سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

"سوپای عێراق بۆ دۆسیەی قاچاغچێتی سنوری هەرێم دەبڕن"

وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق:  بۆ دۆسیه‌ی قاچاخی نه‌وت ده‌كرێت هێزه‌كانی سوپا بچنه‌ ناو هه‌رێمی كوردستان

بڵاوکراوەتەوە لە : 16 تشرینی دووەم 2026

"سوپای عێراق بۆ دۆسیەی قاچاغچێتی سنوری هەرێم دەبڕن"

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


(دره‌و):
حه‌یده‌ر عه‌بودی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵه‌كانی عێراق:
 دۆسیه‌ی (جورف نه‌سر) چه‌ندین ساڵه‌ داخراوه‌، به‌ڵام حكومه‌ت پشتبه‌ست به‌ ده‌سه‌ڵاته‌ یاسایی و ده‌ستورییه‌كان بۆ پاراستنی سه‌روه‌ت و سامانی گشتی، رێكاری گرتوه‌ته‌به‌ر بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ گومانی قاچاخی نه‌وت.
 ئه‌و لیژنه‌ی دروستكراوه‌، له‌ جورف نه‌سر ده‌ستكاریكردنی بۆرییه‌كانی نه‌وتی له‌ ناوچه‌كه‌ بینیوه‌، سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌وڵدراوه‌ شوێنه‌واری ئه‌و ده‌ستكاریكردنه‌ بشاردرێته‌وه‌.
 لیژنه‌كه‌ بوونی دوو پاڵاوگه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌ستنیشان كردووه‌، ئه‌مه‌ له‌پاڵ بوونی تانكه‌رو ئه‌مباره‌كان، ئه‌مه‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ نه‌وتی خاو هه‌بووه‌ بۆ كارپێكردنی ئه‌و پاڵاوگانه‌.
 فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران ته‌نیا بۆ چاودێریكردنی ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو نییه‌، به‌ڵكو بۆ هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌یه‌ كه‌ گومانی قاچاخی نه‌وتیان له‌سه‌ره‌.
 هێزه‌ چه‌كداره‌كان ده‌چنه‌ ناو (جورف نه‌سر)و بڕیار له‌سه‌ر ئه‌مه‌ دراوه‌، چونه‌ناوه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌و شارۆچكه‌كان له‌ هه‌موو ناوچه‌كانی عێراق شتێكی ئاساییه‌.
 واده‌یه‌ك بۆ (كه‌تیبه‌كانی حزبوڵا) دیاریكراوه‌ بۆ چونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی (جورف نه‌سر)و ئه‌و واده‌یه‌ش دوور نییه‌.
 فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ قاچاخی نه‌وت ته‌نیا (جورف نه‌سر) ناگرێته‌وه‌، له‌ زاخۆوه‌ بۆ به‌سره‌ درێژده‌بێته‌وه‌.
 حكومه‌ت به‌گوێره‌ی ده‌ستور مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆسیه‌یه‌ ده‌كات، ده‌ستور له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستانی دیاریكردووه‌، ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم به‌واتای ده‌رچوونی نییه‌ له‌ دیاریكراوه‌ ده‌ستورییه‌كان كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێم رێكده‌خات.
 هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌و ئاماژه‌ی قبوڵكراو هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ هاوكارییان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی راسپێردراو به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ قاچاخچێتی نه‌وت.
 ده‌كرێت هێزه‌كانی سوپا بچنه‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بوه‌ستێته‌وه‌ روبه‌ڕووی یاسا ده‌بێته‌وه‌.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 4 کاتژمێر

پڕۆژەی بە هەرێم (کانتۆن) کردنی پارێزگاکانی هەرێمی (باشوری) کوردستان

null
پێش 7 کاتژمێر

بۆرییەکانی قاچاغچێتی لەژێر پەردەی "بەرەنگاری"دا

null
پێش 8 کاتژمێر

هەرێمی كوردستان پێویستی بە 317 ملیۆن لیتر نەوت هەیە