Draw Media

لە دەرەوەی دەرگاكەی عەبدولمەهدی!

لە دەرەوەی دەرگاكەی عەبدولمەهدی!

2018-11-23 11:17:10



■ موشریق عەباس...وەرگێرانی:ئارام مەحمود
زۆر ڕوونە "مانگی هەنگوینی" كە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراقی لەگەڵ هێزە سیاسیەكان‌و، ئامرازەكانی ڕاگەیاندن‌و، جەماوەری پێكەوە كۆكردەوە، كۆتاییهات، چەكوشە ئازار بەخشەكانیان ئامادەكردووە، هەڵمەتێك لە تۆمەت‌و خستنی سیاسی،  شانبەشانی سكاڵای بابەتیی لە خاو و خلیچكی جوڵەی سیاسی ڕێدەكات‌و، بەشێوەیەكی ڕۆژانە لە شاشەكانی تەلەفیزیۆن‌و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە بڵاودەكرێنەوە.
بە دیاریكراوی نازانرێت ئاخۆ عەبدولمەهدی كە هیچ كوتلەیەكی سیاسی پشتیوانی ناكات‌و، هێزێكی میلیشایی دیاركراو نایپارێزێت‌و، هیچ ئامرازێكی ڕاگەیاندنیش بانگەشەی بۆ ناكات‌و، نەگروپی پیاوانی خاوەن كاری ئاشكراش، درك بەمەترسی بێدەنگییەكەی دەكات كە لە بەردەم گێژەڵوكەیەكی سیاسی گەورەدایە وەك ئەوەی موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر ئاشكرایكرد‌و، پەیوەستە بە كڕین‌و فرۆشتنی پۆستەكان لە حكومەتەكەی، یان ئەوەی پەیوەستە بە دزەكردنی تایبەت بە قەیرانی سزاكانی ئەمریكا دژی ئێران، یان ئەوەی تایبەتە بە نەتوانینی تەواونەكردنی كابینەی حكومەت‌و، ئارامیی لە بەردەم ململانێی ئاشكرای پارتەكان.      
تا ئەوكاتەی پرسی وەسفی دیمەنی سیاسی‌و پێگەی عبدولمەهدی لەناویدا یەكلادەكرێتەوە، پێویستە بە ڕاشكاوی بوترێت ئەو (سەرۆك وەزیرانی چارەسەری سیاسی)نەبووە، وەك ئەوەی هەندێك لە ڕیشسپیانی سیاسەت لە عێراق دەیبینن، كاندیدی (مەرجەعییەتى دینی)یش نەبووە وەك ئەوەی هەندێك لەناوەندەكان بانگەشەیان بۆ كردووە، هەروەها كاندیدی (موقتەدا سەدر)یش نیە، وەك ئەوەی هەندێك پێیانوابوو، بەڵكو بەسادەیی ئەو كاندیدی (داخرانی سیاسییە)، ئەوەش گوزارشتێكی ڕونترە لە شكستی حزب‌و نوێنەرایەتیە عێراقییەكان‌و سەرەتای پاشەكشێیانە، هەروەك ئەوە ئەو ئاراستەیە كە كۆی حزبە عێراقییەكان لەكاتی هەستكردنیان بە مەترسی لەناوچون بەبێ‌ گەرەنتی هەناردەی بكەن بۆ گەلی عێراقیی توڕە و بێئومێدو شێواو و ، سەركێشی بكات بۆ ئەوەی ببێتە (پاڵەوانێكی میللی) یان لەسەر پیربونی بەتەنها تێچوی شكست هەڵگرێت.
عەبدولمەهدی بیرمەندو نوسەرو سیاسی‌و فرە ئاراستەو ئینتیما، بە دڵنیایی دەزانێت ئەو كە هێزە عێراقییەكان چەندین جار ڕەتیانكردۆتەوە، نایانەوێت بیكەن بەپاڵەوان، بەباشتری دەزانن قۆناغی مەترسی گەورەی پێ تێپەڕێنن، تا ئەو كاتەی دەتوانن پرۆسەی گۆڕانكاری پێستەكانیان‌و ناوەكانیان و پەیڕەویان تەواودەكەن بۆ خۆگونجاندنیان لەگەڵ قۆناغی لەناوچون‌و ئەو لەدایكبونەی بەڕێوەیە كە هەر ئەبێ‌ ببێت.
بەئاسانی تێبینی ئەو زمانە ناڕازیی و تۆمەت بەخش و سوككەرە دەكرێت، كە دژی عەبدلمەهدی و حكومەتەكەی دەستیپێكردووە‌و پەیوەستە بە دوو هۆكار، یەكەمیان سیاسی، پەیوەستە بەخواستی هێزە سیاسیەكان لە (سەربڕینی پیشیلە)و چەسپاندنی هەژمونیان بەسەر بڕیاری حكومەت لەڕیی لاوازكردنی شكۆی‌و، گواستنەوەی بڕیار بۆ هۆڵە سیاسە شاراوەكان. دووەمیشیان، میللیەو پەیوەستە بە بێدەنگی خودی عەبدولمەهدی‌و ڕوبەڕونەبونەوەی خۆ بەزلزانی‌و  لادانی سەركردە سیاسیەكان، بەڵكو تێوەگلاندنی بە لیستێك لە وەزیرەكان كە بۆ هۆی ناڕەزایی میللی لەكابینەكەی پێش تەواوكردنی.

لێرەدا بە دیاریكراوی پێویستە دیمەنی سیاسی عەبدولمەهدی بێنینەوە یاد، ڕەنگە بیرهێنانەوەی خودی خۆشی، بەوەی ڕێككەوت‌و پێشهات‌و ڕوداوە سیاسی‌و میللیەكان، وەتاق خستویانە بەرانبەر لیستێكی درێژ لە هێزی و حزبی دەسەڵاتدار و ئەویش هێزی ڕەتكردنەوەی هەیە هێندەی ئەوەی ئەو حزبانە هێزی لەكارخستنی ئەویان هەیە لە پۆستەكەی ئەگەر بیانەوێت، بەڵام هاوكێشەكە لەبەرژوەندی ئەوە ئەگەر بزانێت ئەو حزبانەی لەبەردەمیدا خۆیان زەبەلاح كردووە لە خراپترین قۆناغەكانی لاوازۆ داڕمانیاندان‌و ململانێ دەكەن لەپێناو بەردەوامبون، بەڵكو هیواكانیشیان بەودا هەڵواسیوە بۆ بوژانەوە.
كاتێك سەرۆك وەزیران ئەو خاڵە بەهێزەی دەزانێت، ڕەنگە سەرلەنوێ‌ پێناسەی پێوەرەكانی بەهێزی‌و لاوازی بكاتەوە، نەك لەبەردەم حزب و سەركردەكان گریمانەكراوەكان، بەڵكو لەبەردەم پشتوانە ئیقلیمی‌و نێودەڵەتییەكانیشیان، بەجۆرێك پەراوێزێكی فراوان لە جوڵەو دەستپێشخەری بۆ بڕەخسێت‌و  لەناوەندی ئەو هێزانەبدانە بەربەست بۆ هەستانەوەی دەوڵەت دادەنێنن، بگرە پلانی بەردەوام بۆ لاوازكردن و لێدانی جێبەجێدەكەن. 
بەڵێ‌..دەوڵەتان گەلێكی زیندو و شۆڕشگێڕی وەك عێراقیان هەیە، ناكرێت پشت تەنها بەیەك بببەسترێت بۆ ئەنجامدانی گۆڕانكاری لەژیانیدا، بەڵام ئەكرێت ئەو كەسە دەرگای گۆڕانگاریەكی سەقامگیر بەكەمترین تێچوو بكاتەوە، ئەگەر خۆی كرد بە پرۆِژەی ڕوبەڕوبونەوەی نەك دانوستان‌و، ئەگەر لەپێگە ڕاستەقینەكەی گەیشت، كە ئەو لەدەرەوەی ناوەندی سیاسی وەستاوەە بێ ئەوەی هیچ بایەخێك بۆ پرسە شەخسیەكان‌و پەیوەندی مێژوویی‌و هەڕەشەی حزبیەكان دابنێت‌و، وایلێبكات لە مێژوودا وەك ئەوە ناویبێت كە خۆی كوشت لەپێناو ژیان‌و بەردەوامبونی نوخبەیەكی سیاسی نوقمبو لەگەندەڵی.   
ئەو قڕقڕەی لەدەرەوەی دەرگای نوسینگەكەت گوێت لێیدەبێت، ئەوە دەنگی ئەو هێزو حزبە بەشاخبوانەن لەبەررزكردنەوەی دەنگیان تا بێدەنگیت درێژە بكێشێت، هەموو ڕۆژێك ئەوكارە دەكەن، تا ئەوكاتەی دەرگاكەت دەكەیتەوە‌و بەسەر هەموویاندا هاوار دەكەیت "بێدەنگبن".  

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand