Draw Media

واشنتۆن خۆی بۆ راگەیاندنی " هەرێمی كوردی" لە سوریا ئامادەدەكات

واشنتۆن خۆی بۆ راگەیاندنی " هەرێمی كوردی" لە سوریا ئامادەدەكات

2018-12-13 12:51:38


■  كورتوڵوش تاییز- رۆژنامەی ئەكشام - و. نامیق رەسوڵ 
لە راستیدا شەڕی ناوخۆی توركیا كۆتاییهاتووە، دوژمنی گۆڕەپانەكە" داعش" شكستپێهێنرا و چیتر مەترسی دروستناكات، هێزەكانی كە نوێنەرایەتی گەلی سوریا دەكەن، زۆرینەیان لە توركیاوە نزیكن و چەكەكانیان بێدەنگ كردوووە و چاوەڕوانی گەیشتن بە ئاشتەوایی و چارەسەرن، بەڵام سروشتی دۆخەكە وایە كە جەنگەكە بەوشێوەیە كۆتایی نەهات كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئارەزووی دەكات وئەو وڵاتە دامەزراندنی سیستمێكی سیاسی نوێ دوادەخات و لە راستیدا ئەو هێزەی  كە ئەمڕۆ تەگەرە دەخاتە بەردەم چارەسەری سیاسی لە سوریا جگە لە ویلایەتە یەكگرتووەكان كەسی تر نییە.
ئێستا دۆخەكە زۆر بە تەواوی گونجاوە بۆئەوەی دەستورێكی نوێ دابنرێت و هەڵبژاردن بكرێت و قۆناغی ئینتیقالی دەستپێبكات، بەڵام ئەمریكا نایەوێت ئەو نەخشە رێگایە جێبەجێبكرێت, كە توركیا و روسیا و ئێران بۆ پێكهێنانی رژێمێكی نوێ لە سوریا ئامادەیان كردووە، لەبەرئەوەی واشنتۆن هێشتا لە باكوری سوریا هەنگاوەكانی بۆ پێكهێنانی " هەرێمی كوردیی" تەواونەكردووە و ویلایەتە یەكگرتووەكان دەیەوێت هەموو وردەكارییەكانی تایبەت بە " هەرێم" تەواوبكات پێش ئەواەی بچێتە دانوستانێكەوە كە چارەسەری سیاسی تێدا دەربكەوێت.
ویلایە یەكگرتووەكانن ناچێتە دانوستان بۆ چارەسەری سیاسی هەتا سوپایەكی ئامادەكراو بەتەواوەتی پێكنەهێتێت و حكومەتێكی سەربەخۆ دانەمەزرێنێت و ناوچەكە لە ئاسمانەوە نەخاتە ژێر كۆنترۆڵەوە، لەم حاڵەتەشدا هیچ شتێك لە بەردەم رژێمی سوریا  وڵاتانی تر نامێنێتەوە جگە لە قبوڵكردنی بوونی " یەكینەكانی پاراستی گەل" كە ئەوەش ئامانجی جموجوڵەكانی ئەمریكایە لە باكوری سوریا.
هەر ئەمەش هۆكاری ئەو دەستی دەستیكردنەی ئەمریكایە كە سەبارەت بە مەنبەج و خۆرهەڵاتی فورات بە توركیای دەكات، مەنبەج بایەخێكی زۆری هەیە چونكە دەروازەی كرانەوەیە بەڕووی خۆرهەڵاتی فوراتدا، و زۆر قورسە كە واشنتۆن دەستبەرداری ئەم دەروازە ستراتیژییە بێت بۆ توركیا.
دوای ئەوەی خۆرهەڵاتی فوراتی خستەژێر كۆنترۆڵ و پارێزگاری خۆیەوە، رەنگە ویلایەتە  یەكگرتوەكان ئامادەبێت دەستبەرداری مەنبەج بێت بۆ توركیا، ئەوەش بەندە بەو ئامادەكارییانەی كە لە ناوخۆیدا دەیانكات.
واشنتۆن هەتا ئێستا سوپایەكی 8 بۆ 10 هەوار كەسی مەشق پێكردووە و ئامانجیشی ئەوەیە كە 40 هەزار شەڕڤان ئامادە و پڕچەك بكات و لە رووی دابینكردنی چەكەوە، ئەمریكا هیچ كێشەیەكی نییە و ئاشكرایە كە هەوڵدەدات سوپایەكی لانیكەم 50 هەزار شەڕكەری پڕچەك بكات و خۆرهەڵاتی فورات بخاتەژێر ركێفی خۆیەوە  و لە رێگەی ئەو بنكە سەربازیی و خاڵە چاودێرییانەی دایمەزراندوون لە توركیا بیپارێزێت.
دوای ئەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكان ئامادەكارییەكانی لە خۆرهەڵاتی فورات تەواوكرد، بەشداری دانوستانەكانی چارەسەری سیاسی تایبەت بە سوریا دەكات و بەسەر لایەنەكانیدا دەسەپێنێت كە دان بە "هەرێمی كوردی" لە سوریا بنێن.
دامەزراندنی دەوڵەتێكی كوردی لە خۆرهەڵاتی فورات، پرۆژەیەكە ماوەی 100 ساڵە خۆرئاوا كاری بۆدەكات، توركیا سەدەیەك لەمەوبەر كاتێك لە لاوازترین دۆخیدا بوو ئەم پلانەی رەتكردەوە، و ئەمڕۆش بەهیچ شێوەیەك نابێت ئەنكەرە ئەوە قبوڵبكات.
ئەنكەرە هەوڵدەدات ئامادەكاریی بكات  و حسابایتی خۆی بكات و هاوسەنگی خۆی بەشێوەیەكی باش رێكبخات و خۆی ئامادەبكات بۆئەوەی هەلی گونجاو بقۆزێتەوە و دەستوەردان بكات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand