فه‌تح كردنى كوردستان
2018-11-16 16:12:59
■ به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
مایكل رۆبن له سه‌ره‌تاى شه‌ڕى داعش كتێبێك به‌ناونیشانى "هه‌ستانه‌وه‌ى كوردستان" ئه‌نوسێت، تیایدا یه‌ك حیزب و لایه‌نى سیاسیی به ده‌وڵه‌تسازو ناونابات، به كورتى و پوختى لایوایه كوردستان پێویستى به‌وه‌یه پێش هه‌موو شتێك له‌ده‌ست پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕزگاربكرێت، ئینجا داگیركه‌ره‌كانى.
ئه‌گه‌ر ئینسانێكى پارتى گوێى له‌م قسه‌یه بێت، یه‌كسه‌ر ده‌مارى شارچێتى و خێڵچێتى به‌رز ئه‌بێته‌وه، لایوایه ئه‌گه‌ر كوردستان له‌ده‌ست پارتى ڕزگاربكرێت، ئه‌ى بدرێته ده‌ست كێ؟.
سه‌یرى كه، سنورى كوردستان تا حه‌مرین بو ئێستا تا پردێ یه، تا مانگێك له‌ڕێگه‌ى كۆمپانیاى دیلۆیت ه‌وه ئاماره‌كانى فرۆشى نه‌وت بڵاوئه‌كه‌نه‌وه، شه‌ش مانگ له‌ناوه‌وه له‌سه‌رچه‌ندین ئاستى جیاجیا خه‌ریكى قه‌به‌كردنى مافیاكانى نه‌وتن، تادواتر شه‌ڕى ناو كوتله‌كانى خۆیان و شه‌ڕى نێوخۆیی پێ گه‌رم بكه‌ن. ئه‌و هه‌رێمۆچكه‌یه‌ى كوردستان به‌قه‌د دوو گه‌ڕه‌كى هه‌ندێك پایته‌ختى دونیا نابێت، ته‌نها دوو گه‌ڕه‌ك كه‌چى 27 ساڵه ناتوانن ئیداره‌یه‌كى بده‌ن، هیچیان نه‌كرد جگه له‌پێش چاوخستنى كورد‌و كوردستان لاى نه‌وه‌ى تازه.
شك له‌وه نییه ئه‌بێت كوردستان له‌ده‌ست سیاسه‌تى هه‌ڵه، له‌ده‌ست سه‌دان شه‌قاوه‌و ملیاردێرى درۆزن پاك بكرێته‌وه، ئه‌وانه‌ى به‌درۆ باسى قه‌ومیه‌تى كورد ئه‌كه‌ن بۆیان بلوێ بست به‌بستى ئه‌فرۆشن به عێراق و توركیا‌و ئێران. سه‌دان ملیۆن دۆلار ئه‌ده‌ن به شه‌لاتیه‌كى كۆنگرێسمانى خانه‌نشین به‌ڵام وه‌ك كه‌متیار په‌لامارى میلله‌ته‌كه‌ى خۆیان ئه‌ده‌ن!. بێگومان له پێشدا بۆ ئازادى و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كورد پێویستى به تێپه‌ڕاندنى ماركێته درۆینه‌كانى ده‌ورى سه‌رۆكى پارتى و كوڕ‌و برازاكانیه‌تى.
بارزانى، خۆى له‌هه‌ركه‌س باشتر ئه‌زانێت ڕیفراندۆم هه‌ڵه‌یه‌ك بو، كردى. ئیتر ئه‌م پیاهه‌ڵدان و درۆ- هۆنینه‌وانه بۆ ڕیفراندۆمێكى شكستخواردوو تاكه‌ى بێت!؟. خه‌ڵكى كوردستان به‌هه‌مان ئه‌ندازه تاوانباره، پێش ئه‌وه‌ى له‌ده‌ست نه‌هامه‌تى ده‌سته‌ڵات قوتاریان بێت، ئه‌بێت خه‌ڵك خۆى له ده‌ست خۆى ڕزگارى بێت.
ئه‌گه‌ر ئیمڕۆ پرۆژه‌یه‌ك پێشكه‌ش بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى كورد له‌سه‌ر ئه‌رزه‌وه بخرێته سه‌ر مانگ، یه‌كه‌م كه‌س پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و گه‌یت كیپه‌ره‌كانیان له‌دژى ئه‌وه‌ستنه‌وه. هه‌ر له‌بنچینه‌دا هه‌ركه‌سێك، قسه‌یه‌ك، پرۆژه‌یه‌كى بۆ پێشخیتنى كوردستان هه‌بوبێت له‌لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتى كوردییه‌وه وه‌ك مه‌ترسی سه‌یركراوه. ئه‌وانه نه‌بێت كه له‌سه‌ر قوڵكردنه‌وه‌ى خێڵچێتى و ناشیرین كردنى سوله‌یمانى یان هه‌ولێر ئه‌ژین، ده با یه‌كێ بڵى ئه‌م نووسینه وانییه!؟.