کابینەی نۆهەم :حکومەتی مخابەرات
2018-12-03 15:09:14
■ هونەر تۆفیق
بەپێ ی ئەوەی حکومەتی نوێ ی هەرێمی کوردستان کاپتنەکەی مەسرور بارزانی دەبێت ۰ کۆمەڵێک گۆڕانکاری ئەرێنی و نەرێنی بەسەر ئەزموونی حوکمداری کورددا دێت ۰
یەکێک لەو ئەگەرە باشانەی ئەو حکومەتەی پیاوی یەکەمی موخابەراتی کوردی سەرۆکایەتی دەکات پچڕاندنی سوپایەکە لە دابەستەی بەناو هونەر مەند و داهێنەر کە دەوری کابینەکەی نێچیرڤان بارزانی کۆببونەوە ۰ ئەم سەرۆکە تازەیەی حکومەت بە پێ ی داخراوی مەیلە محافزکارانەکەی کەمترین پەیوەندی بەو زومرە مفتەخۆرانەوە هەیە کە لە کابینەکانی پێشوی ئامۆزاکەیدا ڕۆڵ و بایەخیان هەبووە ۰ هەروەها ئەو وەزیر و کاربەدەستانەی کە سەرچاوەی قەیران و گەندەڵەکانی حکومەتەکانی رابردوو بوون ئەم پیاوە مخابەراتیە لە حکومەتەکەی خۆیدا دوریان دەخاتەوە ۰ پێدەچێت بەشێک لە گەندەڵیەکانیشیان بخاتە ڕوو بۆ ئەوەی جیاوازی ئیدارەدانی خۆی لەگەڵ ئامۆزاکەیدا نیشانی ڕای گشتی بدات ۰
پەیوەندی هەرێم بە تورکیاوە گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا دێت لەبەر ئەوەی ئاستی پەیوەندی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ تورکیادا ٫ لە ئاستی شەخسی نێوان خۆی و ماڵباتی ئەردۆغاندایە ۰ بەڵام مەسرور بارزانی نزیکایەتی لەگەڵ میت و دەزگای سەربازی تورکیادایە ۰ چۆنیەتی و جۆری ئەو پەیوەندیەش کاریگەری دەبێت لەسەر پەیوەندی هەرێم بە ئەنقەرەوە ۰
لەبەر ئەوەی دەستەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم هێشتاکە لای سەرۆکی حکومەتە ۰ روون نیە ئالیەتی بە سەرۆکی هەرێم بوونی نێچیرڤان بارزانی کەی و چۆن دەبێت ۰ سەرۆکی نوێ ی حکومەت لە ڕێگەی پارلەمانەوە بە هەموارکراوی جارێکی تر ئەو دەستەڵاتانە بگەڕێنێتەوە بۆ سەرۆکی ئایندەی هەرێم ۰ بەشێکی هەر لای خۆی بهێڵێتەوە بەتایبەتی ئەو دەستەلاتانەی پەیوەندی بە ئاسایش و دەزگای مخابەراتەوە هەیە ۰ بۆ ئەوەی نەیار و بەربەستیەکانی بەردەمی نەهئڵێت ۰
لە پەیوەندی بە شەریکە حوکمەکانیەوە ۰ بەتایبەتی بە یەکێتی نیشتمانیەوە ۰ ئەزموونێکی جیاواز دەکەن ۰ بەپێ ی موحازکاری و پەنهانیەکانی سەرۆکی ئەم کابینەیەوە ۰ رووبەڕووی شەریکەکانی حکومەت لە حیزبەکانی دیکە بە قۆناغێکی سەختی میزاج و بڕیاردا تێدەپەڕن بەتایبەتی جێگرەکەی ۰ چونکە کابینەی نۆیەم دەبێتە کابینەی مەرجدار بۆ وەزیر و هاوکارەکانی ۰ نەک شەراکەتی هاوبەش لە بڕیار و بەرێوەبردندا ۰