بارزانستان
2018-12-07 15:12:06
■ ئیبراهیم زەیدی
پێشەكی پێویستە ئەوە بوترێت كە هەر عێراقییەكی ژیر و پاك و خاوەن ویژدانێكی زیندوو، پێویستە رێز لە گەلی كوردی برا بگرێت و هیوای چاكە و ئاسایش و ئاشتی بۆ بخوازێت، و هەر قسەیەكیش دەربارەی ئەو خراپەكارییانەی لە هەرێم دەگوزەرێت دەكرێت، پێویستە جیاكاری تەواوەتی بكات لە نێوان گەلی كورد و ئەوانەی بە چەك و هاوپەیمانێتی شكستخواردوو، دروشمی ساختە و سیاسەتە هەڵەكانیان دەستیان بەسەر دەسەڵات و سامانیدا گرتووە.
دواهەمین هەواڵی حزبەكەی بارزانی دەڵێت كە بڕیارێك دراوە و پاشگەزبوونەوەی نییە، كە نێچیرڤان بارزانی دەكرێتە سەرۆكی كۆماری بارزانی و مەسرور " جێنشینی سەرۆك مەسعود بارزانی" دەكرێتە سەرۆك وەزیران، هەروەها سەرجەم پۆستە سیادییە گرنگەكانی تری وەك فەرماندەیی پێشمەرگە و بەڕێوەبەرێتی هەواڵگری و دارایی و دەرەوە و نەوت و وەبەرهێنانیش دوورنابن لە یەكێك لە ئامۆزاكانی سەرۆك و كەسایەتییە دوور و نزیكەكانی عەشیرەتەكەی.
ئەو پاساوەشی كە ئەو خێزانە داگیركەرەی هەرێمی كوردستان هەیانە بۆی ئەوەیە, حزبەكەیان زۆرینەی كورسییەكانی پەرلەمانی بردوەتەوە، بەڵام لە هەڵبژاردنێكدا كە هیچ جیاوازییەكی نەبوو لەگەڵ هەڵبژاردنی شەقاوەكانی بەغدا, كە لە سایەی هەڕەشەی چەكی میلیشیاكان و پارەی دزراوی حەرام جێبەجێیان كرد.
بەوەش سەردانەكەی مەسعود بارزانی بۆ بەغدا ئامانجەكەی پێكا و تێیدا رەزامەندی متمانەپێكراوی ئێرانی لە عێراق وەرگرت بۆئەوەی كوردستانی عێراقی وەك هەرێمێكی دەرەبەگایەتی تەواوەتی پێببەخشێت، ئەوەش نەك بدرێت بە پارتی دیموكراتی كوردستان، یان عەشیرەتی بارزانی، بەڵكو بە دیاریكراوی بۆ خێزانی مەسعود و بەبێ هیچ هاوبەشێك.
هەروەها وەزارەتی دارایی و جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابوری " فوئاد حسێن" یان پێدا و رێگەیان پێدا بەشداربێت لە تاڵانكردن گەنجینەكانی عێراق، لەگەڵ هاوپەیمانە عێراقییە زۆرزانەكانی، هەموو ئەم بەخششە حاتەمییە فراوان و گەورەش بەرامبەر بە دوو كارە، یەكەمیان زیادكردنی رێگای بازرگانی قاچاخ لە نێوان عێراق و ئێراندا لە رێگەی كوردستانەوە بۆ هاتن و چون و بۆ شكاندنی سزاكانی سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ كە ئاستی لێهاتوویی ئەوانە نازانێت لە هونەری دزیكردن و قاچاخچێتی كە زۆر قورسە ئاشكراكردنی هەتا لەلایەن هەواڵگری ویلایەتە یەكگرتووەكانیشە كە بەزەیی نییە.
كاری دووەمیش سازشكردن و پاشگەزبوونەوەی خۆبەخشانە و كۆتاییهێنانە بە هەموو ئەو قسە بریقەدارانەی پێشوو دەربارەی مافی شەرعیی كورد لە دیاریكردنی چارەنوس و سەربەخۆیی و جیابوونەوە دەكران و وازهێنان لە ئاژاوە نانەوە بۆ حزبە دەسەڵاتدارە عێراقییە ئێرانییەكان و میلیشیاكانیان و گەیشتنەوە بە كۆمەڵگەی شیعەی ئێران و ئەو سوننانەی لە ژێر خێوەتی پرۆژەی ئیمام خومەینیدان.
ئائەوەتا ئێستا كارەكان زۆر بە خێرایی و بێ چاوەڕوانی خۆیان ئاشكرادەكەن، لە ئێستا بەدواوە داواكارییەكانی ئێران دەبن بە فەرمان، نمونەش لەسەر ئەوە پەرلەمانتارانی حزبەكەی بارزانییە لە بەغدا كە ئێستا لە بەرەی پەرلەمانتارانی تایبەت بە " موجاهیدەكانن"، هادی عامری و قەیس خەزعەلی و نوری مالیكی و رۆژی سێشەممەش رایانگەیاند كە سەرۆك مەسعود بارزانی رێنمایی داوە بۆئەوە ی فالح فەیاز بكرێتە وەزیری ناوخۆ، چونكە " دەربارەی ناوچە كێشە لەسەرەكان گرەنتی بە كورد داوە".
بە گوێرەی راپۆرتی سێشممەی بارزانییەكانی، سەرۆك كۆماری داهاتوو كوردستان برازای مەسعود دەبێت و سەرۆك وەزیرانەكەشی كوڕەكەیەتی، بەوەش داگیركردنی عێراق لەلایەن ئێرانەوە لە خۆرهەڵاتەوە بۆ خۆرئاوای و لە باشوورەوە بۆ باكوری تەواودەبێت و ئەوەش شكستهێنانە بە ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی و توركیا و منداڵە عێراقییەكانی و سعودیە و بریكارە متمانەپێكراوەكانی و شكستهێنانی بە بەریتانیا و فەرەنسا و ئیسپانیا و كوەیت و ئوردن و میسر و حەماس و قەتەر و هەر حكومەتێكی تر گە لەسەر گۆڕەپانی عێراقی گەمارۆدراو زیندانیی یاری بە ئاگردەكات.
ئایا جەماوەری كورد كوێرایی داهاتووە و ئەوە نابینێت كە بارزانییەكان چی بە هەرێم دەكەن لە دوای رزگاربوونیەوە لە راپەڕینی 1991ەوە پاشان دوای ئەپرێلی 2003ەوە تائێستا؟
هەتا ئەگەر زۆرینەی جەماوەری راستەقینەی هەرێم جیابوونەوە و دامەزراندنی دەوڵەتێكی سەربەخۆی گەمارۆدراویان دەوێت لەلایەن عێراق و توركیا و ئێران و سوریاوە با ببێت، بەڵام نەك بەم سەركردە گەندەڵ و شكستخواردوانەی كە هەر رۆژەی سیاسەتێك و هەر رۆژەی بڕیارێكیان هەیە.
سەرۆك وەزیرانی نوێی كوردستان كاكە مەسرور بارزانی ئەو كەسەیە كە دەڵێت:" كوردەكان لە رۆژی هەینی شەشی مایۆی 2016ەوە چیتر هاوڵاتی عێراقی نین و هیچ متمانەیەك لە نێوان ئێمە و بەغدا نیە" و " تاكە چارەسەر بۆئەوەی دەگوزەرێت بەلای ئێمەوە جیابوونەوەیە و پێكەوەژیانی زۆرە ملێ لە عێراق هیچ سودێكی نیە، چونكە وڵاتێكی شكستخواردووە لە هەموو شتێكدا".
هەروەها رۆژی 16ی ئۆكتۆبەری رابردووی 2018 بەیاننامەیەكی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتەی كوردستان دەركرا و تێیدا هاتووە كە :" لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆدا و ساڵێك لەمەوبەر كەركوك داگیركرا، و هەزاران كورد بۆ پاراستنی بە خوێنیان قوربانیان دا و رۆژی 16ی ئۆكتۆبەر رۆژێكی تاریكە لە مێژووی گەلی كوردماندا و ئەو رۆژیە كە خیانەت لە هیوا و ئامانج و خواستەكانی گەلی كوردی ستەملێكراو كرا".
ئەوەی مەسعود بارزانی ناسیبێت لە نزیكەوە پێش داگیركردنی كوەیت لە ساڵی 1990 واتە رۆژانی لیژنەی كاری هاوبەش، پاشان كۆنگرەی بەیروتی 1991 و دواتر و ئەوەشی ئامادەی كۆنگرەكانی ئۆپۆزسیۆنی پێشووی عێراق بوبێت بە تایبەتی دواهەمینیان كە ساڵی 2002 لە سەڵاحەدین ئەنجامدرا، و گوێی بۆ وتارەكانی گرتبێت و هەستی بە بەهێزی هاوپەیمانێتی لەگەڵ هەواڵگری رژێمی ئێران و حزبە ئیسلامییە عێراقییە لە دایكبووەكانی ئێران كردبێت, درك بەوە دەكات كە قسەكانی دەربارەی " خواست و هیواكانی گەلی كوردی ستەملێكراو" قسەی خورافی و تارادەیەكی زۆر ساختەن و ئایا خاوەن عەقڵە رۆشنەكان و ویژدان پاكەكان لە برا كوردەكانمان بەرووی سەركێشی سەركێشیكاران و قوماری قومارچییەكان دەوەستنەوە پێش ئەوەی كاتەكە لەدەست دەربچێت.