Draw Media

كارگەكان؛ وەك هیوایەك بۆ بوژاندنەوەی ئابوری هەرێمی كوردستان

كارگەكان؛ وەك هیوایەك بۆ بوژاندنەوەی ئابوری هەرێمی كوردستان

2018-11-30 14:40:19


■  سەرکۆ یونس 

لە مێژوی ئابوریدا كارگەكان (وەك بەشێك لە پرۆسەكانی ئابوری)  هەمیشە ڕۆڵی بوژاندنەوەی كەرتە ئابورییەكانیان لە ئەستۆگرتوە. بەڵام لە شۆڕشی پیشەسازیدا (بەهۆی گۆڕانی هاوكێشەكانی بەرهەمهێنان و خێراكردنی پرۆسەكانی بەرهەمهێنانەوە) ئیدی كارگەكان بەتەواوی وەك فاكتەرێكی سەرەكی گەشەسەندنی ئابوری دەركەوتن. ئیدی ئەو شۆڕشە بوو بە دەستپێكی چەندین وەرچەرخانی ئابوری گرنگ، دوای سەردەمێكی درێژ پرۆسەكە چەندید گۆرأنكاری دیكەی بەدوای خۆیدا هێنا، هەروەها خوڵقێنەری جیهانگیریش بوو. لەم پرۆسانەدا ئابوری  سەنتەری كارەكان بو، بەمانایەكی دیكە خواستە ئابوریەكان بون بە بنەمای بەشێكی گرنگ لەو داهێنانە، ئەویش لە پێناو پڕكردنەوەی خواستی ناوخۆیی و كەمكردنەوەی تێچونی بەرهەمهێنان، بەكارهێنانی دەرامەتە ئابورییە دەگمەنەكان بوو بەشێوەیەك كە بەشی پێداویستە بێكۆتاییەكانی مرۆٌٌٌڤ بكات.
لە هەریًمی كوردستان تائێستا ناوە ناوە گوێبیستی كردنەوەی كارگەكان دەبین لە كەرتە جیاوازەكانی ئابوریدا، رأستی بۆ ئابورییەكی وەك هەرێمی كوردستان دەكرێـت بكرێتە بنەمای بوژاندنەوەیەكی فرە ڕەهەندی ئابوری. ئابوری هەرێمی كوردستان تا ئێستا ئابورییەكە كە لەسەر بنەمای بەكاربردن كاردەكات، واتا ڕەگەزی بەرهەمهێنان تێیدا زۆر لاوازە، كردنەوەی ئەم كارگانە دەكرێت فریادڕەسی ڕزگاركردنی ئابوری هەرێمی كوردستان لە نەخۆشی بەكاربردن. 
كردنەوەی كارگەی زەیتی زەیتون لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە، دەكرێـت وەك یەكێك لە هەواڵە ئابوریە گرنگەكان خوێندنەوەی بۆ بكەین، ئەم پرۆژەیە پرٍِِۆژەی بەپیشەسازیكردنی بەرهەمە كشتوكاڵییەكانە، بەگوێرەی  ئامارەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەئاوییەكانی حكومەت لەهەرێمی كوردستاندا (10) هەزار دۆنم زەوی چێنراو بەزەیتون هەیە و كەنزیكەی دوو ملیۆن داری زەیتونیان لەخۆگرتوە شایانی باسە تەنها لەسنوری پارێزگای هەڵەبجەدا زیاتر لە(300) دۆنم زەوی چێنراو بەزەیتون هەیە و ئەم ڕێژەیەش لەزیاد بووندایە باشترین بژاردە بۆ حكومەتی هەرێم پاڵپشتیكردنی كەرتی تایبەتە بۆ دروستكردن چەندین كارگەی ترە لە بوارە جیاوازەكاندا. بۆ ئەم بابەتە پێویستە سیاسەتی پاراستنی بەرهەمی پیشەسازییەكانی ناوخۆ پەیڕەو بكات، وەك بەخشینی كارگەكان لە باج و دانانی گومورگ لەسەر ئەو بەرهەمە هاوشێوانەی كە هاوردەدەكرێـت

بەشێوەیەكی گشتی دەكرێت دورستكردنی كارگەی زەیتی زەیتون ئەم چەند سودە بە ئابوری هەرێم و ناوچەكە بگەیەنێت:
1.    بوژاندنەوەی كەرتی پیشەسازی و گەشەسەندی ئابوری هەرێمی كوردستان و ناوچەكە،  هەروەها بەهێزبونی كەرتی تایبەت لە بواری پیشەسازی و كشتوكاڵا دا، بەم شێوەیە دەكرێت لە ئایندەدا چەندیدن گۆڕأنكاری گەورەتر بەدەستبهێنرێـت لەو بوارە جیاوازانەدا.
2.     لەڕیگەی ئەم كارگەوە دەكرێـت بەرهەمە ناوخۆییەكان ساغبكرێـتەوە، بەمەش جوتیاران دەپارێزێن لە نزمبونەوەی نرخی بەرهەمەكانیان، هەروەها گەرەنتییەكە بۆ زیادبونی بەرهەمی زەیتون لە ناوچەكەدا.
3.    بەهۆی ئەو تایبەتمەندیانەوە كە بەرهەمی زەیتون هەیەتی لە ئێستادا لە هەرێمی كوردستاندا بە ڕێژەیەكی زۆر خواستی لەسەر هەیە، بۆ پڕكردنەوەی ئەم خواستەش هەرێمی كوردستان لەدەرەوە ئەم بەرهەمەی هاوردە دەكرد. بەكردنەوەی ئەم كارگەیە ڕێگا لە چونە دەرەوەی پارەی ناوخۆی هەرێم دەگیرێـت بۆ دەرەوە.
4.    هەڵبەت كردنەوەی ئەم كارگەیە بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هەلی كاركردن بۆ ژمارەیەك لە دانیشتوان دەڕەخسێنت، بەمەش دەبێـتە هۆی كەمكردنەوەی ئەو رێژەی بێكارییەی كە لە ئێستادا لەسەرو لەسەدا بیستەوەیە.
5.    لە ئەگەری سەركەوتنی كارگەكەدا، دەكرێت كە ساڵانە ڕوبەرێكی فراوانی زەوییەكان ببێـت بەم بەرهەمە. هەمدیس ئەمە سەركەوتنە وەها دەكات كە ڕەنگە ساڵانی داهاتو چەندین كارگەی جیاوازتری لە بوارەكانی دیكەدا لیٍَبكرێـەوە بۆنمونە لە بورای پیشەسازی هەنار و هەنجیر یاخود بەرهەمە ئاژەڵییەكانی دیكە،
6.    سەرباری ڕەهەندە ئابوریەكانی، بەهۆی گۆڕینی ناوچەكە بۆ سەوزایی و زیادكردنی ڕوبەری سەوزای لە ئەم پارێزگایەدا زیاد دەكات و لە ڕوی گەشتیاریشەوە كاریگەری هەیە لەسەر ناوچەیەكە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand