داهاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی ئازار 6 ملیار و 418 ملیۆن دۆلارە
2018-04-01 13:55:39
وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی فرۆش و داهاتی نەوتی مانگی ئازاری 2018ی راگەیاند: وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی ئازاری رابردوودا 107 ملیۆن و 50 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی دەرەوەكردووە و كۆی داهاتەكەشی شەش ملیار و 418 ملیۆن بووە.
عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند كۆمپانیا " سۆمۆ" لە مانگی ئازاردا 107 ملیۆن و 50 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كردووە و داهاتەكەشی( 6 ملیار و 418 ملیۆن و 58 هەزار دۆلار بووە.
(داهاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی ئازار 6 ملیار و 418 ملیۆن دۆلارە، بەڵام داهاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی شوبات 5 ملیار و 769 ملیۆن دۆلاربووە واتا داهاتی نەوتی عێراق لە نێوان مانگی دوو و مانگی سێ ( 649 ملیۆن دۆلار ) زیادی كردووە.
بەوتەی جیهاد بە تێكڕا رۆژانەی هەناردەكردنی نەوت لەو مانگەدا گەیشتوەتە سێ ملیۆن و 453 هەزار بەرمیل و هەر بەرمیلێك بە 59.9 دۆلار فرۆشراوە.
جیهاد ئاشكراشیكرد كۆی ئەو بڕە نەوتە لە بەندەرەكانی باشوورەوە هەناردەی دەرەوە كراوە و هیچ بڕە نەوتێكی كێڵگەكانی كەركوكیش تۆمارنەكراوە.
بیرهێنانەوە/
داهاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی شوبات 5 ملیار و 769 ملیۆن دۆلارە.
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاستی فرۆش و داهاتی نەوتی راگەیاندو كە لەمانگی شوباتدا ( 28 رۆژ ) بڕی ( 95 ملیۆن و 940 هەزارو 404 ) بەرمیل نەوتی فرۆشتووە و داهاتەكەشی ( 5 ملیار و 769 ملیۆن و 532 هەزار) دۆلار بووە، كە نرخی بەرمیلێك نەوت ( 60.1) دۆلار بووە، واتا رۆژانە بڕی ( 3 ملیۆن و 426 ) بەرمیلی رەوانەكردووە، بەبێ كەركوك و هەرێمی كوردستان.
https://oil.gov.iq/index.php?name=News&file=article&sid=1911