Draw Media

کێ گرەوەکە دەباتەوە فیل یان کەرەکە ؟

کێ گرەوەکە دەباتەوە فیل یان کەرەکە ؟

2018-11-06 09:02:35


 

■ هێرش عەبدولڕەحمان

لە ئەمریکا خەڵک گوێی لە حزب نیە، بەڵکو پڕۆژەی دەوێت، بۆ نمونە، کەسێک ٢٠ ساڵە کۆمارییە، بەس پڕۆژەی بیمەی ئۆبامای پێ باشە، خۆی بێ عەقڵ ناکات، حزبەکەی دەنگ کەمدەکات، دێت دەنگ بە دیموکراتەکان دەدات، دەنگدەر نابێت تاماوە موڵکی حزبێک ببێت، دەبێت بیر لەخۆشگوزەرانی خۆیو مناڵەکانی بکاتەوە.

مێژووی حزب چیە کە نەتوانیت ژیانت بگۆرێت؟، ئەمرۆ لەسەر سندوقی دەنگدان پرسیارم لەچەند کەسێک کرد، وتم بۆ دەنگ دەدەی‌و کێت لا پەسەندە؟ زۆرینەیان وتیان ئێمە دەنگ ئەدەین بەئایندەی مناڵەکانمان‌و ئاسایشی ئەمریکا !

من خۆم لە سێ ھەڵبژاردنی پێشووی ئەمریکادا، دوانیان دەنگم بە دیموکراتەکان داوە، کۆمەڵێک پرۆژەی باشیان ھەبوو لەلام گرنگ بوون، لەھەڵبژاردنی پێشوودا دەنگم بەکۆماریيەکان داوە، ئەمرۆش دەنگەکەم بۆ ئەنجومەنی پیران‌و کۆنگرس، بۆ " پارتـێـکـ " یـانـە، بۆ حاکمی ولایەتیش پارتێکیتر! لێرە ئەتوانی لە یەككاتدا دەنگ بدەی بەئەندامی ئەنجومەنی پیران‌و، کۆنگرس‌و، حاکمی ولایەت‌و قائیقایم‌و، تا پۆستەکانی تری خوارەوە.

جوانی دەنگدانی ئێرە لەوەدایە بەئارەزووی خۆت ئەتوانی لە ئەنجومەنی پیران دەنگ بەی بە کۆماری، بەڵام بۆ کۆنگرس دیموکرات، وە حاکمی ولایەت دیموکرت، قائیمقام کۆماری، مەرج نیە ھەر کۆماری بێت یان دیموکرات !

چەند ڕۆژێکە کەمپینەکان بەم شیوەیە بوو:

دەنگدەری ئەم ھەڵبژاردنە زیاتر گەنجن، وە گەنجی ئەمریکیش کەسێکیان دەوێت وەک " ئۆباما " قسەیان بۆ بکات، نەک وەک " ترامپ ". گەنجان زۆرترینیان لەبەر ترامپ ھەوڵ ئەدەن سزای کۆمارییەکان بدەن !

دیموکراتەکان پێیان وایە ترامپ لەسەر ترس ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەکانی بەرێوەدەبات، کە زیاتر ترسی بڵاودەکردەوە ئەم چەند ڕۆژە، دەنگدان بە دیموکراتەکان واتا ھاتنی تیرۆر بۆ ئەمریکا، واتا تێداچونی ئەمریکا !

کۆماریيەکان لایان وایە ترامپ بێ هەڵەنیە، بەڵام کەسیش نیە لەمیژووی ئەمریکادا وەک ترامپ مانگانە سەدان ھەزار ھەلی کار برەخسێنێت! لە ١٨ سەعاتی داھاتوودا ھەموو شتێک ڕوون دەبێتەوە، کە کێ گرەوکە دەباتەوە، فیل یان کەرەکە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand