بێگەرد تاڵەبانی یان رێواز فایەق.. كامیان دەبنە سەرۆكی پەرلەمان؟
2018-11-02 09:57:51
■ سەرتیپ وەیسی كەریم
هێشتا به ته‌واوى ڕوون نییه له ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان سه‌رۆك یاخود جێگرى یه‌كه‌م به‌ر یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان ده‌كه‌وێت، به‌ڵام به‌و پێیه‌ى یه‌كێتیى هێزى دووه‌مه له دواى پارتى، هه‌ربۆیه‌ش ئه‌گه‌رێكى زۆرى هه‌یه سه‌رۆكى په‌رله‌مان بۆ یه‌كێتیى بێت، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر پارتى له‌ماوه‌ى گفتووگۆكان نه‌رمى به‌رامبه‌ر یه‌كێتیى بنوێنێت و هێزى سێیه‌م و چواره‌م نه‌یه‌نه نێو حكومه‌ت.
ئه‌وه‌ى تاوه‌كو ئێستا ڕوونه له ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان كاندیده‌كانى یه‌كێتین بریتین له هه‌ریه‌ك له (بێگه‌رد تاڵه‌بانى و ڕێواس فایه‌ق)، جگه له‌و دوو كه‌سه هیچ كه‌س چانسى نییه ئه‌و پۆسته وه‌رگرێت.
بێگه‌ردو ڕێواس جگه‌له‌وه‌ى هه‌ردووكیان ئافره‌تن و ئه‌ندامى خولى ڕابردووى په‌رله‌مانن، له هه‌مانكاتدا ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتین، بێگه‌رد تاڵه‌بانى له كۆنگره‌ى ڕابردووى ئه‌و حزبه ده‌نگى زیاتر هێناوه، له‌به‌رامبه‌ردا ڕێواس فایه‌ق بووه ئه‌ندامى یه‌ده‌گى سه‌ركردایه‌تى، دواى وازهێنانى عارف ڕوشدى و ئازاد جوندیانى پارساڵ بووه ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى.
بێگه‌ر تاڵه‌بانى سه‌ر به كوتله‌ى ماڵى مام جه‌لاله، ڕێواس فایه‌قیش كه‌سێكى نزیكه له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ على و، له‌سه‌ر ته‌كه‌تولى ناوبراو هه‌ژمارده‌كرێت و پاڵپشتێكى باشى له لایه‌ن ئه‌و خانه‌واده‌وه هه‌یه.
خاڵێكى به‌هێزى بێگه‌رد تاڵه‌بانى ئه‌وه‌یه له خولى ڕابردووى په‌رله‌مان له دواى ئه‌وه‌ى هیچ كه‌س له فراكسیۆنى یه‌كێتیى، ئاماده‌نه‌بوون بچنه ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان، به‌هۆكارى ئه‌وه‌ى چوونیان بۆ ئه‌و شوێنه ده‌یانشكێنێت و ڕووبه‌رووى قسه‌و تانه‌ى خه‌ڵك و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌بنه‌وه‌و ناوبراو ئه‌و پۆسته‌ى وه‌رگرت و گوێڕایه‌لى بڕیارى حزبه‌كه‌ى بوو، بۆیه بێگه‌ر تاڵه‌بانى ده‌توانێ له نێو سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بى سیاسى ئه‌و حزبه ئه‌مه بقۆزێته‌وه له به‌رژه‌وه‌ندى خۆى.
هه‌رچه‌نده بڕوانامه‌ى زانكۆیى ڕێواس فایه‌ق، كه له بوارى یاسایه به‌رزتره له بڕوانامه‌ى بێگه‌رد تاڵه‌بانى، به‌ڵام پێناچێت ئه‌و پێوه‌ره ببێته هۆى سه‌ركه‌وتنى ناوبراو، چونكه به‌پێى ئه‌زموونى خوله‌كانى پێشووترى په‌رله‌مان، هه‌ریه‌ك له (جه‌وهه‌ر نامق و عدنان موفتى) به‌بێ ئه‌وه‌ى خاوه‌نى بڕوانامه‌یه‌كى به‌رزیان هه‌بێت، به‌راورد به به‌شێك له‌سه‌رۆك و جێگره‌كانى دیكه سه‌ركه‌وتووتربوون.
له‌به‌رئه‌وه‌ى قوباد تاڵه‌بانى ئه‌گه‌رى زۆره بچێته سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت ، به‌پێى ئه‌و عورفه‌ى له نێو سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى هه‌یه، ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ماڵى تاڵه‌بانى بچێته سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت، له‌به‌رامبه‌ر پێویسته پۆستى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان یه‌كێكى نزیك بێت له ماڵى كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ، به‌ڵام به‌وپێیه‌ى ئه‌مجاره قوباد تاڵه‌بانى به شه‌خسى خۆى زۆرترین ده‌نگى هێناوه كه له‌سه‌رووى 182 هه‌زار ده‌نگه، ده‌وترێ بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ى پۆسته‌كان ئه‌مجاره‌یان به‌ده‌ستهێنانى پۆستى سه‌رۆكى حكومه‌ت له لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانى، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به ماڵى مام جه‌لال و مه‌كته‌بى سیاسى ئه‌و حزبه نییه، هه‌ربۆیه‌ش وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته ناچێته نێو خانه‌ى ته‌كه‌تولى ماڵى مام جه‌لال و كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ، بۆئه‌وه‌ى ڕێككه‌وتنى له‌سه‌ربكه‌ن.
بێگه‌رد تاڵه‌بانى له خولى چواره‌م و خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مان له‌ڕووى به‌ده‌ستهێنانى ڕێژه‌ى ده‌نگه‌وه له پێش ڕێواس فایه‌قه‌وه بووه، ئه‌وه‌ش یه‌كێك له خاڵه به‌هێزانه‌ى كه ڕه‌نگه بیباته سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و جگه‌له‌وه‌ش ناوبراو پێیوایه ئه‌زموونى ئه‌و زیاتره.
له ماوه‌ى چه‌ند مانگى ڕابردوو ته‌بایى و یه‌كڕیزى له نێو سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى تاڕاده‌یه‌كى زۆر له ئاستێكى باشدایه، به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى هه‌ن یه‌كلایكردنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان له نێو سه‌ركردایه‌تى ئه‌و حزبه بێ ته‌وافوق، تاڕاده‌یه‌كى زۆر كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر دروستكردنى ته‌شه‌نوج ململانێى نێو باڵه‌كان، كه ماوه‌یه‌كه به‌ره‌و ئارامى و كاڵبوونه‌وه ڕۆیشتووه.
له دواى دانیشتنى ڕۆژى سێشه‌ممه‌ى داهاتوو ( 6ى تشرینى یه‌كه‌م )، دواى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان یه‌كه‌م دانیشتنى ئه‌م خوله ئه‌نجامده‌دات و دانیشتنه‌كه به كراوه‌یى ده‌مێنێته‌وه، ئیتر سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى ده‌بێ ئه‌و پرسه یه‌كلایبكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى تاوه‌كو ئێستا ڕوونه هیچ كام له‌دوو ئافره‌ته، دیار نییه كامه‌یان ده‌چێته ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان، به‌هۆى نزیكیان له ڕووى ئه‌زمونى په‌رله‌مان و پله‌ى حزبی و دابه‌شبوونیان به‌سه‌ر باڵه‌كانى نێو یه‌كێتیى.