ماكرۆن داوای دامەزراندنی سوپایەكی ئەوروپی دەكات!
2018-11-13 12:58:34
■ خالید هەركی
لەم چەند رۆژانە لێدوانەكەی ماكرۆنی سەرۆكی فەرەنسا بۆتە مایەی مشتومڕ، لە لێدوانێكیدا ماكرۆن داوای دامەزراندنی سوپایەكی یەگرتوو بۆ ئەوروپا دەكا، كە سەرجەم وڵاتە ئەوروپیەكان لە خۆ بگرێ، ئەم داوایەی ماكرۆن گوایە لەبەر مەترسیەكانی یەكێتی سۆڤیەت و ئەمریكا وچین دێت، بۆئەوەی ئەوروپا لەم مەترسیانە بپارێزێ و وەكو جاران بەهێزەوە بێتە مەیدان، ئەم لێدوانەی لە كاتێكی ناگونجاو بوو, چونكە چەند رۆژێك بەر لە یادی سەد ساڵەی كۆتایی هاتن بە جەنگی یەكەمی جیهان بوو كە لە فرەنسا بە ئامادەبونی سەرۆكی ٧٠ ولات لە ١١/١١ یادی كرایەوە، ئەو جەنگ كە سەرەتا لە ئەوروپا سەری هەلدا سەرجەم دونیای تێوە گلاو بونە هاوبەشی ئەوروپا لەو جەنگە بۆ دەبێ ئێستا و لەم ساتە ئەوروپا بانگەوازێكی لەم جۆرە بكا؟ دیارە هەندێك لەو ئامادە بوانەش لەم داوایەی ماكرۆن نارەحەت بون لەسەروی هەمویانەوە ئەمریكا، كۆتایی هێنان بەو جەنگە لەكاتژمێر یانزەی رۆژی ١١/١١ لە ١٩١٨ لە رۆژهەلاتی فرەنسا واژۆ كراوەو كۆتایی بەو شەرە مالوێرانیە هێنراوە كە چوار ساڵی خایاند، سەری سێ ئیمپراتۆری خوارد بە كوژرانی ٣٦ ملیۆن كەس و ئاوارەو دەربەدەری دەیان ملیۆن كەس و گۆرینی نەخشەی ئەوروپاو رۆژهەلاتی ناوەراست بە دابەش كردنی كوردستانەوە، ئەو رێككەوتنە بۆ مالئاوایی شەر بو بەلام چونكە داد پەروەرانە نەبوو رەچاوی مافی گەلان نەكرابو دوای بیست و شەش سالێك دوبارە دەبێتەوە.
لەگەڵ بەیەك گەیشتنی ئەو سەركردانە چەندین چالاكی نارەزایی لەلایەن رێكخراوە مەدەنیەكان بەرێوە چون، دروشمەكانیان ئاماژەیان بەوە دەكرد كە ئەم سەرۆكانەی ئامادەن ولاتەكانیان دەستی لە نەهامەتی و مالوێرانی ئەوكاتی دونیا هەبوە نابێ بەم شێوە پێشوازی بكرێن، روداوە سەرنج راكێشەكان كە رۆژنامەكانی فرەنسی جەختیان لەسەری كردەوە، ترامپ ئامادە نابێ سەردانی گۆری سەربازانی ئەمریكی بكا كە لە جەنگی یەكەمی جیهانی بونە قوربانی، بە بیانوی خەراپی كەش وهەوای باراناوی و تەم و ژمژەوە، بەلام ئەوكاتەی ئەمان بونە قوربانی لە جیات باران گولە تۆپ و هاونیان بۆ باریوە.
لێدوانەكەی ماكرۆنی سەرۆكی فرەنسا لە سات و وەختێكی ناسكدا بو كە داوای سوپایەكی یەكگرتوی ئەوروپا دەكا، هەرچەندە ئەم داوا كاریەی ماكرۆن لە سەرەتای هاتنی بۆ سەرۆكایەتی فرەنسا ئاشكەرای كردوەو مێژینەی ئەم داواكاریەش لە سەردەمی دیگۆلەوە دێت كاتێك لە جەنگی دوەمی جیهانی سەردەكەون ئەلمانیای زەبەلاح لەو شەرە بە دۆراوی دەردەچێ فرەنسا چاوی لە كوێخایەتی ئەوروپا دەبێ، پاشخان و هۆكاری ئەم داواكاریە دەكرێ وه كو پركردنه وه ی كه لینی دەرچونی بەریتانیا لە یەكیتی ئەوروپا بێ كە بەهۆیەوە سیمای لاوازیی لێ بەدەر كەوتوە، هەریەك لە مێركل و پۆتین پشتگیریان لەم داوایەی ماكرۆن كردبە دامەزراندنی سوپایەكی یەكگرتوی ئەوروپا، بەلام هەریەكەو بۆ مەرامی خۆی، مەرامەكانی پۆتین لانی كەم بۆ دەرچونی ئەوروپا لە ژێر هەژمونی ئەمریكاو هەلوەشانەوەی هاوپەیمانی ناتۆ كە ئەمریكا تێیدا ئەندامە، بۆ مێركلیش گرنگە بەم رێگایە بتوانێ ئەو ٤٠ هەزار سەربازەی ئەمریكی كە تا ئێستا لەسەر خاكی ئەلمانیان بچنە دەر،هەرچۆنێكی بێ دەبێ ئەم هەنگاوەی ئەوروپا هەولێك بێت بۆ هاتنەوە سەرپێی ئەوروپاو دەست هەبون لە پرسە نێو دەولەتیەكان و لەخۆ گرتنی ولاتە ئەوروپیە بچوكەكانی كە تا ئێستا ئەندام نین لە یەكێتی ئەوروپا یا هاوپەیمانی ناتۆ و دواجاریش دەركردنێكی ئابرومەندانەی توركیا لە پرسی هاتنە ناوەوەی ئەوروپاو هاوپەیمانێتی ناتۆ، بۆ هەمو لایەك گرنگە.