یه‌كێتی و گۆڕان یه‌كده‌گرن
2018-11-10 07:39:53
■ له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكی پاڤێڵ تاڵه‌بانی پێی وتم ، به‌م زوانه یه‌كگرتنێكی به‌ره‌یی وه‌ك پێشتری سێ باڵه‌كه‌ی یه‌كێتی سه‌رده‌می شاخ له نێوان گۆڕان و یه‌كێتی دروست ده‌كرێت و ده‌رگاش به كراوه‌ی ده‌مێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نگه‌لی دیكه‌ش ته‌ڤلی ئه‌و به‌ره‌یه بن ، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه سه‌باره‌ت ورده كاری یه‌كگرتنه‌كه باسی زندوو كردنه‌وه‌ی رێكه‌وتنی ده‌باشانی كرد‌و وتی پێشتر چه‌ند مه‌كته‌ب سیاسیه‌كی یه‌كێتی بۆ ئیمتیاز‌و شتی تر نه‌یانهێشت ده‌باشان كه خه‌ونی تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فا بوو سه‌ر بگرێت ، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه وتی یه‌كێتی دان به‌وه‌دا ده‌نێن ئه‌وان خه‌راپ مامه‌ڵه‌یان له ته‌ك گۆڕاندا كردووه .
پاڤێڵ تاڵه‌بانی باسی له‌وه كردووه ، كه له نێو سه‌ركردایه‌تی نوێ ی ئه‌و به‌ره‌یه‌دا هیچ سه‌ركرده‌یه‌ك ته‌مه‌نی ناگاته 60 ساڵ و له 25 ساڵیه‌وه ی تیایه تا 60 ساڵ ، ژماره‌ی سه‌ركردایه‌تی و جیڤاته‌كان به یه‌كسانی ده‌بێت و ژماره‌كه زۆر نیه‌و كوڕی تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فاش له سه‌ركردایه‌تیدا ده‌بن و به‌ره‌كه هاوسه‌رۆكیه ،سه‌رچاوه‌كه وتی به‌ره‌كه ده‌رگایه‌كی نوێ به ڕووی په‌یوه‌ندی له ته‌ك پارتیدا ده‌كاته‌وه‌و هه‌وڵده‌دات هه‌موو ناشرینیه‌كانی رابردوو فڕێبدرێته فایلی توڕدراوی دیرۆكه‌وه و ژیانی سیاسی دروست ده‌ستپێبكات .
سه‌باره‌ت كه‌ركوك سه‌رچاوه‌كه وتی رێگه‌یه‌كی نوێ ده‌گیرێته به‌رو چی دی پشت ناكرێته كه‌ركوكیه‌كان ، هه‌روه‌ها وتی شتێك نامێنێته‌وه به‌ناوی زۆنی سه‌وز و زۆنی زه‌ردو كوردستان یه‌ك كوردستانه ، له داهاتوی نزیكیشدا چه‌ندین پڕۆژه‌ی گه‌وره بۆ پێشخستنی كوردستان راده‌گه‌یه‌نین و جاده‌و بان و رێگاكان فراوان و نۆژه‌ن ده‌كه‌ینه‌وه‌و به كرده‌وه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین كوردستان بكه‌ینه نمونه‌یه‌كی گه‌ش و پێشكه‌وتوی ناوچه‌كه .
سه‌رچاوه‌كه وتی كوڕه‌كانی تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فاو بارزانی له دانیشتنێكدا وتویانه سیاسه‌ت به‌س تاپۆی چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌ك نیه‌و سیاسه‌تیش كۆمپانیای تاڵان و بڕۆ نیه‌و بۆ خۆشگوزه‌رانیه بۆیه په‌یمانی شه‌ره‌فیان له‌و باره‌یه‌وه واژوو كردووه و هه‌روه‌ها به‌ڵێنی ئه‌وه‌ش دراوه كه میلیشیا چه‌كداره‌كانی كوردستان بكرێته سوپای نیشتمانی كوردستان و چی تر پێشمه‌رگه به‌و جۆره‌ی ئێستا پرش و بڵاو نه‌بێت .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی قسه‌ی بۆمن كرد باسی زۆر موژده‌ی دیكه‌ی كرد ، كه ده‌شێت هه‌نگاو هه‌نگاو جێ به جێ بكرێن ، وتیشی ناوی به‌ره‌تازه‌كه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی یه‌كێتی كوردستان یان ناوێكی گونجاو ده‌بێت .
كاتێك خه‌ریكی ئه‌وه بووم هه‌واڵه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وه‌ك وتارێك رێك بخه‌م له زه‌نگ و لێدانی ده‌رگاكه به ئاگاهاتم ره‌نوی كچم وتی باوه پاره‌ی موه‌لیده " وزه‌ده‌ر"ه‌كه هاتوه.