پیاوی سپی لە ڕۆژی ڕەشدا
2018-11-08 08:17:59
■ دانا سۆفی برایم
ڕۆژگاری دوای ڕاپەڕین کاتێک «جەماعەتی بەناو کوردایەتی» لە شاخەکانەوە هاتنە خوارەوە بۆ شارەکان، خەڵک لە لادێ و لە شاخەکان خاوەن خوان و شەهامەت بوون، کەچی بە ئەزمونی (٢٧) ساڵ حوکمڕانی هەموو بەرپرسەکان بونە خاوەن کۆشک و تەلار، بونە ملیاردێر لەسەر سکی خەڵکی کوردستان، گەشتنە پارەی مەرزەکان خستیانە گیرفانیان، گەیشتنە نەوت تاڵانیان کرد، نەمامەکانیان هەڵکێشاو، زەوییەکانیان تەلبەند کردو، دەستی سوکایەتی و بەدڕەوشتیان گەیشتە هەموو گیانلەبەرێکی کوردستان. ڕۆژگارێکی ڕەش یان لە گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی و سەروەر نەکردنی دادگاکان خوڵقاند.
زۆر نین ئهو پیاو كهس و بنهماڵانهی كاری خێرخوازی ئهكهن، بهشێكیش له وانه زۆر كهم دیارن له ناو كۆمهڵگا و تیڤی و سۆشیال میدیا، كه باسی پیاوه سپیهكه دهكهین ههندێك كهس لایان سهیره و پێشتر ناوێكی وایان نهبیستووه...!
لەم ئان و ساتانەدا،،، خەڵکی کوردستان پێی سەیرە پیاوێکی سپی و نەجیب و ئەسڵزادەی وەک «جەلالی عومەری سام ئاغا» لەناو کایەی حکومڕانی دا بوبێت و، بە ڕووسووری ناوی دەرکردبێت.
جەلالی سام ئاغا، لەسەرەتای شەستەکانی سەدەی ڕابردوو کۆلێژی ئابوری و بازرگانی لە زانکۆی بەغدا تەواو ئەکات، لەسەرەتای شۆڕشی ئەیلولەوە دەست بەکارو چالاکی ئەکات و، لەسەر بزێوی و خزمەتی کاروباری پێشمەرگە دەستگیر ئەکرێت.
ئەم پیاوە سپیەی نیشتمان، تەنها ڕۆڵەیەکی سلێمانی و دارولمولکی بابان نییە، بەڵکو لە هەموو حیزب و لایەنەکانی چوار پارچەی کوردستان و، کوردانی هەندەرانەوە وەک چاکەخواز و نێوبژیوان و بەخشندەیی و دەستپاکی ناوی ئەهێنرێت و، هیوای لەسەر هەڵدەچنرێت.
ئەزمون و خزمەتی نیوسەدە کاروباری ئیداری هەیە، مەسەلەکە ڕەنگە هەر ئەمە نەبێت، زیاتر وەک خوێنەرێک دەمێکە دیققەت لەوانە ئەدەم کە لەسەر ئەم پیاوە قسە ئەکەن، ئەبێت نهێنیەک هەبێت کەسێک نزیکەی هەشت ساڵە خانەنشین بووەو، لەماڵەوە دانیشتووە، کەچی لە زیهنیەتی خەڵکدا، لە هەناوی کۆمەڵگەدا هەموو ساتێک ئەو لە دایک ئەبێتەوە. ئەمەش هۆیەکەی ئەمانەی لای خوارەوەیە:
یەکەم: بەخشین لەماڵی خۆی بۆ ماڵی گشتی و خەڵکی بەشمەینەت، لەکاتێکدا بەرپرسەکانی کوردستان ڕۆژ ئەبێتەوە ماڵی خەڵک ئەدزن و، داگیر ئەکەن، جەلالی سام ئاغا خانووەکەی خۆی لە گردی سەرچنار لە شاری سلێمانی کە نزیک (٤٠) ساڵ بەر لە ئێستا دروستی کردوە ئەبەخشێت بە وەزارەتی تەندروستی، کە بێگومان ئەم خانووە یەکێکە لە شوێنە گرانبەها کانی شار، دوای کۆچی دوایی خۆی ڕادەستی وەزارەتی تەندروستی ئەکرێت.
سام ئاغا لەگەڕەکی سەرشەقامی شاری سلێمانی لەدایکبوە، لەدوای خانەشین بونی زەوییەکی خۆیان ئەفرۆشرێت و، پارەکەی ئەخاتە بانقەوە، ساڵانە قازانجی ئەو پارەیە کە لە بانق دانراوە ئەدرێت بە ژمارەیەک خانمی سەلار و کارمەندی سەرکەوتوی دیوانی چاودێری دارایی سلێمانی.
جەلالی سام ئاغا و خانەوادەکەی، بەمەشەوە ناوەستن، لەکاتێکدا قەیرانەو، کوردستان پێویستی بە سەدان خوێندنگە هەیە، خۆیان و کەسوکارەکەی پەیوەندی بە حکومەتەوە ئەکەن و، دیزاینێکی نمونەیی وەها پێشکەش بە پەروەردەی هەرێم ئەکەن بۆ دروستکردنی خوێندنگەیەک، کە لەڕۆژی مەراسیمی کردنەوەی خوێندنگەکەدا، بەرێوەبەرایەتی پەروەردە دانیان بەوەدانا لەمەولا هەمان دیزاینی ڕێک و پێک بەکار ئەهێنن بۆ دروستکردنی خوێندنگە لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی تر...
له تازهترین كاری خێرخوازی خۆی و بنهماڵهكهی كردنهوهی قوتابخانهكهیێكی زهكی 12 پۆلی بوو له شاری سلێمانی له گهرهكی برایم ئهحمهد، كه چهندین كور و كچی خوێندكاری له تهواوی قۆناغهكانی خوێندن له مالێكهوه گواستینیهوه ناو قوتابخانهیێكی مۆدێرن.
دووەم: بە گژاچونەوەی گەندەڵی، خاڵ و وێستگەی گەورەی ژیانی جەلالی سام ئاغا بریتیە لەوەی کە ئەو یەکەم فیشەکی دژی گەندەڵی تەقاندووەو.
ئەم پیاوه ئەوەندە «بە سام» بووە کە گەندەڵکاران لە دەستی هەڵهاتوون، لە کاتێکدا (٨) ساڵ جەلالی سام ئاغا سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی ئەبێت، نزیکەی (٢٥٦٠) ڕاپۆرت لە دژی گەندەڵکاران ئامادەئەکەن و، ووردبینی بۆ ئەکەن، کە ئەبینێت لە گەندەڵکاران ناپرسنەوە، چەندین جار داوا لە «جەلال تاڵەبانی» هاوڕێی خۆی ئەکا ئەگەر لێپرسینەوە نەکەن دەستلەکارئەکێشێتەوە، لەنامەی دەستلەکارکێشانەوەکەدا ئەنوسێت «من جسمێکی غەریبم لەناوتانا، شەرەفمەند نیم بە وەزیفەکەتان».
بهم كارانهی له رابردوو و ئێستاو داهاتوو نهوهیێك فێری ئهوه ئهكات كه وهك خۆی بن و ههزاران كور و كچی لاو فێری نیشتمانی پهروهری ئهكات.
دواجار، پێگەو جێگەی جەلالی سام ئاغا لەناو دڵی خەڵکی کوردستان دا گەورەیە، لەبەرئەوەی لە وەزیفەدا بوو دژی گەندەڵکاران و، لە بەرەی خەڵک و هەژاران و نیشتمانەکەی لای نەدا و ماڵەکەی بوو بە ماڵی هەموان.
ئێوهی پێویسته بگوترێت لهم كاتهدا زیاتر ههندانی تهواوی سهرمایهدارهكانی ههرێمی كوردستان و بناماڵهكانی تره كه چاو له بنهماڵهی سام ئاغا بكهن له ئهنجام دانی كاری خێرخوازی له ههرێمی كوردستان, چونكه رۆژی رۆژگاری رهش پیاوی سپی پێویسته.
وهك له كوردهواریده دهوترێت:( ماڵی سپی بۆ رۆژی رهشه)...