خاشقچی و كۆنگرێس و ترەمپ
2018-12-02 13:10:09
■ دێنیس ڕۆس.
وەرگێڕانی: ئارام مەحمود ..
سیاسەتەكان بەرجەستەبكات، نەك تەنها سیاسەت، ئەمڕۆ دۆخێكی دابەشبوونی توند هەیە، بەوەش هەموو بژاردەكان دوو سەرە دەبن بێئەوەی چارەسەرێكی مامناوەند بوونی هەبێت.
لە وەڵامی كوشتنی ڕۆژنامەنوسی سعودی (جەمال خاشقچی)، پێویستە لەسەر ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا یان سزای سعودییەو هەوڵی ناچاركردنی (محەمەدبن سەلمان) شازادەی جێنشین بدات بە وازهێنان لە دەسەڵات، یان زۆر بەسادەیی پرسەكە لەبیربكات، چونكە بەرژەوەندییەكانی واشنتۆن لە شانشینی سعودی یەكجار زۆرە.
سەرۆك ترەمپ ئاڕاستەی دووەمی هەڵبژارد، چاوپۆشی لە بەهاكانی ئەمریكا كرد لەڕێی ڕاگەیاندنی ئەوەی، بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە سعودییە بایەخی زیاترە لە ئەگەری ئەوەی شازادەی جێنشین فەرمانی كردبێت بە كوشتنی یەكێك لە ڕۆژنامەنووسەكان.
بەداخەوە، هەر سەرۆكێكی ئەمریكی لە (فرانكلین دیلانۆ رۆزڤێڵت)وە، وای لە بەهاكان نەكردووە بەشێكی بنەڕەتی بێت لە نزیكی واشنتۆن لە بەرانبەر سعودییە، بەڵكو بەپێچەوانەوە، هەر یەكێك لەوان- هاوشێوەی ترەمپ-بەرژەوەندییە ئەمریكییە دیاریكراوەكانی لەسەر ئاستێكی بەرتەسك پێشخستووە، ڕاستە ئەوان كەمتر بەخشندە بوون لە سەرۆكی ئێستا، بەڵام نەوتو ئاسایش ئاماژە تایبەتییەكانی سیاسەتی واشنتۆن پێكدەهێنن، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا چاوپۆشیكرد لە سیاسەتی ناوخۆیی سعودییەو پشتیوانیكردنی خوێندنگە ئاینییە توندڕەوەكان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.
زۆرێك لە كۆنگرێسی ئەمریكا هیوادەخوازن سود لە كوشتنی (خاشقچی)ببینین، لە توندكردنەوەی نزیكبونەوەی واشنتۆن لەسعودییە، بەڵام بەهۆی بۆچونی ترەمپ كە سعودییەكان زۆر گرنگن بۆ نرخی نەوتو هەلی كار لە ئەمریكا، ئەركەكەیان قورس دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵی سەپاندنی سزای زیاتر دەدەن بەسەر سعودییەدا، تەنانەت ڕەنگە لەڕێی بەركارهێنانی یاسای (ماگنیتسكی) وەك هەوڵێك بۆ سەپاندنی سزا بەسەر خودی شازادەی جێنشین دا.
لەبری دروستكردنی قەیران، پێویستە لەسەر كۆنگرێس پرسیاربكات چی پێویستە لەسەر ویلایەتە یەكگرتووەكان هەوڵی بەدەستهێنانی بدات، دوو ئامانجی بنەڕەتیش هەیە:
یەكەمیان، ئاڕاستەكردنی پەیامێك كە ناوەڕۆكەی ئەوەیە بەتەواوی وەك ئەوەی ڕوسیا كردی لە ژەهراویكردنی سیخوڕێكی پێشوی لە بەریتانیا، بەوەش كوشتنی ڕۆژنامەنوسێكی ئۆپۆزسیۆن لەلایەن سعودییەوە كارێكی قبوڵنەكراوە، پێوەرە جیهانییەكان گرنگن، لەكاتی پێشێلكردنیدا پێویستە تیمی پێشێلكاری باجەكەی بدەن.
دووەم: كاریگەری دروستكردن لەسەر ڕەفتاری شازادەی جێنشین لە داهاتوودا، نابێت ئامانج لە سزادان خۆی ببینێتەوە لە سەلماندنی تێڕوانین بەتەنها، بەڵكو سزادانی دەسەڵاتدارانی سعودییەو هاندانیان بە گرتنبەری سیاسەتێك كە بەشێوەیەكی گەورەتر خوێندنەوەی بۆ كرابێت، بەتایبەت كە ئەگەری مانەوەی شازادەی جێنشین بۆ ساڵانێكی زۆر هەیە.
هەریەكێك لەم ئامانجانە پێویستی بە نزیكبونەوەیەكی هاوبەشە لەنێوان سەرۆك ترەمپو كۆنگرێس، ڕەنگە ئەوەش زۆر دوور نەبێت، سەپاندنی سزا بەسەر شازادەی جێنشین دەنگی پێویست كۆناكاتەوە بۆ پوچەڵكردنەوەی ڤیتۆی سەرۆكایەتی، بەڵام هەڵپەساردنی فرۆشتنی هەندێك چەك بە سعودییەكان لە ئاكامی زۆرینەی ڕەهای هەردوو پارتەوە دەبێتو، ترەمپ نایەوێت تێیپەڕێنێت، وێڕایی ئەوەش، ئەتوانێت بەهانە بهێنێتەوە كە خۆی لە هەندێك لە ڕێوشوێنە توندەكان لاداوەو لەهەمان كاتدا بتوانێت سیستمی دژە موشەكیو سیستمی بەرگری بداتە سعودییەكان، هەروەها ئەكرێت سزایەكی لۆژكیش بسەپێنرێت بە لەچاوگرتنی بۆردومانی تۆقێنەری سعودییە لە یەمەن.
ڕەنگە سەپاندنی سزاش لە چوارچێوەیەكی دیاریكراودا بەشداریبكات لە بەدیهێنانی ئامانجی دووەم، كە ئەویش هاندانی سعودییە بۆ گرتنبەری سیاسەتێكی كەمتر هەڵشەو هەڵپەكار، سازشكردنەكانی رابردوو كە پێیوایە ئەوان" پارێزگاری لەبازاڕیكی نەوتیی هاوسەنگ دەكەن لەكاتێكدا واشنتۆن بایەخ بە ئاسایشیان دەدات" ئەو واقیعەی پێچەوانە كردەوە كە سعودییەكان پێویستیان بە ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا بووە وەك لایەنێكی زامنكەر بە ڕووی هەڕەشە دەرەكییەكانو تائێساش هەروان، ئەوەش هێزە دەدا بە واشنتۆن.
هەروەها ڕاپۆرتەكان ئاماژە بەوەدەكەن كە ترەمپ ڕازی نییە لەو دۆخەی خۆی تیادا دەبینێتەوە بەهۆی كوژرانی خاشقچیو ئەوەی ئەو وەسفیكرد بە "ناشرینترین پرۆسەی شاردنەوە لە مێژوودا".
كاتی ئەوە هاتووە بڕۆنە لای پادشاو شازادەی جێنشین و داوایان لێبكەن" هەڵنەسن بە ئەنجامدانی هیچ كارێكی چاوەڕواننەكراوی تر".
ڕەنگە ئەو باڵیۆزەی كە ترەمپ دەستنیشانیكردووە، كە ئەویش ژەنەڕاڵی خانەنشین جۆن ئەبی زەیدە پێویست نەبێت بە تەنها لەكاتی پێوستدا فەرمانەكان بەسەر پادشاو شازادەی جێنشیندا بدات، بەڵكو پێویستی بەوەیە واشنتۆن كەنالێكی گفتوگۆ لەسەر ئاستێكی بەرزو ڕێكخراو سەبارەت بە سیاسەت- پێویستە وەزیرانی دەرەوەو بەرگری ئەمریكا هەر سێ مانگ جارێك لەگەڵ شازادەی جێنشینو وەزیری دەرەوەی سعودییەو ئەندامانی دیوانی شاهەنشایی بۆ تاتوێكردنی پرسەكانو مەترسییەكان كۆببنەوە.
وێڕای ئەوەش، كاتی ئەوە هاتووە سیاسەتە چەواشەكارییەكان ڕاستبكرێنەوە كە ڕوبەڕوبونەوەی سیاسەتی دوژمنكاری ئێران لە ناوچەكە قورسدەكات، بۆیە پێویستە لەسەر سەرۆكی ئەمریكا بە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بلێت، پێشنیازێك دەخاتەڕوو بۆ چارەسەری بۆ دۆخی ئاڵۆزی نێوان سعودییەو قەتەرو، ئەو چاوەڕوانی ئەوە لە سعودییەكان دەكات قبوڵی بكەن، بەهەمان شێوە، ئەوەی پەیوەستە بەیەمەن، بانگهێشتكردن بۆ ئاگربەستی مەرجەدار بەس نییە بەوەی حوسییەكان سەرەتا شەڕ ڕابگرن، بەڵكو پێویستە لەسەر سعودییەكان تاكلایەنە ڕایبگەیەنن كە شەڕیان ڕاگرتووە بۆ ماوەی دووهەفتەو، پێویستە بڵێن یارای درێژكردنەوەیە بۆ كاتێكی نادیار ئەگەر حوسییەكان پابەندبن پێوەی، لەم ڕێگایەوە ئەكرێت ئەو قەیرانە سیاسیە هێورتر بكرێت، ڕەنگە دەرفەتێكیش لەبەردەم پرۆسەی سیاسدا هەبێت، ئەگەر حوسییەكان هاوكاریش نەبوون، لەو كاتەدا بەرپرسیارییەتیەكە دەكەوێتە سەر ئەوانو پشتیوانە ئێراییەكانیان.
كوژرانی خاشقچیو گێڕانەوە گۆڕاوەكانی سعودییە وەك نیعمەتێك وابوو بەلای ئێرانییەكانو (توركیا)، كە سەرنجی لەسەر كارە دڕندانەكانیان لاداو، سعودییەی خستە دۆخێكی بەرگرییەوە، ئەگەر سعودییە بیەوێت ئەو واقیعە بگۆڕێت، پێویستە شازادەی جێنشین سیاسەتەكانی سەبارەت بە ئۆپۆزسیۆنەكانی بگۆڕێتو بەرپرسیارێتی قبوڵبكاتو سیاسەتی بگۆڕێتو كەسەكانی دەوروبەریشی بە یەك ئاست، هەروەك پێویستە لە سەری سەرلەنوێ پاپەندبونی بە چاكسازیو گۆڕانی كۆمەڵایەتی پیشان بدات.
بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە، پێویستە لەسەر ئیدارەی ئەمریكا هانی گرتنبەری هەندێك هەنگاوی بدات لەوانەش: ئازادكردنی ژنە چالاكوانە زیندانیكراوەكانو دانانی سنورێك بۆ یاساكانی سەرپەشتیاری ژنانو گۆڕانی كتێبی قوتابخانەكانی سعودییە كە بەردەوامن، وەك ئەوەی لێكۆڵینەوە نوێكان دەریدەخەن" كۆمەڵەی ڕوبەڕوبونەوەی ناوزڕاندن" لە ناشرینكردنی وێنەی جولەكە و مەسیحییەكان، قورسە بانگەشەكانی شازادەی جێنشین بەجدی وەربگیرێت بەوەی بەنیازە كۆمەلگەیەك لەسەر بنەمای زانین دروستدەكات، لەكاتێكدا هێشتا كتێبی خوێندنگەكان دروشمی مەترسیدار فێردەكەن.
هیچكام لەم ڕێوشوێنانە بەرپرسیارێتی سعودییە لەكوشتنی خاشقچی ڕەتناكاتەوە، بەڵام ئەم ڕێوشوێنانە پێكەوە ڕەنگە ببێتە مایەی سەپاندنی سزا بەسەر كوژرانەكەیداو پێدەچێت سعودییەش سیاسەتەكانی بگۆڕێت كە دوای پەڵپگرتن دەكات- ئەوەش دوو مەبەستن كە شایەنی ماندبونە.
دێنیس ڕۆس _ ڕاوێژكارو نێردەی پێشوی باڵای ئەمریكا بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست