Draw Media

پەرلەمانتار و چەند سەرنجێک

پەرلەمانتار و چەند سەرنجێک

2018-11-03 19:30:17


■ ئالان بەرزنجی
48 ملیۆنی پەرلەمانتارەکان زۆری هێناوەتە قسە، بەس هیچی سودی نیەو ڕەخنەکانیش لە جێی خۆی نین، من و تۆش پەرلەمانتار بوینایە بێ سێ و دوو وەرماندەگرت و مەمنونیش بوین. 
ئەی ئەوانەی دەتوانن ڕای گشتی دروست کەن ئەگەر ڕاست دەکەن و خەمی نیشتمانتانە با داوا بکەین کە:
1. یاساکان بە جۆرێ بن دادپەروەری تێدا بێت و ئەم هەمو ستەم و جیاکاریەی تێدا نەبێت.
2. با لیستی هەڵبژاردن داخراو بێت و تا ئەو هەمو ناشایستەو موهەریجانە نەبنە پەرلەمانتار.
3. ناکرێ بە ناوی کۆتاو کەمەنەتەوەکانەوە کە بە هەمویان دەنگی کورسیەکیان نەهێناوە 11 کورسی بەرن.
4. زۆرتر لە زۆرینەی پەرلەمانتارەکان عەرەبی نازانن و یاساکانیش بە زمانی عەرەبی لە پەرلەمانی کوردستان دادەنرێن ئەمە گاڵتەجاڕیە نەک 48 ملیۆنەکە.

یەک دنیا عەیب هەیە کە ئاسان چارەسەر دەکرێت بەڵام ئێمە قسە لەسەر شتێ دەکەین کە سودی نیە.
یاخوا 48 ملیۆنەکەتان عافێت بێت نەکەن بە قسەی فەیسبوک بیبەخشن بەخوا بەشێکی ئەوانەی قسەتان پێدەڵێن بتانبینن سێڵفیتان لەگەڵ دەگرن

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand