Draw Media

قسەیەک لەبارەی مەرجەعەوە ؟؟؟

قسەیەک لەبارەی مەرجەعەوە ؟؟؟

2018-12-07 19:37:18


■ ئەبوبەکرهەڵەدنی
ماوەیەکە لێرەولەوێ باس وخواس وپێویستی مەرجەع هاتۆتە ئاراوەو بەگوێمان دادەرێ ،هەموو هێزو لایەنێک مافی خۆیەتی کەسێک یان سەرکردەیەکی بۆ بپاڵێوێ،،هەڵبەت گەلێک لەگەل ووڵاتان لەڕێی ڕابەرو مەرجەعەوە گەیشتونەتە پێگەو ڕۆڵی شایستەی خۆیان لەنمونەی سەنگافورەو مالیزیاوڕوسیا.
بەدڵنییاییەوە لەکوردستانیش پێویستی لەڕادەبەدەرمان بەکەسێک هەیە کۆکەرەوەی هەموان وگوێ لێگیراوبێت ولەکاتی ناکۆکیەکاندا بۆی بگەڕێینەوە ،بەڵام ئەوەی دەبێتە مەرجەعمان دەبێت ئەم خەسلەتانەی تیابێت:
_دەست لەحزبەکەی بکێشێتەوە تاجێگای متمانەی هەموان بێت.
_داوای لێبوردن لەهاوڵاتیانی کوردستان بکات گەرلەڕابردوودا بەهۆی پێگەکەیەوە بەشێک بووبێ لەسەرچاوەو هۆکاری قەیران ونوشوست وتێكشکان .
_دەبێت گەورەتر لەحزب وگروپ ودەستە وتاقم وخانەوادەکەی بیربکاتەوەوبژی
_مەرجەع لەجوغزو قاوغی ناوچەو قەڵەمڕەوی خێڵ دەڤەروشارچێتی بێتە دەرەوەو بەتەعبیری مام هێمن بستۆکەی سنورە کان راماڵێ وخاکمان یەکبخاتەوە.
_دەبێت ئەوەی دەبێتە مەرجەع دامێنی کراسی ڕەشی دایکی شەهیدان ماچ بکات کەچی دی نائومێدیان ناکات.
_دەبێت مەرجەع سۆراخی خوێنی بەناهەق ڕژاوی شەهیدانی ١٧ شوبات وسۆرانی مامەحەمەو کاوەگەرمیانی وسەردەشت عوسمان ودکتۆر هۆشیار بکات وبەرجەستەی عەدالەت لەسەربکوژانیان بکات.
_مەرجەع لەسەریەتی جەماوەری نیگەران وتوڕەونائومێدی کوردستان ئاشت بکاتەوەوچی دی بەسیاسەتی بێ باکی وەڵامی خواست وداوای ڕەوای خەڵک نەدرێتەوە.
_مەرجەع دەبێت دوورکەوێتەوە لەکۆشکی قولەی قافەکان وڕاپۆرت نوسە درۆزنەکان ودەربارە ماستاو چی وخۆبەرەپێشەوە هەلپەرستەکان .
_مەرجەع دەبێت پێ یەکی لەناو هاونیشتیمانیە هەڵقرچاوەکانی ئەنفالەکانی شۆڕش وسمود وقوشتەپەوپێ یەکی لەناو کەسوکار وپارێزگاکەی عومەری خاوەر بێت ولەنزیکەوە لەناڵەی جوتیارانی شارەزووروپێنجوین بگات وسەر بەحوجرەی فەقێ ومزگەوت وکۆڕی مەلاکانی کوردستاندا بکات،،لەبیرتیژی سەنتەرەکانی لێکۆڵینەوەوزانکۆکانی کوردستان بەهرەمەند بێت،توانای گەنجە پێ بوەکانی ئەمڕۆ نادیدە نەگرێت.
_مەرجەع سامانی دزراوی کوردستان بگێڕێتەوە بۆدەستە ئەمینەکان،کۆشك وتەلارو مەزرەعە بەناهەق بنیات نراوەکان تێک وپێک دات وبیانکاتەوە بەموڵکی گشتی.
_مەرجەع دەبێت هەڵگری خەم وپارێزەری ناسنامەی ئاینی گەلی ستەمدیدەی کوردستان بێت وپاسەوانێکی بەئەمەکی ئەخلاق وبەهاو کەلەپورو کەلتوری کوردەواری بێت.
_مەرجەع دەبێت واز لەحەزی بچوک وخەونی بچوك وپێگەی بچوك وڕۆلی بچوک وجوڵەی بچوک بێنێت.
_مەرجەع دەبێت وەک ماندێلا کەسوکارو خانەوادەی دوورخاتەوە لەدەسەڵات وبازرگانی.
_مەرجەع دەبێت سەری بەرزی مامۆستاشەق تێهەڵدارەوەکە ی هەولێرو دەستی کەسوکاری گەنجە کوژراوەکەی سەرفول لایت وخانەنشینە سەرەگرتوەکان بۆموچە ماچ بکات وکۆتایی بەتراژیدیایان بێنێت.
_لەهەمووی گرنگ تر مەرجەع دەبێت بمانخاتە سەرڕەوڕەوەی حکومەتی دامەزراوەوبمانکاتە خاوەنی دام ودەزگای نیشتیمانی ودەستورێکی مۆدێرن کەهەموان ماف وکەرامەت وئازادی دەربڕین وئاین وکاری سیاسیان پارێزراو بێت و بەمانای ووشە هاوڵاتی بوون پێوەر بێت.
هەرکەسێک ئەم خەسڵەتانەی تیابوو نەک دەبێتە مەرجەعمان بەڵکودەیکەینە پادشای پایتەختی دڵمان وهەموان دەبینە پاسەوان وسەربازی بەردەستی وپەروانە ئاسا بۆی دەسوتێین.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand