یاسای بودجەی 2018ی عێراق كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە
2018-04-03 13:19:37
یاسای بودجەی گشتی عێرای 2018ی عێراق لە رۆژنامەی وەقائعی عێراقیدا بڵاوكرایەوە و كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.
وەزارەتی دادی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند " ژمارە ( 4458)ی رۆژنامەی وەقائعی عێراقی رۆژی 2ی نیسانی 2018 دەركراوە و یاسای بودجەی گشتی كۆماری عێراقی ئیتیحادیی تێدا بڵاوكراوەتەوە"
بە بڵاوكردنەوەی یاساكە لە رۆژنامەی رەسمی عێراقدا ئیتر یاسای بودجە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە،
یاسای بودجەی گشتی عێراق كە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەبێ بەشداری فراكسیۆنە كوردستانییەكان رۆژی 3ی ئازاری رابردووو پەسەندیكرد، هەرچەندە لایەن سەرۆك كۆمارەوە رەتكرایەوە، كۆی گشتی بودجەی عێراق بۆ 2018 بریتیە لە( 91 ترلیۆن و 643 ملیار و 676 ملیۆن و 236 هەزار دینار) خەمڵێنراوە لەسەر بنەمای هەناردەكردنی سێ ملیۆن و 888 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا كە ( 259 هەزار بەرمیل) ی هی بۆ هەرێمی كوردستان دیاریكردووە بە نرخی ( 46 دۆلار ) بۆ هەر بەرمیلێك، نرخی 100 دۆلاریش بە 118 هەزار دینار.
http://drawmedia.net/page_detail?smart-id=211
بیرهێناوە
بەوتەی عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی 3ی 2018 دا سۆمۆ ( 107 ملیۆن و 50 هەزار بەرمیل )نەوتی هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كردووە و داهاتەكەشی( 6 ملیار و 418 ملیۆن و 58 هەزار دۆلار بووە. بە تێكڕا رۆژانەی هەناردەكردنی نەوت لە مانگی ئازاردا گەیشتوەتە ( 3 ملیۆن و 453 هەزار )بەرمیل و هەر بەرمیلێك بە( 59.9 دۆلار) فرۆشراوە.
واتا نرخی بەرمیلێك بەبەراورد بە فرۆشراوی مانگی ئازار ( 12.9 دۆلار) زیاترە