"یاسایی بودجەی حزبە کوردستانیەکان پێچەوانەی دەستورە"
2018-11-04 17:25:47
■ ئومێد جاف
لە عێراق ئازادی پێکهێنانی پارتە سیاسیەکان یان پەیوەندی پێوەکردنیان پارێزراوە لەبەر رۆشنایی ئەحکامی ماددە (٣٩/یەکەم) دەستوری هەمیشەی عێراق. ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە یاسا ژمارە (٣٦ی ساڵی ٢٠١٥) دامەزراندن و پەیوەندی حزبەکان لە فەرمانگەی ئەحزاب کە لە ژێر سەرپەرشتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رێکدەخرێت. هەروەها بەپیی یاساکە حزبەکان لە بودجەی گشتی عێراق میزانی بۆ دیاری دەکرێت. رێژەی (٢٠%) دابەش دەکرێت لەسە بنەمای تۆمار بوونی حزبەکان لە فەرمانگەی ئەحزاب. رێژەی (٨٠%) دابەش دەکرێت بەسەر ئەو حزبانەی کە کورسیان هەیە لە کۆی (٣٢٩) کورسیەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
ئەم دیاریکردنە لەسەر بودجەی سیادی عێراق دیاری دەکرێت بۆ سەرجەم حزبە سیاسیەکانی عێراق.
بەگەشتنی بەشە بودجەی هەرێم لە حکومەتی فیدراڵ لەگەڵ داهاتی ناوخۆی هەرێم رێژەی (١%) یەک لەسەد دەروات بۆ حزبەکوردستانیەکان کە بە یاسای ژمارە (١٧ ساڵی ١٩٩٣) هەمووارکراو دامەزراون.
لە ئێستادا حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاسای پێدانی بودجەی حزبەکانی هەرێمی کوردستان ژمارە (٥ی ساڵی ٢٠١٤) لە بەرواری (٤/٩/٢٠١٤) بە دواوە سەدان ملیار دیناری حزبە کوردستانیەکان قەرزارە. کە بە یاسا نابێت دووجار لە بودجەی گشتی هاوکاری حزبەکانی کوردستان بکرێت.
پارێزەر/ ئومێد حمەرشید جاف