مههێلن یادی شەهیدانی قەڵەم دابهشبكرێت
2018-12-05 09:51:02
■ شیروان شێروانی
ساڵانە لە یادی كاوە گەرمیانی لە دهوك (پارتی و یەكگرتوو) بەشداری دەكەن، بەڵام بو یادی سەردەشت عوسمان بەشداری ناكەن.
میدیای پارتی ڕوماڵی یادی شەهید كاوە گەرمیانی دەكات بو لێدانیی یەكێتی و هی یەكێتیش كەیسی سەردەشت عوسمان بو لێدانی پارتی دەوروژێنێت.
ڕوڵی ئێمە دەبێ لەوە گەورەتربێ بهێلین، ئەو دوو حزبە تیرورستە، و دوو دەزگا خوێناوییە، و دوو زهنیەتە نادیموكراتە، دەست بخەنە ناو ئەو یادە.
هەردوو بناماڵە حوكمڕانیەكە( ئال بارزانی و ئال تاڵەبانی)، وهەردوو دەزگا سەپێنراوەكە (پاراستن و زانیاری) بەرپرسی یەكەم و كۆتایی تیرورن لەم هەرێمە.
ئەوە كێشەی خۆیان تیروریشیان كردووتە فیفتی فیفتی، كێشەی ئێمە لە گەڵ یەك زهنیەتە كە هەردوكیان لە ژێر چەترەكەن. ئەویش زهنیەتی تیرور و تەصفیە و سڕینە و قبوڵ نەكردنی بەرامبەر و هەزمنەكردنی رەخنەیە.
لە چاوی ئێمە تیروری كاوە و تیروری سەردەشت، زادەی یەك زهنیەتی تیروریستین، تەزویر زادەی یەك بەرنامەی نادیموكراسییە، نەوت دزین وپترو میدیای ئەملا و ئەولا هەر زەیی و جەردەیی یەك تاقمی مشەخورە.
دوو ئیدارەیی وشەڕە پەڕو وجاشایەتی نێودەولەتی وسازانی ژێر پەردە ، هەمووی لە ژێڕ یەك چەتر كۆدەبێتەوە، ئەویش سیستەمی فیفتی بەفیفتی بنەماڵەیییە لە سەر كەیسی ئەم میللەتە.
بەشداریكردنی پەرلەمانتارانی (پارتی ویەكگرتوو) لە یادی كاوە گەرمیانی وبەشداری نەكردنیان لە یادی سەردەشت وەك چۆن ئەوانەی یەكێتیش بو یادی كاوە، ئەوپەڕی پارادوكسی ئەو سیستەمە جمكبنەماڵەیییە، كە ئێمە دژین.
ناكرێ ئەوەمان لە بیربچێ لە یادی سەردەشت عوسمان لە هوڵی میدیای هەولێر، پارتی پەخشی راستەوخوی كەی ئێن ئێنی راگرت بە فشاری سیاسی بو سەر گۆڕان، لە كاتێكدا رێكخستنەكانی خۆی تەوجیه بكات بۆ ئەوەی یادی كاوە گەرمیانی ئیستیسمار بكەن.
چ شەرمەزاریەكی گەورەیە، كومەلێك قرمسازی پارتی بێنە بەردەم پەرلەمان وداوای چارەنووسی روژنامەنوس (محمد سیاسی) بكەن، دژی سۆران عومەر بەكاری بێن، لە كاتێكدا لە سایەی سەروك حكومەتە تازەكەیان، مەسرور بارزانی، چەندین روژنامەنووس تیروربكرێن و بە سەدانی تر بریندار وپەلاماربرێن، ئەوان بێن ئەوە ئیستیسمار بكەن ودیماگویانە ئەوەی تر پێ بشارنەوە.