بەرواردێکی هێجگار گەورە هەبێت لە نێوان ژنانی باشور و ژنانی باکور و ڕۆژئاوا ، کە بەداخەوە ژنان لە باشور نەک دەتوانن بەرهەمهێنی ژنانێکی وەک (بریسیلیا) بن ، بەڵکو بونتە بارگرانی بەسەر کۆی مافە جێندەرەکان و ناتوانن ڕوبەڕوی کلتور و ئەو ژینگەیە ببنەوە ، کە بەرەو وێران بونی مافی ڕەگەزی و مرۆڤ بونی و هیومانستی خۆیان دەچن ، خۆ ئەگەر لە فەرەنسا و بەلجیکا و هۆڵەندا ڕێکخراوەکانی ژنان و ئەو ژنانەی کە لە ڕێکخراوەکانی تردان و هێلەکی زەردیان پۆشیوە بوبێتنە بەشێکی گەورە ، ئایا ژنانی باشور بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان کە نەک سوتەمەنی بەڵکو کوشتنی ژنانی و ناچارکردنی ژنان بە خۆ کوشتن و خۆ خنکاندن تا چەندێ دەتوانێت کە کۆڕایەک لەسەر پۆشینی هێلەکێکی سور بکات (وەک نیشانەیەک بۆ کوشتنی ژنان) نەک سوتەمەنی ، کوشتنی ژنان و ناچارکردنی ژنان بە خۆ کوشتن دەبو ئێستە ببوایەتە شۆڕشێک بۆ پۆشینی هێلەکی سور لە بری زەرد لە پێناو بەخشینەوەی ژیان بە ژنان دواتر بۆ نرخی کاڵا و پێداویستیەکان .
‎باشور تەواو جیاوز لە باکور و ڕۆژئاوا ، کە دەکرێت بڵێین ئەو شۆڕشەی کە دەکرێت لە باکور و ڕۆژئاوا (ژنانی هەپەدە و شەرەڤانانی ژن ) گەر گەورەتر نەبن لە شۆڕشی هێلەک زەردەکان ئەوا کەمتر نین ، هەمومان ئەوەمان لە بیرە کە داعش هەڕەشە بو بۆ سەر جیهان چۆن شاشەکانی ئەوانەی هێلەکی زەردیان پۆشیوە لەگەڵ لاپەڕەی یەکەمی گۆڤار و ڕۆژنامەکان و تی ڤی دەبونە وێنەی شەرەڤانانی ژن (یەپەژە) ، بۆیە گەر پێمان وابێت هێلەک زەردەکان سەرەتای دەرکەوتنی شۆڕشێکی تر و ڕەخنەیەکی توندە بۆ سیستەمی سەرمایەداری و دیموکراسی کە ژنێک سەرەتای دەرکەوتنی بوە ، کورتر خەباتی ژنانی باکور و ڕۆژئاوا  بەروارد بکەین بە ژنانی باشور ئەوا دەبێت بڵێین دەکەوینە کۆێ ی ئەم هاوکێشەیەوە ، کە ژن دەکوژرێت و بەردەوامی هەیە و ڕێکخراوەکانی ژنانیش زیاتر و قەبە تر دەبن .

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand