Draw Media

پەتــــــای هەڵبژاردن .....

پەتــــــای هەڵبژاردن     .....

2018-04-04 06:54:01


سەركۆ عوسمان 
پێ دەچێت لایەنە سیاسیەکانی کوردستان لیێان تێک چوبێت کە ئەم هەلبژاردنە بۆ پەرلەمانی کوردستان نییە بۆ پەرلەمانی عێراقە، ئەم هەلبژاردنە گۆرانکاریەکی ئەوتۆ لە خاریتەی سیاسی کوردستان ناکات، ئەم هەلبژاردنە کۆتایی بەدەسەلاتی کوردی ناهێنێت، بگرە پێ دەچێت گۆرانکاری زۆر ترسناک لە خاریتەی سیاسی عیراق ئەنجام بدات کە کاریگەریەکی نەرینی لەسەر دۆزی کورد بهینیتە کایەوە کە سەرجەم لایەنە کوردیەکان بێ جیاواززەرەرمەند دەبن.
زۆر جیگای سەرنجە لایەنە سیاسیەکانی کوردستان کەوتونەتە دژایەتی و یەکتر شکاندن و تەشهیر کردن بە یەکتر بێ ئەوەی یەک وشەش باسی عیراق بکەن کە ئەو هەموو پێشیلکاریە دەستوریانە دەکات بەرامبەر بە کورد وە هەرچی لەناو گیرافانیاندا بوو بەرامبەربەر بەیەکتر هەلیان رشت پێش ئەوەی بانگەشەی هەلبژاردن بە فەرمی دەست پێ بکات.

لە هەموی سەیر و سەمەر تر لایەنەکانی دەرەوەی دەسەلاتی کوردی کە خۆیان بە ئۆپۆزئسیون دەزانن ئەوەندەی خەریکی ناو زراندنی یەکترن ئاگایان نە لە ململانێی عێراق ونە لە لە دەسەلاتی کوردی نەماوە لە هەوڵی ئەوەدان بە یەکتر شکاندن و موزایدە کردن پێگەی خۆیان زیاتر قایم بکەن بۆ بەدەست هێنانی کورسیەک لەسەر حیسابی یەکتر.

هەموومان ئەو راستییە دەزانین دوای گۆرانکاریەکانی سالی رابردو و ئەنجام دانی ریفراندۆم لە کوردستانی عێراق و کارەساتەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر کە بووە هۆی لەدەست دانی بەشیکی زۆری خاکی کوردستان بەتایبەتی کەرکوک و ناوچە دابراوەکانی تری کوردستان وای کردووە پێگەو هەلویستی کوردی زۆر لاوازبێت بەرامبەر بە عیراق بە جۆریک کاریگەری زۆر نەرینی دەبیت لەسەر ریژەی دەنگەکانی کورد لەو ناوچانە، ئەمە لە لایەک لە لایەکی ترەوە بیدەنگی و پشت تێکردنی بەشیک لە دۆستانی کورد و ئەمریکا و هاوپەیمانان و سەرکەوتنەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بوەتە مایەی بەهێز کردنی هەلویستی سەرانی عیراق و حکومەتەکەی عەبادی ئەمە سەرەتایەکە بۆ گۆرانکاری هاوکیشە ساسیەکان بە جۆریک کە چیتر مەبدەئی تەوافق کە پێشتر عیراقی لەسەر بنیادنرابوو کاری پێ نەکریت و مەبدەئی زۆرینە و کەمینە پەسند بکرێت کە ئەوەش لە بەرژەوندی کوردا نییە وەک کەمیینەیەک بەرامبەر بە عەرەبی شیعە و سونە.

هەروەها لە ڕوی ئیقلیمی و نیودەولەتییەوە لە ئێستادا پلانیکی گشتگیری گەورە ڕۆڵ دەبینیت کە دڵخۆشکەر نییە بۆ کورد ریکەوتنی روسیا و تورکیا و ئیران و هیرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەرعفرین دورخستنەوەی ئیدارەی سەربەخۆی کوردی لەو ناوچانە بەبەرچاوی دۆستەکانمانەوە بی ئەوەی هەڵویستیکی ئەوتۆ بنوێنن ئەوەمان بۆ دەردەخات کە مەخابن سەرانی حیزبە سیاسیەکانی کورد ئەوەندەی لە خەمی دەسەلاتی تەسکی حیزبیدان ئەوەندە لە ئاستی ئەو مەترسیە گەورەیەدا نیین کە روبەروی میللەتەکەمان دەبیتەوە ئەوەی ئیستا بەدی دەکریت کورد نە پلانیکی ستراتیجی و نە پەیامیکی یەکگرتوی هەیە بۆبەرنگار بونەوەی ئەو هەموو ئاستەنگانەی ڕوبەری دەبیتەوە بۆیە جاوەروان دەکرێت دوچاری شکستیکی سیاسی زۆر گەورە ببیت کە لە دوای روخانی رژیمەکەی سەدام حوسینەوە ساڵی٢٠٠٣ وە دۆخی وا سەختی بەخۆیەوە نەدیبیت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand