خواستی دەسەڵات بۆ لاوازكردنی پەرلەمان
2018-11-02 09:54:07
■ كمال محمد
راستە كەدەڵێن بۆرژوازی كێشەی چینایەتی قورستركردوە هەروەك هەوڵەكانی دەسەڵات بۆپەرلەمان لەم هەرێمەدا بەتایبەتی !
هەوڵەكان و رێگرییەكانی دەسەڵات بۆ پەرلەمان. و كاری پەرلەمانی ئەوەیەكەواپەرلەمان وپەرلەنماتارنەتوانێت وەك كارەكتەرێكی سیاسی و ئەخلاقی گرەنتی خۆی بكات بۆئەوەیهیچ كات نەتوانێت بەواتاراستەقینەكەی خۆی بگات كەڕەوایەتی دانە بەدیموكراسی و نەهێشتنی كۆمەڵگایەكی چینایەتی و هێنانەدی گۆڕانكاری!
ئەوەی پەرلەمانتارو و پەرلەمان و یاساو دەسەڵات پێڕەوی ئەكەن لەم هەرێمە هەنگاونانە بەرەو كۆمەڵگایەكی چینایەتی ،بێگومان ئەمەش بەهۆی زۆرترین كورسی پەرلەمانییەوەكە بێبەش نییە لەساختەی دەنگ و ئیرادە!
دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمەچەندین توێژی كۆمەڵگایان بۆخۆیان كردوە بە ئامراز و تەنانەت چینێكی هەرەزێدە كۆمەڵگاو هاوڵاتیانیان خستۆتە دۆخی پركێشەوە !
پەرلەمانی كوردستان لەماوەی چوارساڵی رابردوداجگە لەچوارچێوەیەكی رەشنوسی گەڵاڵەكراو لەلایەن حیزبەكانەوە نەیتوانیوە بەرجەستەكردنێكی گرنگ و بایەخداربهێنێتە ئاراوە لەبواری كرداریدا !چون لەراستیدائەوە بزاڤ و دەزگایەكی پێشەنگ نییە تەنهالەبەرامبەرهەژمونگەرایی سەرمایەداری حیزبەكان و پەرلەمانتارەكانیان سەری هەڵدابێت،بەڵكوپەرلەمان بۆئەوەیە خودی ڕۆڵی كۆمەڵگابون ببینێت ئەمەش راستترین و ئەخلاقیترین و سیاسیترین رێگای رزگاربونە لەقەیرانی سیاسی و ئابوری و چینایەتی و ......هتد .
خواست دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمە ئەوەیەپەرلەمانێك بنیادبنێین كەتوانای تاوتوێنەكردنی پرۆژەیاساكانی نەبێت لەخزمەتی گەلدابەهۆی رێگرییەكانیان و تەنانەت كارگەشتە ئەوەی دەرگای پەرلەمان بەروی پەرلەمانتارانەوە دابخرێ و پەرلەمانتاران ئاودیوی بەشەكەی دیكەی دەسەڵات بكرێت ،لێرەدا پەرلەمان ئەبێ چ بەهاوگرنگییەكی هەبێت كاتێك سیستەمی حكومرانی لەناوزۆرترین نایەكسانیدایە،بەهۆی سیاسەتەكانی دەسەڵاتەوەبۆئەوەی كە ئەم دامەزراوەیە روبەروی لەناوچون بكاتەوەوبێكاروبێ ڕۆڵ بكرێت و بڕزێنریت تادەسبەرداری تەواو لە بەهاوئەركە سەرەكییەكانی خۆی ببێت ،هەروەك بەخشینی ئیمتیازات و بودجەوموچەیەكی زەبەلاح بۆ ئەندام پەرلەمانەكان بە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە كە بێگومان مەبەست لەم كارەكەوتنە ژێرهەژمونگەرایی بەهێزترین دامەزراوەی یاسادانانە لەژێردەسەڵاتی خۆیانداكەئەمەش یەكێكەلەرێگاكان بۆكەلێن خستنەناوكاری خەباتی پەرلەمانی و هاوڵاتیاندا،بۆئەوەی چیدیكەهاوڵاتیان بڕوایان بەم دامەزراوەیە كاڵ ببێتەوەولەم رێگایەوەنەتوانرێت قەیرانی كۆمەڵگاوەكوماناوبونیادێكی نوێ دەربازبكرێت ،بۆیەكەلەگەل هەمووئەمانەشدا تەواوی هێزورەنگەكانی پەرلەمان بەكارئەهێنرێت وەك ئەوەی بلێی هاوتاویەكسانن !
ئەوەی جێگای هەڵوەستەلەسەركردنەئەوەیە كەسەرەرای هەوڵەكانی لەكارخستن ئەم دامەزراوەیە لەلایەن دەسەڵاتەوە لەماوەی ٢٧ ساڵی رابردودائایا خەلكی بەش مەینەت و دەنگە ناڕازییەكان دەنگیان بە ئۆپۆزسیۆن داوە بۆ ئەوەی جیاوازی چینایەتی نەهێڵن و سەروەری بۆ یاساودامەزراوەسیاسییەكان بگەڕێننەوە یان جیاوازی خۆیان وەك هێزی دژەسیستەم و پەرلەمانتارانی دەسەڵات نەهێڵن و وەك ئەوان هەوڵی خۆژیاندن بدەن ؟بەڵام ئەوبەهەڵەداچونەودرێژەدان بە خۆژیاندنەیان نایان كات بە هێزێكی واقعی و راستەقینە بۆداهاتو .