بڕیاره تازه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكاو كورد‌و په‌كه‌كه
2018-11-08 07:23:05
■ له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
1
دوای سه‌ردانه‌كه‌ی ماسیۆپالمه‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكی بۆ ئه‌نكه‌ره ، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نكه‌ره رایگه‌یاند ئه‌مه‌ریكا بۆ پێدانی زانیاری له سه‌ر هه‌ریه‌ك له موراد قه‌ره یه‌ڵان ، جه‌میل بایك "هه‌ڤاڵ جومعه" ، دۆران كاڵكان خه‌ڵاتی 12ملیۆن دۆلاری به‌سه‌ر یه‌كه‌وه داناوه ، له باره‌ی پالمه‌ره‌وه زانیاریه‌كی ئه‌وتۆم ده‌ستنه‌كه‌وت ، به‌ڵام ده‌ڵێن نوسه‌ره‌و چوار رۆمانی هه‌یه ، شه‌رم و كێماسیه‌كی گه‌وره‌یه مرۆڤ رۆماننوس بێت و ئیش له سه‌ر مرۆڤبكات ، لێ پرسیاری ئه‌وه نه‌كات ئاخۆ ئه‌وانه تیرۆریستن یان تیرۆر به‌رهه‌م و داهێنراوی ده‌وڵه‌ته بۆ سه‌ركوتكردنی جیاوازی ، ئه‌مه یه‌كه‌م جار نیه ئه‌مه‌ریكا به خواستی تورك كورد ده‌كاته تیرۆریست و مه‌رگی نزیكه‌ی 0 هه‌زار كه‌س ده‌خاته ئه‌ستۆی په‌كه‌كه ، نه‌ك ده‌وڵه‌تی تورك ، پێشتریش له 1997 په‌كه‌كه‌ی خسته لیستی تیرۆره‌وه‌و دواتریش له 2011 به تیرۆریستی نێو ده‌وڵه‌تی ناوی برد، له ساڵی 2009بۆ موراد قه‌ره یه‌ڵان دۆسیه‌ی تێوه گلان له قاچاخچی ماده‌ی هۆشبه‌ری دروستكرد.
پرسی كورد به گرتن و رفاندن و تیرۆی ئه‌و سێ كه‌سه نه كۆتای دێت نه‌چاره‌ده‌كرێت ، ئه‌و سیانه‌ش جگه له داوای ئازادی داوایه‌كی دیكه‌یان نیه .
2
حزبه‌كانی باشوری كوردستان دوای زیاتر له 24 سه‌عات له راگه‌یاندنی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا نه‌به‌یه‌كه‌وه نه‌به جیا جیا هه‌ڵوێستێكی روونیان ده‌رنه‌بڕیووه ، ده‌كرێ حزبه‌كانی باشوری كوردستان له رێی كه‌ناڵه جیاجیاكانه‌وه له گه‌ڵ ده‌سته‌و گروپه جیاوازه‌كانی نێو ئه‌مه‌ریكا له‌و باره‌یه‌وه قسه‌ی خۆیان بكه‌ن ، مه‌رج نیه ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه یان كه‌سێك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بیڵێت رای هه‌موو ده‌سه‌ڵات و ناوه‌نده‌كانی بڕیاری ئه‌مه‌ریكی بێت ، رۆژگارێك ده‌رهه‌ق به مامۆستا عه‌لی باپیری كۆمه‌ڵی ئیسلامیش ناهه‌قیان كرد، هه‌ر خۆیشیان په‌شیمانبوونه‌وه، حزبه‌كانی باشوری كوردستان و پارله‌مان و حكومه‌ت ده‌كرێت له دیوێكی تره‌وه وێنه‌كه نیشانی ئه‌مه‌ریكا بده‌ن .
3
ئه‌مه‌ریكا وڵاتی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی سیاسه‌تكردنه ، كێ ده‌ڵێت له‌و كاته‌دا كه بڕیاردژی ئه‌و سێ تێكۆشه‌ره ده‌رناچێت له شوێنێكی تری ئه‌م دنیایه ئه‌وان میوانی ئه‌مه‌ریكا نه‌بن ، یان به پێچه‌وانه‌وه ، ئه‌مه‌ریكا سه‌رقاڵی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانێتی نه‌ك دۆستایه‌تیه‌كه‌ی ، كه به هه‌نگاوی دور تر ده‌ژمێردرێ له سیاسه‌تا ، له ئه‌مه‌ریكا زۆرن ئه‌وانه‌ی پێچه‌وانه‌ی پالمه‌ر بیرده‌كه‌نه‌وه بۆ نمونه ماكگورك ، گالبرێس و زۆری تر كه‌واته وه‌ك كورده‌كه ده‌ڵێت خودا له سوڵتان مه‌حمود گه‌وره‌تره ، به‌ڵام هیمه‌تی هه‌مه‌لایه‌نه‌شی ده‌وێت .
4
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكاو توركیا پێیان وابێت كێشه‌ی كورد په‌یوه‌سته به‌و چه‌ند هه‌زارچه‌كداره‌ی چیاكانی كوردستانه‌وه ئه‌وه له هه‌ڵه‌و گه‌وجیه‌كی گه‌وره‌دان ، كێشه‌ی كورد له ته‌واوی شاره‌كانی باكوری كوردستان و له ئه‌نكه‌ره‌و ئه‌سته‌نبوڵه ، تا له‌وێ چاره‌سه‌ری ته‌واوه‌تی نه‌كرێت چیاكان ئارام نابن ، ئێ دیاره بازرگانه‌كانی شه‌ڕیش له واشه‌نتۆن و ئه‌نكه‌ره ، له گه‌ڵ ئارام بوونه‌وه‌و ئاشتی نین