سه‌ركرده له‌نێوان قاره‌مانی نه‌ته‌وه‌یی و خیانه‌تی نیشتیمانییدا..
2018-12-14 09:04:09
■ د. یاسین سەردەشتی
ئاڵۆزیی په‌ره‌سه‌ندنی هاوكێشه سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه زۆربه‌ی سه‌ركرده سیاسییه‌كانی گه‌یاندۆته ئه‌و واقیعه‌ی بۆ بردنه‌پێشه‌وه‌ی ئه‌جێنداكانیان په‌یوه‌ندییان به هێزه ده‌ره‌كییه هه‌رێمیی و جیهانییه كاریگه‌ره‌كانه‌وه هه‌بێ، لێره‌شه‌وه ئه‌وانه ته‌نیا له‌به‌رده‌م یه‌ك تاڵه‌مو له‌نیوان نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ریی و خیانه‌تكارییدا خۆیان بینیوه‌ته‌وه، چونكه هه‌ركات ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌ئامانج و قازانجی بردنه پێشه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی بووبێ به‌ره‌و دۆخی یه‌كه‌م و ئه‌گه‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و هه‌ژمونی تایبه‌ت و شه‌خسیی و تاقمخوازیی خۆی بێ به‌ره‌و دۆخی دووه‌می بردووه. هه‌ربۆیه بابه‌تێكی هه‌ره ئاڵۆز‌و جێی مشتومڕی مێژوو, پێگه‌ی ئه‌و سه‌ركردانه‌یه له‌نێوان قاره‌مانێتیی و خیانه‌تدا! روونكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ش ئه‌ركی هه‌ره قورسی مێژوونووسه كه دوای بڕیاردان و سه‌لماندنیشی نابێته حه‌قیقه‌تی ره‌ها و برواپێكراو له‌لایه‌ن هۆگرانی ئه‌و سه‌ركرده‌یه! بۆنمونه چ مێژوونوسێك ده‌توانێت وا له‌شاپه‌رستیك یان به‌عسییه‌ك یان نازییه‌ك بكات بڕوا به‌وه بێنن كه ره‌زاشا و سه‌دام و هێتله‌ر قاره‌مان نه‌بوون و به ناوی نه‌ته‌وه‌و نیشتیمانپه‌روه‌رییه‌وه بۆ مانه‌وه‌و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هه‌ڵسوڕاون؟!!!
ئه‌وه‌ش پێمان ده‌ڵێت، بۆچی سه‌ركرده هاوشێوه‌كانی ئه‌وانه, باكیان به حوكمی مێژوو نییه!! به‌ڵام سێ بنه‌ما زۆر گرنگن بۆ جیاكردنه‌وه‌ی خائینی نیشتیمانیی له‌قاره‌مانی میللیی كه: دكتاتۆریی و گه‌نده‌ڵیی و نادادپه‌روه‌ریی یه! سه‌ركرده دكتاتۆرو گه‌نده‌ڵ و خوێنڕێژه سته‌مكاره‌كان هه‌رگیز نابنه قاره‌مان و دواجاریش نه‌ته‌وه تووشی تێك‌شكان و داڕزان و وڵات و نیشتیمان تووشی قه‌یران و داڕوخان ده‌كه‌ن.