Draw Media

48 ملیون دینارەکە

48 ملیون دینارەکە

2018-11-04 05:44:19


■ هیڤیدار ئەحمەد
وەختی خۆی لە خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان 4 ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان، کە گۆڕان لە قیمەی ئۆپۆزیسیۆنی خۆیدابوو، دوای دوو ساڵ لە کارکردنییان وەکو ئەندامی پەرلەمان کە هەر چوارییان پێیان دەگوترا (دکتور) دەستییان لە ئەندامەتی پەرلەمانییان کێشا. باش لە بیرمە یەکێک لە خالە سەرەکییەکانی دەستلەکارکێشانەوەیان خانەنشینبوونی پەرلەمانتار و وەرگرتنی 48 ملیۆن دینارەکە بوو. بەلام دواتر بە دزی وەریانگرت تاوەکو لەسەریان ئاشکرا بوو...
مەبەستم باسکردنی چوار ئەندامەکەی گۆڕان نییە. ئەوەتا کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی و یەکێتی و ئەندامانی پارتیش لە نێو پەرلەمان هەموو جارێ خانەنشین بوونە و 48 ملیۆن دینارەکەیان وەرگرتووە.
ئەوەی سەیرە ئەندامانی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتوو دەڵێن ئیمزایان لەسەر وەرگرتنی 48 ملیۆنەکە لە هی ئەندامانی پارتی و یەکێتی تۆختربووە!
بەهەر حال، خانەنشینکردنی پەرلەمانتاران دوای چوار ساڵ بە شەش ملیۆن دینار، کارێکی قیزەونە و ناشرینە.
چەند خۆشە، من لە شوێنی ئەو پەرلەمانتارانە نیم، کە ئیمزایانکردووە بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیە و مووچەی خانەنشینی شەش ملیۆن دیناری. تۆ بڵێ دوای ئەم هەموو قسەو نفرین و قسەی ناشرین لەسەرییان چێ بڵێن؟ لەگەڵ خۆیان چەندە مورتاحن، ئایا ویژدانیان هەیە؟
تەبعەن تەنیا پەرەمانتار نا، وەزیر، زۆر لە پەرلەمانتار زیاتر وەردەگرێ و خەرج دەکات و وەنەشەی چاکییان هەیە، تکایان لێ دەکەم ئەوەی ئەندامانی پەرلەمانیان کرد ئێوە نەکەن، ئەگەر نا، لێتان خۆشنابین و باسی ئێوەش دەکەین.
یەکەم کارکردنی ئێمە لە پەرلەمان لەنێو بردنی بندیوارەکان و هەڵوەشاندنەوەی مووچەی خانەنشینی شەش ملیۆنی پەرلەمانتارانە، کە نابێ نە خولەکانی پێشتر و نەخولەکانی داهاتوو ئەو پارەیە وەربرگن. ئەم یاسایە لە بنەڕەتەوە هەڵدەوەشێنین و ئەوەی دژ بێ بە ئاشکرا ناویان دەهێنین.
ئەمە پارەی میللەتە و رێگە نادەین خەڵک بەناوی پەرلەمان کەیف و سەمای پێ بکەن.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand