Draw Media

هەمیشە موعارەزەی ئەم ستەمکاری و نادادیەم! 

هەمیشە موعارەزەی ئەم ستەمکاری و نادادیەم! 

2018-12-09 11:53:14


■ سۆران عومەر

تا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ سته‌مكارو گه‌نده‌ڵ و نادادو تاڵانچی و ئینسان كوژە هەبێ من ئۆپۆزسیۆنی دەبم...

كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ ئه‌وه‌ی زانیوه‌ كه‌ له‌كابینه‌ی ئاینده‌دا به‌شداری پێ ناكرێ، بۆیه‌ ناكرێ پاش ئاشكراكردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران له‌لایه‌ن پارتی و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جه‌وله‌ی دووه‌می دانوسانه‌كان ناگونجێ هێشا چاوه‌ڕوانی چونه‌ حكومه‌ت بی!

ئێمه‌ ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستانمان به‌و ئۆپۆزسیۆن بونه‌ی ئه‌و حكومڕانێتیه‌ گه‌نده‌ڵ و سته‌مكاره‌ هێناوه‌ ئێسته‌ ناكرێ دانیشین به‌دیار فه‌رموو بۆ ئه‌و حكومه‌ته‌ كه‌ 27 ساڵه‌ به‌شداری له‌ شكست و قه‌یران و دزی و تاڵانی داهاتی وڵات و هۆكاری ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌یه‌ كه‌به‌سه‌ر ئه‌م خه‌ڵكه‌دا هاتووه‌!

به‌شداری پێكردنی ئه‌مجاره‌ی لایه‌نه‌كانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی به‌مه‌رجی بێده‌نگیه‌ له‌په‌رله‌مان و میدیاو چالاكی مه‌ده‌نی! 
بۆیه‌ پێویسته‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه‌و ڕای بگه‌یه‌نێ ئۆپۆزسیۆنی گه‌نده‌ڵی و دزی و سته‌مكاری و پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤه‌و پشتیوانی چاكسازی و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی نادادی و گه‌نده‌ڵیه‌.

ناكرێ ئه‌وكاته‌ ئۆپۆزسیۆن بی كه‌به‌شداری حكومه‌تت پێ ناكرێ! وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنی 2009 كه‌وته‌وه‌ كاتێك له‌گه‌ڵ پێكهێنه‌ری حكومه‌ت ڕێكه‌وتن ڕوی نه‌دا پارتی وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه‌ كۆمه‌ڵ وتی ده‌بینه‌ ئۆپۆزسیۆن!

كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌هه‌موو قۆناغه‌كانی ڕابردوودا ڕوون و ڕاشكاو بووه‌ له‌ سیاسه‌ت و بڕیاردانی ناكرێ ئێسته‌ قه‌له‌ق و چاوه‌ڕوان بێ ! 
ناكرێ ده‌سه‌ڵات تۆ بكاته‌ به‌ ئۆپۆزسیۆن! ده‌بێ خۆت ئه‌وه‌ هه‌ڵبژبێری ئۆپۆزسیۆنی ده‌سه‌ڵات بی، ئه‌مه‌ش ڕێگا سه‌خته‌كه‌یه‌و له‌سبه‌ی زوتر نیه‌ پێویسته‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی خه‌ڵكی خۆی كۆبكاته‌وه‌و بڕیاری خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه‌ چاوه‌ڕێی پارتی نه‌بێ حكومه‌ت پیرۆزی خۆی و ئه‌وانه‌بێ كه‌ شه‌ڕیانه‌ له‌سه‌ری!

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand