Draw Media

ئۆپۆزیسیۆنێكی مورتاح

ئۆپۆزیسیۆنێكی مورتاح

2018-11-26 10:50:35


 ■ شوان احمد باپیر 
هەڵگرتنی چەمكی ئۆپۆزیسیۆن بوون  كارێكی قورسە  چەندین تایبەتمەندێتی پەیوەست بەخۆی هەیە، كە ئەم تایبەتمەندێتییانە وادەكات ئەو هێزانە یاخود ئەو لایەنانەی، لەڕێگەی ئۆپۆزیسیۆن بوونەوە  دەیانەوێت مافی بەدەست نەهاتووی خەڵكی بەدەست بهێنن، یاخود ڕێگری بكەن لە خراپ بوونی دۆخی ژیانی كۆمەڵگەكەیان و هەوڵیش بدەن بۆ ئەوەی بتوانن گۆڕانكارییەك لە سیستەمی بەڕێوەبردنی وڵات بهێننە كایەوە.
ئێمە چەند هێزێكی ئۆپۆزیسیۆنیمان هەیە كە، بەداخەوە كە هەریەكێكیان خۆیان بە خاوەنی گوتاری لە چەشنی ماندێلاو غاندی و هتد..، دەچوێنن كەچی لە لەسەر ئەرزی واقیعدا لە جیاتی  پاراستنی مافەكانی خەڵك كاریان بۆتە گیرفان پركردن، ئینجا گەر دەمیشیان بكەیتەوە دەپرسن و دەڵێن ئەوە ئێمە نین ئەوەمان بەسەر ئەم میللەتەدا هێناوە، بێخەبەر لەوەی كە ئەوان ناوێكیان بۆ خۆیان داتاشیووەو بە حسابی خۆیان جیاوازن لە دەسەڵاتداران ، بەڵێ خوا هەڵناگرێت لە بەیاننامە دەركردن ریكۆردیان شكاندووە و جیاوازن بەڵام كە دێتە سەر پارە وەرگرتن و ئیمتیازات زۆرینەی ئەو ئیمتیازاتانەی كە ئەندامانی هێزە دەسەڵاتدارەكان وەریانگرتووە ئەوانیش بێ حسابكردن بۆ ویژدان و لاینگرانی خۆشیان  وەریانگرتووە، سیاسەت واتە خزمەت گەیاندن بەگشت توێژی كۆمەڵگا بێ جیاوازی نەوەك تۆ لە بەیاننامەو ناڕەزایی زیاتر هیچت بۆ نە لوێت، دەپرسین گەلۆ ئێوەیەك بەم هەموو ساڵانە كوا بەرهەمی كاری سیاسیتان كوا بەدیهێنانی ئەو هەموو خەونەی گەنج و لاوە كوا گێڕانەوەی متمانەو ئومێد،!
   بەراستی دەبوایە ئەم بەناو هێزە ئۆپۆزیسیۆنانە ئارەقەی شەرمەزاری دایان بگرێ كە لە ئاست كردارو بەڵێنەكانی خۆیان نەبوون بەتەواوی، نەوەك  بە چاوی خۆیان  ببینن خەڵكەكەت و وڵاتەكەشت لە خراپترین دۆخی ئابووری دایە، كە چی  خۆت پێ شیاوتربێت لە كەم ئەندامێك لە دایكە شەهیدێك لە مامۆستایەك ، كە رۆحی كۆمەڵگای زیندوونە بۆ ماوەی 40 ساڵ خزمەتی ڕۆڵەو نەوەكانی وڵات دەكات، لە وڵاتان ئەوانەی هەست بە ئازارەكانی دانیشتوانی خۆیان دەكەن. سیارەی تایبەتی خۆیان دەفرۆشن بۆ ئەوەی كەلێنێك لە دۆخی ئابووری وڵاتەكەیان  و هاوڵاتیانیان چارەسەر بكەن نەوەك وەك لای خۆمان لەسەر 48ملیۆن بۆ خۆیان بپاڕێنەوەو بڵێن ئەوەش مافی كاركردنی خۆمانە یەكێ نەزانێ ئێرەیان بۆ كردوین بە نەرویج، ئەمانە لە بێ بەرنامەی بە دەوری بازنە هێشتاش هەر دەخولێنەوەو پەند وەرناگرن،  تا ئێستا بەتەواوی نەیان توانیوە پڕۆژەیەك بەسەر كەوتووی لە بەرژەوەندی هەوڵاتییان جێكەوت بكەن، شەقام دەپرسێت  كوا یارمەتییەكانی ئەمان بۆ نەخۆشخانەیەك بەگشتی بۆ قوتابخانەیەك بۆچینی كرێكاران، بۆ ڕێگەو بانێك، بۆ كورە هەژراو بێ نەوایان. بەراستی سەلماندیان كە لە چینی ئۆرۆستۆقراتییەكانن لەسەر پشتی هەژاران و ڕەشوڕووتەكان خۆیان دەوڵەمەند و مورتاح كرد. 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand