Draw Media

ڕاشكاوی ترەمپ و قەیرانی خاشقچی

ڕاشكاوی ترەمپ و قەیرانی خاشقچی

2018-11-22 13:40:47


■ عەبدولڕەحمان ڕاشد .. وەرگێڕانی: ئارام مەحمود..

سەرچاوەیەكی نادیار لە هەواڵگری ئەمریكا وتی، جێنشینی پادشای سعودییە بەرپرسیارە، سەرچاوەیەكی تر، كە ئەویش بێناوە، لە وەزارەتی درەوەی ئەمریكا وتویەتی، ڕاپۆرت هەیە كە سعودییە تۆمەتباردەكات بەو تاوانە، دوای ئەوە دوناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاو مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوە، دەركەوتن‌و ڕەتیانكردەوە.
دزەپێكراوەكان، كە وا دەردەكەوێت لە چوارچێوەی هەڵمەتێكدا بوبێت‌و هەندێك لە ڕۆژنامە ئەمریكییەكان ئەنجامیاندابێت، خراوەتە پاڵ كەسانی نادیار"سی ئای ئەی" و وەزارەتی دەرەوە و غەیری ئەوان، ئەوەش دوای ئەوەی دزەپێكراوەكانی بەرپرسانی تورك كەمیكرد، هەموو ئەمانە پاڵینا بەكۆشكی سپی كە بەفەرمی ڕاوەستانی لەپاڵ حكومەتی سعودییە ڕابگەیەنێت، لە مشتومڕی تایبەت بەكوژرانی جەمال خاشقچی.
ئەكرێت هەڵوێستەكە خوێندنەوەی ئەوەی بۆ بكرێت كە وەڵامە بۆ هەردوو حكومەتی توركیاو قەتەر و، دژی نەیارەكانیشی لە حزبی دیموكرات و میدیای دژە ئاراستە بێت،  هەڵمەتەكە دەیویست سەرۆكی ئەمریكا ئیحراج بكات‌و، ناچاری بكات هەڵوێستێكی جیاواز وەربگرێت.
لەبەر ئەوە ترەمپ ڕاگەیاندنی هەڵوێستی ئیدارەكەی لە بەیاننامەیەكی دورودرێژ و ڕاشكاودا هەڵبژارد، بۆ ئەوەی پەیامەكە بگات بەهەموان، سەرۆك خۆشی دەركەوت، لەبەردەم كامێراكانی تەلەفیزۆن بەیاننامەكەی خوێندەوە، دواتر وەزیری دەرەوەش دەركەوت‌و تەئكیدی لەوەكردەوە كە لەبەیاننامەكەدا هاتووە، بەوەش كۆشكی سپی گەمەی دزەپێكردن‌و، جەنگی دەرونی و میدیایی لەباربرد.
پێشتریش ترەمپ هەڵوێستی یاسایی ڕونكردبۆوە، كە هیچ شتێك نیە حكومەتەكەی پابەندی  دەستوردان بكات، نە كوژراوەكە ئەمریكییەو نە ئەو خاكەشی تاوانەكەی لە سەركراوە خاكی ئەمریكایە، وێڕایی ئەوەی كە بڕوای بە تۆمەتەكان نیە‌و، سعودییە وڵاتێكی گرنگە بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكان، بەوەش دەیەوێت لایەنە فشاركەرەكان بێدەنگ بكات، لەكۆنگرێس بن كە زۆرینەیان لە حزبی دیموكراتی ڕكاربەرین، یان توركیا كە بەهەمان شێوازی خۆی وەڵامی دایەوە، زانیاری دزەپێدەكرد بۆ ئیحراحكردنی، بەوەی  تاوانەكە بەكاردەهێنێت بۆ مامەڵەو بەدەستهێنانی سازش و ئازادكردنی بەرپرسێكی بانكی توركی تۆمەتبار، یاخود ڕادەستكردنی نەیارێك لەبەرانبەر ڕاگرتنی هەڵمەتەكەی دژ بەسعودییە.
پرسی خاشقچی چەكێكی هەڵتۆقیوبو لە جەنگێك كە لە بنەڕەتدا ماوەی دوو ساڵە لەسەر گۆڕەپانی ئەمریكی بونی هەیە لەنێوان كۆمارییەكان حزبی سەرۆك‌و، نەیارە دیموكراتەكانی، كە تۆمەتباركردنی شەخسی سەرۆكی تیادا بەكارهات‌و دژی خێزانەكەی و دژی كاندیدكراوەكانی، كە دواینیان دامەزراندنی دادوەرێك بوو لەدادگای باڵا.
فشارە بەردەوامەكانی سەر ترەمپ سەبارەت بە سعودییە بۆ پێش پرسی خاشقچی دەگەڕێتەوە، یاخو ناكۆكی سەبارەت بەپشتیوانی جەنگی یەمەن، نەیارانی سەرۆك داوای لێدەكەن هاوكارییەكانی ئەمریكا بۆ سعودییەو، هاوپەیمانی عەرەبی لە جەنگ دژی یاخبوەكانی هاوپەیمانی ئێران لەیەمەن ڕابگرێت، ئێستاش داوا دەكەن بە بایكۆتكردنی سعودییە، بە دیاریكراوی لە پرسی فرۆشتنی چەك‌و، هاوكاری سەربازی‌و هەواڵگری‌و پێدانی بەنزین بە فرۆكە جەنگییەكانی سعودییە لە ئاسمان.  
داواكارییەكان چییە؟ ڕاگرتنی جەنگی یەمەن‌و كشاندنەوەی سوپای سعودییەو هاوپەیمانەكانی لەوێ‌، ترەمپ بە وەڵامێكی نوێوە دەركەوت، وتی سعودییە خوازیاری شەڕ نییەو ئامادەشە بۆ كشانەوە لەیەمەن لەحاڵەتی كشانەوەی پشتیوانییەكانی ئێران بۆ حوسییەكان، هیچ لۆژێكێك لەو قسەیەدا نیە كە ڕێگە لە سعودییە دەگرێت بەبێ‌ دەركردنی ئێران لەیەمەن، كە لەپشتی كودەتاكەی یەمەنەوە بووە لەسەرەتاوە.
ترەمپ ڕوبەڕوبونەوەی ئێرانی كردۆتە پرۆژەی سیاسی سەرەكی دەرەوەی خۆی،  بەكرداریش دەستیكرد بە سەپاندنی سزا،  تا ئێران ڕازیدەبێت بە ڕاگرتنی  پرۆژە ئەتۆمییە سەربازییەكەیو كۆتایی بە بڵاوكردنەوەی ئاشوب لەسوریا و لوبنان و عێراق‌و یەمەن‌و ئەفغانستان‌و غەیری ئەوان دێنێت. 

* عەبدولڕەحمان ڕاشد
"میدیاكارو ڕۆشنبیرێكی سعودییە، سەرنوسەری پێشوی ڕۆژنامەی شەرقلئەوسەت‌و، بەڕێوەری گشتی پێشوی كەناڵی ئەلعەرەبییە بووە".

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand